بەشی ٧: لی رانگ 이 랑

2.2K 267 80
                                    

-Lee rang Pov
لە کۆتاییدا گەڕامەوە دوای چەند ماوەیەک. جیۆن جۆنگکوک... ئەبوایە باوکم هەر ئەو شەوە لە پاریس کۆتایی پێت بهێنایە، هەر بۆیە من.. کاری باوکم تەواو ئەکەم.
سڵاو من لی رانگم و ئەمە چیرۆکی ژیانمە..
هەمووی دەستی پێ کرد کاتێک من ٧ ساڵ بووم، هەندێ شتم ئەبینی کە مناڵێکی ٧ ساڵ بەهیچ شێوەیەک نەئەبوو بیبینێ، وەک... مردنی دایکم لەپێش چاوی خۆما، ئەویش لەلایەن ( جیۆن جەی هیون ) کە ناسراوە بە باوکی جۆنگکوک بەڵام تای نا.. تای لە خێزانی کیم، لە مناڵیەوە دایکی جۆنگکوک ( جیۆن یون هی ) بەخێوی کردووە. وە دەزانم ئێستا ئەڵێن بۆ دوژمنایەتیمان هەیە.. لەبەرەوەی باوکی جۆنگکوک دایکی منی کوشت! باوکیشم هەموو خێزانەکەیانی کوشت جگە لا جۆنگکوک و تای. منیش لێرەم تا کاری باوکم تەواو کەم و تۆڵەی خۆم بسێنمەوە..بە دەستی خۆم.! لە ڕاستیدا من و جۆنگکوک یەک تەمەنین.. و تای دوو ساڵ لە خۆمان گەورەترە. هەردووکیان دەزانن کە برای ڕاستەقینە نین و ڕقم لێیان دەبێتەوە کە ژیانێکی خۆش بەسەر ئەبەن. با پێتان بڵێم بۆچی باوکی جۆنگکوک دایکمی کوشت، ئەوەش هۆی ئەگەڕێتەوە بۆ گرێبەستێک کە لە نێوان خێزانی جانگ ( خێزانی من ) و خێزانی جیۆن. ( خێزانی جۆنگکوک ) کرابوو ساڵانێک پێش لەدایک بوونی ئێمە.. بەڵام باوکم، ویستی هەموو سامان و بسنسەکە بۆ خۆی بێت و دەست بکات بە فێڵ لە جیۆن. ئەویش بە گۆڕینی گرێبەستەکەو کۆپی کردنی واژوی جیۆن لەسەر وەرەقەیەک. کە هەموو سامانی خێزانی جیۆن و کاری ساڵانەیان ببا بۆ خۆی. وە سەرکەوتوو بوو. بەڵام شەوێک کە جیۆن پێی زانی هات بۆ ماڵمان لە بوسان بە مەبەستی کوشتنی باوکم. بیرم دێت ویستی تەقەکە بکات لە باوکم بەڵام دایکم هاتە پێشی. لەو کاتەوەی دایکم خۆی قوربانی یا بۆ باوکم، باوکم تەنها خەم ئەخوات.. بیرم دێت کاتێک بووم بە ١٠ ساڵ پێی ووتم. « کوڕم ناتوانم چی تر بەردەوام بم. ناتوانم بە پەشیمانی بژیم، من واز لە هەموو شتێک ئەهێنم و ئێرە بەجێ ئەهێڵم.. وە تۆ ئەدەمە دەست پورەکانت.»وای ووت. منیش هیچ پێداگیریم نەکرد چونکە لێی تێگەیشتم چەن ئازاف ئەکێشێت، باوکم لە ژیانیدا تەنها دایکمی خۆش ویستووە. بەڵام من ئەمەوێت باوکم ببینم دوای ئەم هەموو ساڵە! تەنها یەک جار!. وە ئەشزانم چۆن بە باشی باوکم ڕا بکێشم بۆ لای خۆم.. بۆیە پلانی هەموو شتێکم داناوە. یەکەم جار بیرم لە کوشتنی تای و جۆنگکوک ئەکردەوە، بەڵام کە زانیم ئێستا جۆنگکوک خۆشەویستی هەیە بەهۆی پیاوەکانمەوە، کە هاکی کامێراکانی ماڵی جۆنگکوکیان کرد. ئێستا ئەو پلانە لە مێشکما نەماوە.. پلانەکەی ئێستام ئەوەیە کە خۆشەویسترین کەسی جۆنگکوک بکوژم.. بیبینم بە ئازارەوە بمرێ ئینجا خۆم بە دەستی خۆم بیکوژم.. وە بێگوومان ئەمە باوکم ڕا دەکێشێ بۆ لای خۆم.. چونکە پوورەکانم هەمیشە ئەیان ووت: « گیانەکەم هەرچەندە باوکت لێرە نییە ئەو هەموو جوڵەیەکمان ئەزانێت » بڕوام بە پوورەکانم نەکرد هاتا چەند ساڵێک لەمەو پێش کە یەکێکم بینی بە دوام ئەکەوێت. ئازاری ئەو کەسەم یا هەتا ڕاستییەکەی پێ ووتم. « باوکت خۆشیەوێیت.» ئەو وشانەی ئەو کەسە بوو پێش ئەوەی بمرێت. وە بێگوومان باوکم نایەوێت من بکەومە مەترسییەوە. بۆیە بە هەموو کارەکانم ئەزانێت و یەتەوە. هەرچۆنێک بێت.. ئەو باوکمە، منی زۆر خۆشدەوێت. بیرم یەت بە منداڵی چەند خۆشەویستی خۆیی بۆ دەر ئەبڕیم. ئەزانم لەوەئەچێ بڵێن ئەو کەسێکی فێڵ باز و خراپە، بەڵام لە دڵەوە وا نییە. من کەسێک بووم کە لە مناڵییەوە سۆزی دایک و باوکمم لەدەست یا، بەڕاستی ئازاری زۆرە، هەرچەندە ناتوانم دایکم بگەڕێنمەوە بەڵام من ئامادەم لەگەڵ باوکم ژیانێکی نوێ پێک بهێنین. هەرچۆنێک بێت، با بگەڕێمەوە بۆ کاتی ئێستا..
لە ئێستادا من لە پاریسم چونکە بەڕیز جۆنگکوک و براکەی تای، لەگەڵ ئەو پیاوەی ناوی جیمینە؟ نازانم ههــ هەموویان لاواز دیارن. جۆنگکوک منداڵە بچوکەکە بوو کە نەیئەویست ببێ بە کەسێکی خراپ بەڵام لە لایەن براکەیەوە کرا بە کەسێکی خراپ.. بەڵێ تایهیۆنگ کەسێکی خراپە. وە ئەزانم
هێڵی لاوازی چییە.. بێگومان برا بچوکەکەیەتی. لەوەناچێت سەر بگرێ پلانەکانم، و لەوەناچێت کە من بە زیندووی لێی دەرچم، بەهەرحاڵ من هەوڵ بۆ دایکم ئەیەم، هەوڵ بۆ باوکم ئەیەم. هەوڵ بۆ خێزانەکەمان ئەیەم. ئێستا من ناوی جانگ هەڵناگرم، بەڵکو گۆڕیم بە لی رانگ کە ( لی ) ناوی خێزانەکەی دایکمە.
لە پاریسیم ئێستا و ئەگاداری هەموو جوڵەیەکی جۆنگکوک و پیاوەکانیم.

ئایە چی ئەکات لی رانگ؟ جۆنگکوک ئازار ئەکێشی بەوەی کە لی رانگ ئەیکات؟ باوکی رانگ یەتەوە؟

لی رانگ : تەنها ئەوە بزانە.. کە من ئەمەم کرد بۆ خۆشەویستی. بۆ خۆشەویستی خێزانەکەم. من وەک کەسێکی خراپ لە دایک بووم، وە وەک کەسێکی خراپ کە تۆڵە بۆ خێزانەکەی ئەکاتەوە دەمرم، هەربۆیە من لە تۆ ناترسم. جیۆن جۆنگکوک.

جۆنگکوک : تۆش ئەوە بزانە کە هیچ هەڵەی ئێمە نەبوو دایک و باوکمان لەدەستدا رانگ، هەربۆیە من لێت خۆشدەبم و کێشەی من نییە کە تۆ لێم خۆش نابیت. من تۆ ناکوژم.. ئەگەر ئەوەی بمەوێ تۆڵەی لێ بکەمەوە تەنها باوکتە.. باوکت ئەمەی کرد لە سەرەتاوە. نەک خێزانی من، بۆیە جارێکی تر نەوێری بە خێزانی جیۆن بڵێی لاواز.

-تۆ لەوەدەچێ پاشا بیت، بەڵام من ئیمپراتۆرم.. بۆیە ڕێزم پشان بە.
-You may be the king, but I'm the Emperor.. Show me some respect.

Vote & follow💜love you all💜

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکWhere stories live. Discover now