~~~~~~~~~~~~~
بەزۆر وانیول یان بردە دەرەوەی دادگا و بردیانە ناو ئۆتۆمبێل بۆ.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
نەخۆشخانەی دەروونی
جوانتر بڵێم
شێتخانەهەرگیز ئەوە لەبیر ناکەم ، دایکم ، باوکم ، لەدەست دانی خووشکە جوانەکەم وە دواتر بۆ شێتخانە
بەندینخانە
هەرگیز ئەمانە لەبیر ناکەم هەرگیز ، هەرگیز
ئەو ئازارانە لەبیر ناکەم نەخێرهەرگیز !!!
پاسەوان : دابەزە
وانیول : باشە
دابەزیم لە ئۆتۆمبێلەکە و منیان بردە ژوورەوە
کە ڕۆیشتم هەموو مرۆڤەکان جلی سپیان لەبەر بوو
پڕی بوو لەشێتدوای ڕۆژێک
لە ژوورێکی تەنیا دام فرمێسکەکانم وەک هەمیشە خەریکی کاری
خۆیانن وەک هەمیشە ڕوومەتەکانم تەڕدەکەن
دڵم ئازاری هەیە باشە بۆچی دەبێت من وام لێبەسەر بیت بۆچی
کەس باوەڕم پێناکات
من شێت نیم
وەهەروەها تاوانباریش نیم
لێرە دەترسم پڕە لە خەڵکی دەروون نەخۆش(شێت)
هەریەکەیەو لەتاو ئەو ئازارەی ژیان پێی بەخشیوە وای لێهاتەووە لێرە هەریەکو
چیرۆکێکی دڵ تەزێنیان هەیە وەک من ، دەمەوێت بمرم
تەنهاو تەنها
دەمەوێت بمرم
هیچ هیواییەکم نەماوە لە ژیان
بەتەواوەتی وەک مردوویەکم لە جەستەیەکی زیندوودا
کەی ئەم ئازارە تەواو دەبێت کەی؟کێ وای لێ بەسەرهێنام؟
کێ بوو؟
کێ؟
کەمێک بیرم کردەوە
//خاتوون ئەم پەڕاوە پێویستی بە واژووی تۆیە//
خولەکێک !!!! من سەیری پەڕاوەکەم نەکرد بەپەلە واژووم کرد ئەوە خۆیەتی ئەوە بە ئەنقەس وایان لە من کردووە
پەرستارەکە هاتە ژوورەوە
منی لەو بیرکردنەوەیە دەرهێناپەرستار : کاتی دەرمانەکانتە
وانیول : من شێت نیم تکایە باوەڕم پێبکەن
پەرستار : هەموو ئەوانەی ئێرە وادەڵێن
![](https://img.wattpad.com/cover/255910182-288-k798438.jpg)
YOU ARE READING
𝑅𝑒𝑣𝑒𝑛𝑔𝑒 || CH.JH ||
Randomناخۆشترین شت دەربارەی خیانەت ئەوەیە کە {دوژمنەکانت نایکەن}