پارتی تازە
ناوت وە سویا بەناو قوتابخانەکەیا دەگەران دواتر ماندوبون و رویشتنە کافتریاکە وە جیمین و نینا وە تایش لەوێ بوون....هەموو قوتابیەکان بە سەیریەوە سەیری ناوتیان دەکرد...
ناوت:ئەوە بوچی ئەوانە بەم شێوەیە سەیرم دەکەن؟
سویا:سەیری جوانیەکەت دەکەن کە لەگەل ناشرینێکی وەک منی.
ناوت:ئاا...سویا تکایە....سەیرکە بەس بزانم جارێکی تر بەخوت بلێی ناشرین زور تورە دەبم ها.
سویا پێکەنی:ههه باشە....ئەزانی کاتێ لە شتێک رازی نیت زور جوانتر دەبی.
ناوت:ئااا دەی بەس پەسنم بکە دواتر لە خوبای دەبم...دەی با دانیشین من برسیمە.
سویا:باشە هههههه.
رویشتن شتەکانیان کری و هاتن لەسەر مێزێک دانیشتن وە پێکەوە قسەیان دەکرد.دوای وانەکان کاتێ گەرانەوەی مالەوە.
ناوت و سویا لە دەرەوە بون تاکو برونە مالەوە.
ناوت:سویا ئادەی ژمارەی موبایلەکەتم بدەرێ.
سویا:ئا باشە بینوسە***
ناوت:باشە ئەوە سەیڤم کرد.
سویا:منیش سەیڤم کرد.....بەناوی هاورێتاقانەکەم.
ناوت:منیش بە کچەشیرینەکە...با جارێ ئەم نازناوە بێت تاکو شتێکی تر بدوزمەوە هههههه.
سویا:هههههه.کاتێک هەردوکیان پێکەنین تای و جیمین لە پشت ئەوان بون و سەیری ئەوانیان دەکرد
جیمین:برا بەراستیش ئەم کچە دەبێتە هاورێی سویا...(جیمین ئەزانێت سویا خوشکی تایە)
تای:نازانم هیوادارم ئەویش دلی سویا نەشکێنێت.جین:ناوت دەی وەرە بابروین.
ناوت:هاتم کاکە.ناوت:دەی خوات لەگەل ئەتبینمەوە.
سویا:ئەتبینمەوە.ناوت رویشتە ناو ئوتومبێلەکە وە رویشتن سویاش سەیری ئوتومبێلەکەی ناوت و جینی دەکرد تا رویشتن دواتر ئەویش رویشتە لای ئوتومبێلەکەی و رویشتە مالەوە.
لەمالی تای و سویا
سویا بە دلخوشیەوە گەرایەوە و وتیی...
سویا:دایکە...باوکە گەرامەوە.
ب.کیم:بەخێربێیتەوە کچەنازدارەکەم....ئەمرو چونبو.
سویا بە دلخوشیەوە:خوشتڕین روژی ژیانم بو.
ب.کیم:ئاها بەراست ئادەی بزانم چیروداوە.
سویا رویشت وە لەتەنیشت باوکی دانیشت وە سەری لەسەر سنگی باوکی دانا و بە دلخوشیەوە وتیی..
سویا:ئەمرو کچێکی زور دلناسکم ناسی...کچێکی زور باش و روخوشبو.
ب.کیم:بەراست.....ئێ زور باشە.
سویا:بەلێ وە لەهەموی گرنگتر ئەزانی چیبو؟
ب.کیم:چیـــ؟
سویا:ئەو بوو بە هاورێم وە گالتەی بە شێوەم نەکرد.
ب.کیم:بەراست....ئاھ زور دلخوشبوم کچەکەم....ئێ ئەزانی ئەو کێیە.
سویا:خوشکی بەرێوبەرەکەمانە.
ب.کیم:خوشکی بەرێز جینە.
سویا:بەلێ.
ب.کیم:ئێ زور باشە....ئەوان خێزانێکی زور باشن.
سویا:هم...دەی من دەروم خوم دەگورم.
ب.کیم:باشە کچەکەم.
سویا رویشت وە تای هاتە مالەوە وە ب.کیم بانگی کرد.
تای:بەلێ باوکە؟
ب.کیم:وەرە دەمەوێ قسەت لەگەل بکەم.
تای:باشە ئەوە هاتم.....فەرموو باوکە.
تای بەرامبەر باوکی دانیشت.
ب.کیم:تاکەی ناتەوێ سویا وە خوشکی خوت قبول بکەی لە قوتابخانە.
تای:باوکە تکایە....قسەمان لەسەر ئەو بابەتەکە کردبوو.
ب.کیم:سەیرکە.....نامەوێ کچەکەم لەلای قوتابیەکانەوە ئازاربدرێ.
تای:باوکە م....
ب.کیم:قسەکانم مەبرە.......ئەزانی ئەو ئەمرو کاتێ گەرایەوە زور دلخوش بوو....چونکە هاورێیەکی پەیا کردبوو.........گەر تو پشتگیری ئەوت بکردبا ئێستا وانەدەبوو.
تای:جا کێنالێت ئەو کچەش وەکو هەمەوانی تر ئەیەوێ ئازاری بات.
ب.کیم:کەواتە ناتەوێ خوشکەکەت ئازار بدرێ بیپارێزە....وە ئەو کچی هویانە خێزانێکی زور باشن وە بێگومان هویان منالەکانی وەکو خوی پەروەردە دەکات.
تای:ئاھ....ئێستا من چیبکەم.
ب.کیم:ئاگاداری خوشکەکەت بە.
تای بێ ئەوەی هیچ شتێکی تر بلێت رویشتە ژورەکەی وە خوی گوری و رویشتە سەرسیسەمەکەی وە ویستی کەمێک پشوبدات.سویاش لە ژورەکەی بوو وانەکانی دەخوێند وە ئەرکەکانی جێبەجێکرد وە دواتر نامەی بو ناوت نارد.
لە نامەکەیا
سویاـــ سلاو ناوت
ناوت ـــ سلاو شێرینەکەم....فەرموو
سویاـــ ئێ دەمویست بلێم ئەتوانین ئێوارە پێکەوە بروینە دەرەوە بەلام گەر کاتت نەبێ ئاساییە
ناوت ـــ نەخێر گیانەکەم کاتم هەیە وە وانەکانم تەواو کرد ئەتوانین بروین
سویاـــ ئێ باشە منیش وانەکانمم تەواو کردوە ئێوارە خوم دێم بەدواتا باشە
ناوت ـــ باشە...خوات لەگەڵ.
سویاـــ خوات لەگەل.سویا موبایلەکەی دانا وە خەریک بوو لە خوشیا بال بگرێت دواتر رویشتە لای دولابی جلەکانی وە سەیری جلەکانی دەکرد وە لەبەرخویەوە وتی..
:جلەکانم شایەنی ئەوەش نین لەبەری بکەم...ئاھ با شتێک بدوزمەوە ئەمرو لەگەل ناوت بوخوم جل دەکرم.
دواتر سویا رویشتەوخوارەوە نانی خوارد وە بە خێزانەکەی وت کە لەگەل ناوت ئەرواتە دەرەوە
وە دایکوباوکی زور دلخوشبون بەم شتە چونکە ماوەیەکی درێژە کچەکەیان بەم شێوەیە دلخوش نەبینیون بویە ڕێگریان نەکرد بەلام بەلای تایەوە هەر گرنگیش نەبوو.لەلای ناوت
کاتێک گەرایەوە مالەوە رویشتە ژورەکەی وە خوی گوری وە وانەکانی خوێند دواتر لەگەل سویا قسەی کرد وە رویشتە خوارەوە نانی خوارد وە بە خێزانەکەی وت کە لەگەل هاورێکەی دەرواتە دەرەوە.
تەواو
چونبوو
هیوادارم بە دلتان بوبێ
دەی خواتان لەگەل❤️
ESTÁS LEYENDO
¦¦My biggest weakness is you¦¦↑↓K.TH↓↑
Chick-Lit:سوپاس بوتو بەلێن بێت دوبارە نەیێمە سەر رێگات :ناتەوێ ببمە هاورێت. :ئەو برامە :ئاگاداری بە :خوشمەوێی :هھھھ بەراز هاورێت دوزیوەتەوە گەوەرترین لاوازی من تویت💔 story writer_me (park via) Story poster. By(My baby❤️)