-Blue pov
بۆچی ژیانی من وای لێهات؟ بۆچی لە هەموو شتێکی خۆش ئەبێت ناخۆشییەک هەبێت؟ من زۆر بیرم کردەوە..زۆر زۆر کە لە هیچ شتێک ناترسم چی تر..
جاکسۆن هەمووی بۆ باس کردم لە دێنڤێر.. کە بۆچی ئەبێت خۆم بشارمەوە..بۆچی ئەبێت منداڵەکەم بشارمەوە.
پێویستە ئەو کارانەی جاکسۆن پلانی بۆ داناوە زۆر بە وردی جێبەجێبکرێن.. چونکە ژیانی ئێمە لەسەر خەتەکەیە..جاکسۆن پێی ووتم کە پێش ئەوەی جۆنگکوک من بناسێت جۆنگکوک لەگەڵ چەند گروپێک دوژمنایەتی هەبووە و بۆ ماوەیەک ئەوان دیار نەماون بەڵام هاتوونەتەوە و پێشی ووتم کە باوکە خراپەکەم ئەندامێک بووە لەو گروپە.. و دەیانەوێت تۆڵە لە من کەنەوە ئێستا. بۆیە منیش ئەمەوێت تۆڵەی خۆم بسێنمەوە لەبەر ئەوەی لەبەر پاراستنی من و منداڵەکەم نەم دەتوانم لە جۆنگکوک نزیک بم.. ٢ ساڵ..بۆ ٢ ساڵ من بێ ئەو بووم. وە ڕقم لە هەموو سانیەیەکی ژیانمە بێ ئەو.
دەبێت من خۆم بکەم بە مردوو بۆ ئەوەی لای دوژمنەکان ناوی من نەهێنرێت و جاکسۆن هەموو پلانەکەی داناوە..تاکە شت بمەوێت من تەنها جۆنگکوکە.-Lisa Pov
چەند ڕۆژێک دەبێت کە بە جۆنگکوک و لی رانگمان ووتوە کە بلوو مردووە.. وە هیچ شتێک بە باشی ناڕوات..جۆنگکوک زۆر خراپە.. و لی رانگیش هیچ لە جۆنگکوک باشتر نییە. زۆر قورسە بۆیان . بەتایبەتی بۆ جۆنگکوک.. هیچ خواردنێکی نەخواردووە.. لە ژورەکەی نایەتە دەرەوە زۆرمان هەوڵ دا.. هەموو شەوێک گوێمان لە دەنگی شکاندن و هاوار و گریان دێت لە ژوورەکەی. و لی رانگ خۆی بەهێز دەردەخات بەڵام هەموومان دەزانین کە ئەو لە دڵەوە لە هەموویان شکاوترە. بەڵام ئێستا تەنها کێشە دایکی لی رانگە.. لی سۆجون بە تەواوی شێت بووە. هەموو شەوێک دێتە بەردەم ژوورەکەی جۆنگکوک و هاوار ئەکات بەسەریا تاوەکو دەرگاکە بکاتەوە.. دەمێکە هەوڵ ئەیات کە جۆنگکوک بکوژێت و من زۆرم ڕق لەو ژنەیە بەڕاستی.. تەنها هاوارکردن ئەزانێت و هەموو تاوانەکە دەخاتە سەر جۆنگکوک. چەند جار ڕاستییەکەی پێ بڵێین تێناگات. و لی رانگیش لێی بێزار بووە، لە چاوەکانیا ئەیبینم کە بەزۆر دەیەوێت توڕەییەکەی بهێڵێتەوە.. بەڵام تەنها خۆم تێدەگەم.. تەنها خۆم چونکە من لەگەڵ بلوو قسەم کردووە.. هەرچەندە دەمەوێت بڕۆم بە جۆنگکوک بڵێم کە بلوو نەمردووە تەنها با ئازار نەکێشێت و هیچی ترم ناوێت بەڵام ناتوانم نابێت پلانەکە تێک بەم . ئەزانم بەوەش ئازاری خۆم دەدەم بەڵام من دەمێک دەبێت هەستەکانی خۆمم بۆ جۆنگکوک فڕێ داوە کە بەڕاستی لەوە تێگەیشتم کەسی تری خۆشناوێت جگە لە بلوو لە ژیانیا.. وە هاوڕێیوتی جۆنگکوک زۆر یارمەتی یام لە ژیانم.. کە هاوڕێی خۆمم لەدەست دا هیچ گرنگ نەبوو بەلامەوە بەڵام لە دواییدا کاریگەری هەبوو لەسەر ژیانم وە ئازارێکی زۆری هەبوو لەدەست دانی هاوڕێ.. ئێستا جۆنگکوک تاکە کەسە لە ژیانما بەڵام من دەمەوێت دەرفەتێکی تر لە جێنی بەدەست بێنم و بۆی دەربڕم کە گۆڕاوم. بۆیە ئەبێت ئەمانە هەمووی بەباشی بەڕێوە بڕوات.
لیسا زەردەخەنەی کرد بۆخۆی کاتێک ئەم وشانەی ئەووت لە مێشکیدا.
![](https://img.wattpad.com/cover/259887867-288-k53920.jpg)
YOU ARE READING
بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوک
RomanceCompleted ✔️ -I love you & only you. هەموو مافەکەی دەگەڕیتەوە بۆ خۆم🖤