بەشی ١٧: لە خۆشیەوە بۆ ناخۆشی

1.2K 192 63
                                    

سڵاو هاوڕێیان پێش ئەوەی دەسپێبکەم ئەمەوێت داوای لێبوردن بکەم کە زۆر درەنگ پۆست ئەکەم بڕوا بکەن زۆر مەشغوڵم..زۆر سپاس

دکتۆر: تۆ دوگیانیت.
زەردەخەنەکەم نەما کە ئەو وشەیەم گوێ لێبوو بەڵام زەردەخەنەکەم بوو بە فرمێسک..
لەوە خۆشتر نییە لەگەڵ کەسێک منداڵم هەبێ کە لە هەموو شتێک زیاتر بەڵام ئەی چۆن پێی بڵێم؟ ئایە توڕە ئەبێت؟ من زۆر دەترسم کە ڕێگەم پێ نەیات ئەم منداڵە بهێڵمەوە چونکە لە هەموو ژیانمدا ویستومە ببم بە دایک.
بلوو: دکتۆر ئایە بە جۆنگکوکت نەوتووە وانیە؟
دکتۆر: نەخێر ویستم ئەوە بۆ خۆت بەجێ بهێڵم.
بە زەردەخەنەوە ووتی.
بلوو: ئێهــ زۆر باشە زۆر سپاس تکایە بە هیچ کەسێک مەڵێ.
دکتۆر: باشە خاتوو بلوو تۆ ئێستا دەتوانی بڕۆی هیچ کێشەت نەماوە.
بلوو هەستاو ڕۆیشتە دەرێ جۆنگکوکی بینی.. دڵی زیاتر و زیاتر لێی ئەیات. هەتا ئێستا لەگەڵ کووک ڕانەهاتووە جۆنگکوک هەمیشە دڵی بلووی جوڵاندووە.
ئێستا چۆن پێی بڵێم؟
بڕیارم دا تا ماوەیەکی کورت بیشارمەوە هەتاوەکو ئامادەم بۆ دەربڕینی.
جۆنگکوک: گیانەکەم تۆ باشی.؟
بە پەشۆکاوی ووتی و منیش زەردەخەنەیەکم بۆ کرد و سەرم جوڵاند وەک و بەڵێ ، ئەویش هیچ کاتی بو فیڕۆ نەدا منی کردە باوەشی و سەری کردە ملمەوە.
جۆنگکوک: تۆ نازانی چەندە هەستێکی ناخۆش بوو بۆمن.!
بلوو: گیانەکەم هیچ مەترسە تەنیا ماندوو بووم و هیچ شتێکی تر.
جۆنگکوک هیچ شتێکی نەووت تەنها باوەشی بلووی ئەکرد.
بلوو: جۆنگکوک دەتوانم داوای شتێک بکەم؟
جۆنگکوک دوورکەوتەوەو سەری جوڵاند وەک و بەڵێ.
جۆنگکوک: هەرچیەک بێت.
بلوو: جۆنگکوک ئەمەوێ من ئەمڕۆ خۆم بە تەنیا بێمەوە ماڵەوە.
جۆنگکوک زەردەخەنەکەی نەما.
جۆنگکوک: نەخێر.
بلوو: بەڵام جۆنگکوک لێم تێ بگە منیش کاتم ئەوێ بۆخۆم و بیرکردنەوەکانم و ئەمەوێت بگەڕێم وەک و هەموو کەسێکی تر! من بەندکراوی تۆ نیم.. تکایە جۆنگکوک.
کووک: بەڵام-
قسەکەی تەواو نەکرد.
بلوو: خەمت نەبێت گیانەکەم من زۆر باش ئەبم.
بلوو بو زەردەخەنەوە ماچی جۆنگکوکی کرد و ویستی بڕوا بەڵام جۆنگکوک قۆڵی گرت و ووتی.
جۆنگکوک: خۆ بەتەما نیت ڕاکەی لە دەستم؟
بلوو: نەخێر کووک بۆ ڕابکەم لەدەستت.
بلوو ئاوڕی دایەوەو ڕۆیشت.
بلوو ویستی خۆی بە تەنها بێتەوە بۆیی لە ڕێگا بیر بکاتەوەو بڕیاری دا ئەمشەو بە جۆنگکوک بڵێت دەربارەی ئەوەی کە دووگیانە..
بەڵام نازانێت کە یەکێک بە وردی گوێی لە هەموو شتێک بووەو بەدوای بلوو کەوتووە بو توڕەییەکی زۆرەوە.. توڕەیی ئاسایی نا. توڕەییەکی قوڵ.
بلوو لە پیاسەدا بوو کاتێک بیری ئەکردەوە بەڵام هەستی ئەکرد کەسێک بەدوای کەوتووە بەڵام کە ئاوڕی ئەیایەوە کەسی لێنەبوو و ئەمەش بەلایەوە سەیر بوو چونکە خەریک ئەبوو دنیا تاریک ئەبوو.. بلوو تەلەفونێکی بۆ هات سێری کرد جۆنگکوک بوو زەردەخەنەی کرد و پەیوەندییەکەی هەڵ گرت.
بلوو: جۆنگکوک چییە ناتوانی بۆ دەقەیەک پەیوەندیم پێوە نەکەی؟
بە زەردەخەنەوەو بە دەنگێکی ناسک ووتی بلوو.
جۆنگکوک: گیانەکەم نازانی چەنت بیر ئەکەم ئاگات لەخۆت بێت زووش وەرەوە
بلوو: بەڕاستی تۆ ناتوانی بێ من بژی
بە پێکەنینەوە ووتم .
جۆنگکوک: بەڵێ وایە و کە هاتیتەوە بە ماچ دەتخنکێنم
گوێم لێبوو ئەویش پێکەنی لەکاتی ووتنی ئەو قسانەیدا.. وای لێکردم پەپولە بێتە ناو سکم.. بەڕاستی ئەم پیاوە دڵی من داگیرکردووە.
بلوو: باشە گیانەکەم کەمێکی تر دێمەوە.
جۆنگکوک: باش
کۆتاییم بە پەیوەندییەکە هێناو لەناکاو دەستێک لەدواوە دەمی گرتم و لەگەڵ خۆی ڕایکێشام.. زۆر دەترسام نامداتوانی یەک وشە بڵێم چونکە دەستێکئ گەورە لەسەر دەمم بوو کە بە توندی منی گرتبوو و ڕایدەکێشام.. نەمدەزانی کێیەو فرمێسک لەچاوما کۆبۆیەوە تەنها ووشە لە مێشکمدا بوو ئەوەیە..
منداڵەکەم!.
من ئەبێت خۆم بپارێزم بەس چۆن.. بەڕاستی لەوەدەچێت ئەمە کاتی مردنی من بێت.
لەناکاو دەستی لابرد و منی سوڕاندەوە تاکو دەموچاوی ببینم کێبوو؟
جاکسۆن وانگ.
بلوو: جاکسۆن؟؟ ئەوە چی دەکەی نازانی من ئەمردم لە ترسا!
بە توڕەییەوە بە جاکسۆنم ووت.
جاکسۆن: بلوو ئارامبەرەوە تکایە من تەنیا تۆم ڕزگار کرد.
بلوو: ئارامی چی!! منت لە چی ڕزگار کرد.!
جاکسۆن: لە لیسا!
بە هاوارەوە ئەویش ووتی.
بلوو: چـ -چی؟ لیسای چی؟
جاکسۆن: سێرکە بلوو من هەموو کات لەگەڵت بووم کە خۆشت پێت نەزانیوە.. لەگەڵتا بووم تاوەکو بتپارێزم لەم هەموو کێشەیە.. لە جۆنگکوک.. وە ئێستاش لیسا.. من زانیاریم لەسەر کۆکردەوەو ئێستا ئەزانم کێیە.. و ئەمڕۆ کاتێک چاودێری تۆم ئەکرد لیسام بینی لە نەخۆشخانەکە.. هەر بە دواتا ئەهات و منیش ئەترسام شتێکت لێبکات.
بلوو شۆک بوو بەوانەی کە جاکسۆن ووتی بەڵام جاکسۆن بەردەوام بوو لە قسەکانی و زیاتر بلوو ی شۆک کرد.
جاکسۆن: دەزانم تۆ دووگیانیت و مافی خۆتە بە جۆنگکوک بڵێی بەڵام بلوو.. گەر لە منەوە وەری دەگری بەهیچ جۆرێک پێی مەڵێ..چونکە خۆم دامناوە کارێکی قورس و ترسناک ڕوودەدات گەر پێی بڵێی..
بلوو دەستی کرد بە گریان و ووتی
بلوو: ئەی چی بکەم جاکسۆن هیچ چارەیەکی ترم لەبەردەست نییە..
بە گریانەوە ووتی.
جاکسۆن: با لەبەردەستتە... کۆتایی بە ژیانی منداڵەکە بێنە.

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکWhere stories live. Discover now