7

654 109 82
                                    

دوایی چەند روژێک

ناوت وە سویا هەمیشە پێکەوە دەگەران بەناوشار و شوێنە خوشەکان....
سویا بەتەواوی ئەو خەمانەی کە لە قوتابخانەی بوی دروست کردبون لەبیری کردبو. ....وا هەستی دەکرد کە هیچ کات کەس ئازاری نەیاوە یان هیچ کات قسەی ناخوشی پێی نەوتراوە.....

ناوت"یش هەمیشە لە خزمەتابوو تا وا لە سویا بکات ئەو هەموو ساتە ناخوشانەی کە لە قوتابخانە روبەروی دەبون لەبیر بکات....

سویا وە ناوت دوبارە لە دەرەوە بوون وە پێکەوە دەگەڕان....

سویا/ئاھ....چەند کەشوهەوایێکی خوشە ئەمرو.
ناوت/وایە.
سویا/ناوت....من بیرم لە شتێک کردوە ئەمەوێ رێگا باشەکەم پیشان بەی.
ناوت/چ شتێکە بێگومان هاوکاریت دەکەم.
سویا/ئەتوانی هاوکاریم بکەی خومم زەعیف بکەم...تا مانگو نیوێکی تر ناروینە قوتابخانە بویە بیرم کردەوە بو چەند کیلویەکی کەمیش بێت هەر بیکەم.
ناوت/سویا گیانەکەم...بو هەموو بیریارێکت هاوکارت دەبم .... دلنیای بەم رێگایە ناخت ئارام دەبێت.
سویا/بەلێ وا هەست دەکەم گەر ئەنجامی بەم لەوانەیە ناخم بەتال ببێت لەو هەموو قورسایەی خەمەکان...وە بێگومان لە چەند کیلویەکیش رزگارم دەبێت.
ناوت/کەیفی خوت...چیدەلێی پێکەوە وەرزش بکەین هم.
سویا/بەراست؟!.....یانی توش ئەتەوێ لەگەلم وەرزش بکەیت.
ناوت/بەلێ گەر تو بتەوێ.
سویا/بێگومان ئەمەوێ....ئاھ ناوت تو باشترینی....تکایە هیچ کات دەستبەردارم مەبە.
ناوت/یاائێمە ئەمانەوێ دلخوش بین بوچی دەستبەردارت بم هم.
سویا/باشتریەنەکەی من.

یەکیان لە باوەش گرت دواتر بەردەوامیان دایە رویشتنەکەیان کە بە پیاسە بەناو بازاری سیولدا دەگەران...

سویا/ئێ کەی دەستپێبکەین؟
ناوت/همم نازانم....سەیرکە....براکەم هولێکی تایبەت بە ئامێرە وەرزشیەکان هەیە وە لە مالەکەمانە بەشی بن ئەرد....بەرای من وەرە بو ئەم مانگە لە لای من بمێنە.
سویا/وا دەبێت؟!.....نابم بە بارگرانی بەسەر شانی ئێوەیا؟؟.
ناوت/یااا گیانم بوچی ببیت بە بارگرانی هەم دایکوباوکیشم زوریان پێخوشدەبێ.
سویا/باشە منیش خوشحالەبم....ئەمرو با برومە مالەوە بە دایکوباوکم ئەلێم باشە.
ناوت/باشە.
سویا وە ناوت گەرانەوەی مالەکانیان

لەلای ناوت
کە گەرایە مالەوەی یەکسەر رویشتە ژورەکەی خوی گوری وە دواتر رویشتە خوارەوە وە لەلای خێزانەکەی دانیشت وە قسەیان دەکرد دواتر خزمەتکارەکان بانگیان.کردن تا نانی ئێوارە بخون وە رویشتنە سەر سفرەی خواردن....

جین/همم زورم برسیبوو.
ناوت/منیش.
خ.کیم/دەی خواردنەکەتات بخون تا لەبڕسا مێزەکەتان نەخواردوە.
ناوت وە جین سەیڕی یەکیان کرد.دواتر هەر چواریان پێکەنین وە دەستیان کردببە نانخواردن....
ناوت/کاکە کەی قوتابخانەکە ئەکرێتەوە.
جین/جارێ ماوە....ئەمرو سەردانی قوتابخانەکەم کرد ئەندازیارەکان کاری تیا دەکەن.
ناوت/همم باشە.....ئاش شتێک باشبو بەبیرم هاتەوە.
ب.کیم/چ شتێکە.
ناوت/ئێ سویا بو چەنێک دێت وە لەلای ئێمە دەژیت...رێگە دەدەن.
ب.کیم/ئەوە کەی قسەیە بێگومان با بێت وە چەنێکیش ئەوێت ئەتوانێ لێرە بێت.
خ.کیم/بەلێ هەم ئیتر ئەوەنەش نارونە دەرەوە هههه هەر لێرە پێکەوە دەبن.
ناوت/هههه ئای دایکە...سوپاستان دەکەم مواحح.
بەردەوامیان دایە خواردنەکەیان
دواتر کە تەواو بون جین رویشتە دەرەوە وە خ.کیم وە ب.کیم"یش لە ژوری دانیشتنەکە قسەیان دەکرد وە ناوت"ش رویشتە ژورەکەی وە پەیوەندیەکی لەلای سویاوە بوی هات.....

لەلای سویا
کە گەیشتە مالەوە رویشتە ژورەکەی خوی گوری دواتر رویشتە خوارەوە وە سلاوی لە دایکوباوکی کرد دواتر رویشتنە سەر مێزی نانخوارد وە تای"یش لەو کاتەیا هات وە دانیشت....

سویا/ئێ ئەمەوێ شتێک بلێم.
کە سویا وای وت هەرسێکیان سەرنجیان خستە سەر سویا
ب.کیم/بلێ تاقانەکەم؟
سویا/ئێ ئەمەوێ بو چەنێک برومە لای هاورێکەم یانی بو ماوەیەک لە لای ناوت و مالەکەی ئەوان بمێنمەوە.

خ.کیم/ئەوە لەکوێوە هات گیانەکەم.
سویا/ئێ ئەمەوێ خوم زەعیف بکەم وە بە ناوت"م وت هاوکاریم بکات وە ئەویش وتی کاکم هولێکی وەرزشی لە مالەوەی هەیە بویە وتی وەرە لای ئێمە منیش لەگەلت دەبم.

تای سەیری سویا کرد وە بەردەوامی دایە خواردنەکەی..

ب.کیم/نازانم...تو چون پێتخوشە وابکە شیرینەکەم.
خ.کیم/کچم ئەی ئەگەر تەمرینەکان کێشە بو تەندروستیت دڕوسبکەن.
سویا/یاا دایکە ئاگاداری خوم دەبم...وە گەر برومە ئەوێ بێگومان جار جار سەردانی ئێرە دەکەم.
ب.کیم/وەک ئەوەی وتم شیرینەکەم چون پێتخوشە وە بە چ شتێک ئارامیت ئەنجامی بە.
سویا بە زەردەخەنەوە لەشوێنی خوی هەلسا وە رویشت و رومەتی باوکی ماچکرد وە رویشتە لای دایکی...
سویا/ئەی تو دایکە.
خ.کیم/شازادەشیرینەکەم چیبوێ دەبێ هەر ئەوەبێت من لاریم نیە.
سویا/قوربانت بم دایکە جوانەکەم.
سویا داکیشی ماچکرد وە ویستی برواتە لای تای بەلام کە بینی تای سەیری دەکات لە شوێنی خوی وەستا بو ساتێک دواتر وتی...

سویا/نوشی گیانتات بێت....من ئەرومە ژورەکەم بو ئەوەی تێل بو ناوت بکەم.

خ.کیم/باشە.
سویا بو کوتا جار سەیری تای کرد دواتر روییشت....

سویا رویشتە ژورەکەی وە تێلی بو ناوت کرد وە هەموو شتێکی پێی وت ناوت"یش پێی وت کە بەیانی بەخوی دێت بە دوایدا سویاش قایل بوو وە تا درەنگ شەو لەگەل ناوت قسەی دەکرد دواتر رویشت و جلەکانی لەناو چانتایەک رێکخست وە جلی خەوی لەبەرکرد وە رویشتە نێو جێگاکەی وە خەوت



تەواو

ببورن بو دوبارە دواکەوتنی

خوتان ئەزانن قوتابخانە کراوەتەوە وە ئەبێ سەعی بکەین
جا زیرەکیشم عەیبە پیاو پەسنی خوی بکات احم😌😜

وە لەوانەیە تەنیا روژی هەینی وە روزی شەمە بتوانم پارتی چیروک دابنێم ببورن...

وە کێ بەیانی ئەرواتە قوتابخانە با دەستی بەرز کاتەوە😂😂

من خوم ناروم چونکە روژی دواتر ئەروم

دەی زورم وت خواتان لەگەل

دەی زورم وت خواتان لەگەل

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.
¦¦My biggest weakness is you¦¦↑↓K.TH↓↑حيث تعيش القصص. اكتشف الآن