بەشی ٣: زۆرداری

3.3K 394 133
                                    

Blue Pov-
هەوڵ ئەیەم بڕوای پێ بکەم، بەڵام ئەگەر وەک و باوکم دەرچێت لە کۆتاییا ئەوا هەرگیز لە خۆم خۆشنابم. لا يێستادا من لە ژوورەکەی جۆنگکوکم وە هەندێ کەس جلوبەرگی کچ دەخەنە کەنتۆرەکە. ئایە ئەو جلانە هی منە؟ هەتا کەی من لێرە ئەمێنمەوە من بەرگە ناگرم..!. دوای چەند خولەکێک ئەو پیاوەی ڕێستۆرانتەکە هاتە ژوورەوە بە توڕەیی، ئەو پیاوەی بە لەش فرۆش بانگی کردم. نەخێر.! ئەزانم شتێکی خراپ ڕوودەدا. یەکێ یارمەتیم بات!. «بڕۆنە دەرەوە!» بە توڕەیی بە ستافەکانی ووت و ئەوانیش بەقسەیان کرد. « تکایە لێم دوور کەوەرەوە » بە ترس و گریان ووتم. بەرەو من هات و زلەیەکی توندی لە من دا و دواتر بە قژ هەڵی گرتمەوە. « هەی گەمژە من لەبەر تۆ ئێستا ماڵم نییە! بەڕێز جیۆن هەرچیم هەبوو لێی سەندم لەبەر تۆ!» بە هاوار و توڕەییەوە ووتی. ئەمە ڕوونادات تکایە یەکێک.! « بمبورە تکایە وازم لێ بهنە من هیچم نەکردووە.» وتم بە گریانەوە کاتێک لێوم خوێنی لێ ئەهات لەبەر زلەکەی لێی دام. « ههه نەخێر! من ئەتکوژم وە واش دەکەم سەرۆک لاشەکەو نەدۆزێتەوە!»ووتی. « نەخێر تکایە یەکێک یامەت—» قسەکەم تەواو نەکرد زلەیەکی تری لێدام و بە قژ لەگەڵ خۆی ڕایکێشام. لە دەرگای دواوەوە منی بردە دەرەوەو هەڵی دامە باخەکەوە. پشتم زۆر ئازاری پێ گەیشت چونکە بەر دارێک کەوت. گریام و گریام. تەواو ئەمە کۆتایی منە.. لە گریان هیچ شتێکی ترم بۆ نەماوەتەوە. لە باخەکەوە لەناکاو یۆنگدو م بینی ویستم هاوار کەم بۆ یارمەتی بەڵام پیاوەکە دەمی گرتم.. سێرم کرد کە یۆنگدو ژورەکەی بەجێ هێشت. ئەی خوایە نابێت من ئاوها بمرم تکایە یارمەتیم بە. « ئێــهـ با دەست پێ بکەین..» بە زەردەخەنەیەکی فیزەوە ووتی. « بەڵام پێش ئەوەی بتکوژم شتێکی بچووک هەیە ئەبێ بیکەم» ئەمجارە بە پێکەنینێکی ترسناکەوە ووتی. « ئەوەش ئەوەیە ئەبێت ئەبێت تامت کەم..» نەخێر ئەو زۆرداریم لێ ئەکات « تکایە وا مەکە لێت دەپاڕێمەوە » بە گریانەوە ئەپاڕامەوە کە لەناکاو قژمی گرت و بەزۆر ماچی کردم من هەوڵی زۆرم ئەیا لێی ڕزگار بم بەڵام من تەنها کچێکی لاوازم و هیچی تر. ئەگریام و ئەگریام ئەمویست بڕوا بە خۆم بهێنم کە یەکێک یەت و یارمەتیم ئەیا. هەر ئەوەش ڕوویدا.. لەناکاو یەکێک پیاوەکەی ڕاکێشاو سەری یا بە دارەکەیا سێرم کرد جۆنگکوک بوو. دواتر پیاوەکەی نووساند بە دارەکەوەو ملی گرت بە توندی.. پیاوەکە ناتوامی هەناسە بات لەبەر توندی دەستەکانی جۆنگکوک دەمووچاوی سوور بۆوە. « ئەو تەنها هی منە هی من کەس بۆی نییە دەستی لێبات، ئەو کەسانەی ئەوێرن وا بکەن! دۆزەخیان پشان ئەیەم دۆزەخ! » بە توڕەییەکی زۆر وای ووت منیش نەمدەزانی چی بکەم. جۆنگکوک دەمانچەکەی دەرهێناو کردیە دەمیەوە. نەخێر من ئامادە نیم بۆ ئەمە! جۆنگکوک فەرمانی بە جیمین کرد کە من بباتە ژوورەکەو، جیمین دەستی ڕاکێشام بەرەو ئەوێ. لەکاتی ڕۆیشتندا لە دواوە گوێم لە تەقە بوو. زۆر ترسام گوێم گرت و گریام.. جیمین دیسان دەستی گرتم و بردمی بۆ ژورەکەی جۆنگکوک و دەرگاکەی قفڵ یا لەسەرم. دەمویست بیکەمەوە بەڵام نەدەکرایەوە. دوای چەند خولەکێک یەکێک دەرگاکەی کردەوەو جۆنگکوک بوو. هەموو گیانی خوێن بوو. بۆ چرکەیەک چاومان چووە سەر چاوی یەکتری و دواتر بەرەو گەرماو ڕۆیشت و گوێم لە دەنگی ئاو بوو، لەوەدەچێ خۆی بشوا.. چاوەڕێم کرد دوای چەند کاتێک بۆ ئەوەی بێتە دەرەوە. دوای چەند کاتێک هاتە دەرەوەو هەموو ماسولکەکانی دیات بوون. بلوو ئێستا کاتی ئەمە نییە! جۆنگکوک چوو بەرەو کەنتۆرەکە و جلی دەردەهێنا من بە هێواشی لێی نزیک بوومەوە لە پشتییەوە، دەستم خستە سەر شانی. جۆنگکوک ئاوڕی دایەوە بە ئازارەوە لە چاویدا، بەڵام من هەر دەستم لا نەبرد. کاتێک ویستم دەستم لا ببەم دەستی خستە سەر دەستم و بە لێوەکانی ماچی دەستمی دەکرد، چاوی چووە سەر برینەکانی دەستم هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی بە بێ هیوا. « کێشە نییە، ئازاری نییە »ووتم. « چۆن کێشە نییە ئەمە هەمووی لەبەر من ڕویدا ئەبوایە من لەگەڵ تۆ بمێنمایەتەوە.» وای ووت. «هیچ شتێک لەبەر تۆ ڕووینەدا، زۆر سپاسگوزارم کە یارمەتیت یام» ووتم بە زەردەخەنەوە، بەڵام ئەو وشەیەی ووتی زەردەخەنەکەی نەهێشتم . « ئێستا ئەو لو دۆزەخە! دۆزەخ»ووتی بە توڕەییەوە. « ئایە تۆ بەڕاستی کوشتت؟» پرسیارم لێ کرد بە ترسەوە. « بەڵێ، داوای لێ بوردن ئەکەم» وای ووت بەڵام نەمزانی چی بڵێم کە ویستم شتێک بڵێم لێوەکانی نا بە لێوی منەوە. منیش ماچم کردەوە.. نامزانی لەو کاتەیا چی ڕوو ئەیات لە مێشکما بەڵام ماچم کردەوە. دەستم گرت بە ملیەوەو بەردەوام بووین لە ماچ کردن بەڵام ئەو وەستاندی و ووتی « هەستت بەم هەستە کرد کە ئەو وا ماچی کردی؟»ووتی. « نەخێر، بەڕاستی بمردمایە باشتر بوو.»ووتم. « ئافەرین، ئیتر تۆ تەنها لەگەڵ من ئەمێنیتەوە لە ژوورەکەی من. هەموو چرکەیەک لەگەڵ من بەسەر ئەبەیت » ووتی بە هێمنی. « بەڵام..» قسەکەم تەواو نەکرد «بەڵام نییە من بڕیاری خۆمم دا. »ووتی. « باشە » منیش ووتم  پێی. « سپاس » ووتی و بەرەو کەنتۆرەکەی ڕۆیشت و بلوسەکەی لەبەر کرد. ویستی خاولیەکەی بەشی خوارەوەی لێ بکاتەوە بەڵام گەمژەیەکی من چاوم لەسەر لا نەبرد و وەستاو سێرە کردم « چاوەڕێی چی ئەکەی ها» بە زەردەخەنەیەکی فیزەوە ووتی ، من وەک تەماتە سوور بومەوە ئاوڕم دایەوە. بەڵام کوک پێکەنی و دەنگی پێکەنینەکەی هەموو شتێکە! ئەتوانم هەموو ڕۆژەکەم بەسەر ببەم بەس گوێ گرتن لە پێکەنینەکەی. بەڕاستی لەوەناچێت کەسێکی وا خراپیش دەرچێت.

-تۆ هاتیت و ڕزگارت کردم لە کاتێکدا من ڕوبەڕووی ترسەکانم ئەبومەوە، وە بۆ ئەوەش من سپاسگوزارم.

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکWhere stories live. Discover now