Chapter 11

161 32 80
                                    

‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴⨈‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴

وانیول : بۆچی پیازم دەرخوارد دەدەیت نازانی کە ڕقم لێیەتی

جۆنگهۆ : دەزانم

وانیول : چی؟

جۆنگهۆ بە شڵەژاوی : ئـ . . هیچ ، ئەوەندەی من بزانم زۆرینەی ئافرەتەکان ڕقیان لە پیازە

وانیول : ها تێگەیشتم ، بەڵام هەموویان نا ، من پورێکم هەبوو زۆری حەز به پیاز بوو

جۆنگهۆ : دەی باشە زۆر مەڵێ خەریکی کارەکانت بە

وانیول : ئۆۆۆف بەدەستەوە ناهێڵی کەمێک ئاسوودە بم

جۆنگهۆ : هەر خۆی ئەو بۆ ماوەی 3 ساڵە ژیان ناهێڵێت کە ئاسوودە بیت نەک من

وانیول بە تووڕەییەوە دەستی کردەوە بە کارەکانی

وە بێئاگا بوو لەوەی کە جۆنگهۆ بە نهێنی سەیری دەکات

وانیول خەریکی وردکردنی پیازەکان بوو بەڵام قژی دەهاتە بەردەم چاوەکانی وە ئەوە وانیولی بێزار دەکرد ، جۆنگهۆ قژی وانیولی بردە دواوە

وانیول

دوای ئەوەی مین چول قژی منی بدە دواوە(بۆلای گوێی) هەستێکی سەیرم بۆ دروست بوو ، هەستم دەکرد کە ئەو دەستانە ئاشنان لام ، هههه بەڵام چۆن ئاشنابم گەمژە

جۆنگهۆ : ئێستا باشە؟؟؟

وانیول : بەڵێ ، سپاس

؟؟؟؟؟ : ئەمە کێیە؟؟؟!!!!!

هەردووکمان سەیری خاوەن دەنگەکامان کرد
کوڕێکی قۆزم بینی بەڵام شێواو بوو دیارە تازە هەستاوە لەخەو بەڵام ئەوە یەکەم جارە لەم ماڵە دەیبینم

جۆنگهۆ : ئۆهـ هیۆنگ هەستای؟؟؟

؟؟؟؟؟ : ئەم کچە کێیە؟چی ئەکات لەم ماڵە؟؟

هەستامەوە لەسەر کورسیەکە و سەرم دانەوان وەک ڕێز

وانیول : سڵاو من "جیم وانیول"م

؟؟؟؟؟ : کچەکەی خێزانی جیم؟ ئەوەی خرایە شێتخانە

بە گاڵتەجاڕیەوە وای پێ وتم

باشە بۆچی هەموو خەڵک توانجم لێ دەدەن لەبەر ئەوەی کە لە شێتخانە بووم ، هەموو خەڵک وا دەکەن ، ناکرێت کەمێک ئاسوودە بم

جۆنگهۆ : هیۆنگ

وەک ئاگادار کردنەوە وای وت

؟؟؟؟؟ : باشە تەنها گاڵتەیەکم کرد ، ئااهـ منیش "جەنگ وویۆنگ"م

وانیول : خۆشحاڵ بووم

وویۆنگ : وەهەروەها منیش ، ئاااااهـ سەرم

جۆنگهۆ : هیۆنگ ئەگەر هەوو شەوێک بخۆیتەوە بێگومان سەرت ئازاری دەبێت

وویۆنگ : بەسە!!!!

بە ساردی وای وت

وانیول : ئەگەر ئاساییە دەنوانیم پرسیارێک بکەم

جۆنگهۆ & وویۆنگ : چییە

وانیول : چی بوەتە هۆکاری ئەوەی کە هەموو شەوێک بخۆیتەوە؟

وویۆنگ : پێویست ناکات بزانیت

بە ساردی وای وت

ئەو کورە زۆر بە ساردی مامەڵەم لەگەڵ دەکات

جۆنگهۆ : بەڵام هیۆنگ

وویۆنگ : پێویست ناکات کەسێکی بێگانە هەموو شتێک دەربارەی ئێمە بزانێت

وە بە ڕووخسارێکی تووڕەوە سەیری منی کرد

وویۆنگ : لە ئەنجامدا هەمووتان وەک یەکن

مەبەستی منە بەڵام مەبەستی چییە لەو قسەیە

دوای ئەوەی وای وت ڕۆیشتە دەرەوە لە چێشتخانەکە

وانیول : ببورە بەڵام من شتێکی هەڵەم وتووە؟

جۆنگهۆ : ئەوە دەربارەی ژیانی ئەوە بۆیە ناتوانم پێتی بڵێم

وانیول : باشە ببورە کە ئەو پرسیارەم کرد

خ.سۆنگ : دەی ئەوانەی ئامادەتان کردووە پێمی بدەن

جۆنگهۆ : فەرموو

پیازە وردکراوەکانی پێدا

جۆنگهۆ : دەی کارەکانمان تەواو بوو وەرە لەگەڵم

وانیول : باشە

لە چێشتخانەکە هاتینە دەرەوە وە چووینە ژووری دانیشتن

جۆنگهۆ : بەڵێێێێێ ، هەر ئێستا ئەو 12 وشەیەی کە پیێم وتی لەبەری بکە ، بۆم بڵێ

وانیول : ..............

باسی ئەو شتانەم دەکرد کە لەبەرم کردبوو

جۆنگهۆ : ئەگەر بە زمانی ڕووسی بڵێین کە "کاتژمێر چەندە؟" ئەوە دەڵێین چی؟

بێدەنگ بووم چونکە نەمدەزانی

جۆنگهۆ : بۆچی هیچ ناڵێیت؟

وانیول : لەبەرم نییە

جۆنگهۆ : تەمەڵ!!! ئەی چۆن بەیانی لەکۆمپانیا قسە دەکەیت؟ بەکۆری؟ ئەو وشانەش لەبەر بکە

وانیول : باشە

سەیری کتێبەکەم دەکرد

بەڵام جۆنگهۆ چاوی هەر لەسەر وانیول بوو

‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴⨈‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴

𝑅𝑒𝑣𝑒𝑛𝑔𝑒 || CH.JH ||Where stories live. Discover now