بەشی ١١: لی سۆجون 이 서준

1.7K 220 66
                                    

-Jungkook Pov
من و لی رانگ پلانمان دانا بۆ ئەوەی تێستی DNA بکەین، بەڵام نازانین چۆن بە بلوو بڵێن، یان دەبێ درۆی لەگەڵ کەین، یان دەبێ ڕاستییەکەی پێ بڵێن کە ئازاری زۆری ئەدات..بەڵام جارێ دیار نییە لە ڕاستیدا رانگ برای ئەوە یان نا.. بەرەو هۆتێلەکە ڕۆیشتم کە من و بلوو لێی دەمێنینەوە.. بەڵێ ئێمە هێشتا لە پاریسین بەڵام بەتەماین بەیانی بڕۆینەوە بە دڵنیایشەوە لی رانگ لەگەڵ خۆمدا ئەهێنم، تایهیۆنگ ئەمەی بەدڵ نابێت بەڵام من قسەم لەگەڵ کرد لە نەخۆشخانەکە..
Flashback..
« تایهیۆنگ داوای لێبوردن ئەکەم ئەزانم ئەوانەی پێم ووتی ئازاری یایت بەڵام ڕاستییەکان ئەڵێم.» ووتم.
« پێویست بە داوای لێبوردن ناکات، بەڵام تۆ شێت بووی؟ هەتا ئێستا ئەت ویست تۆڵە لە خێزانەکەی بکەیتەوە کەچی ئێستا بوویتەوە بە هاوڕێ لەگەڵیا؟»ووتی تایهیۆنگ.
« بەڵێ ویستومە تۆڵەی لێ بکەمەوە! وە هەر ئەمڕۆش تۆڵەی خۆمم کردەوە، باوکی لی رانگم کوشت.»ووتم.
« چ-چی؟»ووتی
« سێرکە تایهیۆنگ ئێستا کاتی ئەوە نییە کە کاتێکی باشتر هەبوو ئەوا هەموو شتێکت بۆ ڕوون ئەکەمەوە باش؟ بەڵام ئێستا تۆ ئەبێت بڕوام پێ بهێنی! ئەو کارەساتەی بەسەر ئێمە دا هاو خەتای لە رانگی تیا نییە! خەتای باوکی بوو، وە بەباشیش تۆڵەم بۆ کردەوە، بەڵام تۆ ئەبێت بڕوام پێ بهێنی..»ووتم.
« دەرفەتێکت ئەیەمێ.. بەڵام ئەگەر شتێکمان بەسەربێت لەبەر ئەم گەمژەیە.. لەبەرچاوی خۆتا ئەی کوژم تێگەیشتی؟»ووتی.
« تێگەیشتم برا گەورە.» ووتم بە زەردەخەنەیەک و بەرەو ژورە نەخۆشخانەکە ڕۆیشتم کە بلوو ی لێ ئەمێنێتەوە..
هەر ئە کاتەش بوو رانگ ووتی پێم: لەوەئەچێت بلوو خوشکی من بێت.
( ئەمانە لە پارتی ڕابردوو ڕوویدا )
End of Flashback
بەهەرحاڵ دەرگای هۆتێلەکەم کردەوەو بەرەو ژوری خۆم و بلوو ڕۆیشتم بەڵام سێرم کرد بلوو ئەگری.. بە خێرایی بەرەو ئەو ڕۆیشتم و پرسیم.
« بلوو کێشەو چیە بۆ ئەگریت؟ ئایا ئازاری برینەکەت هەیە؟ » ووتم بە شڵەژاوی.
« نەخێر جۆنگکوک بەڵام..» بە گریانەوە ووتی.
« بەڵام چی؟ چیتە گیانەکەم پێم بڵێ؟ » ووتم.
« گوێم لە هەموو شتێک بوو.. ئەو شتانەی لی رانگ پێی ووتی.. ئایە ئەوە ڕاستە تکایە هەرچی ئەزانی پێم بڵێ خەریکە دڵم ئەتەقێت.» ووتی بە گریانەوە..
چۆن دەبێت..؟ گوێی لە هەموو شتەکان بوو؟.. ئەزانم کە ئێستا بە سەختی ئازار ئەکێشێت..
« گیانەکەم سێرکە جارێکا نازانین بۆیە خەم مەخۆ هممـ؟ وە ئەگەر ناتەوێت تێستی DNA بکەی ئەوە هەڵبژاردەی خۆتە..» ووتم.
« نەخێر کووک، بە زووترین کات ئەبێت ئەو تێستە بکەین! ئەبێت بزانم رانگ برای منە یان نا! یانی من برام هەیە؟ چۆن شتی وا ئەبێت.»ووتی.
« باشە گیانەکەم بەڵام ئێستا پشوو بە باش؟ نابێت ئاوا خەم بخۆیت، خۆو برینەکەت زۆر باش نییە بۆیە بخەوە باش؟»ووتم.
« باش شەوشاد ئازیزەکەم.» ووتی و من ماچێکی نێوچاوانیم کرد و پاڵکەوت و وردە وردە خەوت.. منیش چومە ئۆفیسەکەم و ئەو کارانەک مابووم تەواوم کرد.. کاتێک کارم ئەکرد تەلەفونێکم بۆ هات کە سێرم کرد لی رانگ بوو.. هەڵم گرت.
« لی رانگ.» ووتم لە تەلەفونەکەدا.
« جۆنگوک؟ ئەو چۆنە؟ »ووتی.
« بەهەموو شتێک ئەزانێت..»ووتم.
« چۆن؟؟» ووتی.
« بەڵێ.. گوێی لە قسەکانمان بووە.. بۆیە بەیانی لە پاریس دەرناچین پێی ووتم ئەبێت با زووترین کات تێستەکە ئەنجام بدەین.»ووتم.
« بەڕاستی ناتوانم لە مێشکمی دەربکەم.. چۆن ئەمە دەبێت..» ووتی.
« منیش بەڵام هەموو شتێک دەرئەکەێت بەیانی.. وەرە بۆ هۆتێلەکە لە خوارەوە چاوەڕێمان کە بەیانی زوو.»ووتم.
« باش.. شەوشاد.»ووتی.
« شەو شاد.» ووتم و تەلەفونەکەم داخستەوە بەردەوام بووم لە کار.
.
.
.
بەیانی...
-Blue Pov
لە ڕاستیدا من ئەمشەو هیچ نەخەوتبووم لەبەر ئەوشتانەی کە ڕوویدا تەنها لە یەک ڕۆژدا..یەک ڕۆژ.. ئێستا کاتژمێر ٨ی بەیانییە و من و جۆنگکوک خۆمان ئامادە ئەکەین بۆ نەخۆشخانە.. بەڵێ ئەمڕۆ تێستەکە ئەکەین..
« ئامادەی گیانەکەم ؟» جۆنگکوک ووتی.
« ئامادەم ئەی تۆ؟» منیش ووتم.
« منیش ئامادەم.» ووتی و لە دواوە باوەشی پیا کردم منیش ئاوڕم دایەوە و ماچێکی لێویم کرد.. بەڕاستی بیرم ئەکرد، لەبەر ئەم شتانەی کە ڕوویداوە ناتوانم کات لەگەڵ خۆشەویستەکەی خۆم بەسەر ببەم.
« ئەزانی ڕۆژێک تۆ ئەفڕێنم؟» ووتی.
« بۆ ئێستا ئەمە فڕاندن نییە؟» بە پێکەنینەوە ووتم.
« نەخێر... ڕۆژێک من واز لەم کارە پیسە ئەهێنم.. بەس کار لەسەر خۆشویستنی تۆ ئەکەم.. تۆ ئەفڕێنم بۆ شوێنێکی دوور..زۆر دوور کە کەس پێی نەزانێت.. ئەوکات تەنها من و تۆ ئەبیت بەیەکەوە ئەبین تا مردن.. وە مناڵی زۆر جوان دروست ئەکەین و هەتا مردن بە دڵخۆشی ئەژین.. بە دڵتە؟»ووتی بە زەردەخەنەوە.
بڕوا ناکەن من وەک تەماتە سوور بومەتەوە ئێستا.. بەڕاستی ئەم پیاوە ڕۆمانسییە..
« بەڵێ زۆرم بە دڵە.. زۆر زۆریش کە ئەمەوێت ئێستا بیکەیت..» ووتم. جۆنگکوک ماچێکی قوڵی کردم و منیش بێگومان کردمەوە، بەڵام تەلەفونێکی بۆهاو جۆنگکوک.. سێری تەلەفونەکوی کرد رانگ بوو هەڵی گرت تەلەفونەکە بەڵام خستییە سەر سپیکەر بۆیی من گوێم لێ بێت.. جۆنگکوک ویستی قسەبکات کاتێک:
لە رانگ: هەی گەمژە ئەوە چی ئەکەی وا کاتژمێرێکە چاوەڕێ ئەکەم! چییە ئەترسم تەیارە دروست کەیت بۆیی بڕۆیتەوە کۆریا ! بۆچی نایەیتە خوارێ خۆت ئەزانی چەندم ڕق لە چاوەڕێکردنە!
لی رانگ بە هاوارەوە ووتی، منیش بەزۆری خۆم گرتبوو پێ نەکەنم.
جۆنگکوک گوێی خۆی گرت و ووتی « من بێمە خوارێ تۆ ئەکوژم بەم بەیانیە گوێی من لە کار کەوت بەهۆی تۆوە.!» ووتی و منیش پێ کەنیم ..
-Lee rang Pov
کاتێک جۆنگکوک قسەی ئەکرد لە ناکاو گوێم لە دەنگی بلوو بوو کە پێ ئەکەنی.. چاوم پڕ لە فرمێسک بوو، هەر کە زانیم ئەو خوشکی منەو لە خوێنی منە هەرگیز بەجێی ناهێڵم هەمیشە لەگەڵی ئەبم..
« ئەلوو..؟ رانگ ماویت؟» جۆنگکوک ووتی لە تەلەفونەکەدا..
« بەڵێ زووبکەن وەرنە خوارێ..» ووتم و تەلەفونەکەم داخستەوە..
پاش کەمێک جۆنگکوک و بلوو م بینی هاتنە خوارێ..
لە من نزیکتر بوونەوە جۆنگکوک ویستی قسە بکات بەڵام من ووتم. « کووک ئەتوانم بۆ کەمێک قسە لەگەڵ بلوو کەم؟» ووتم. و کووک سێری بلووی کرد و بلوو سەری جوڵاند بە مانای بەڵێ. « باش، من لەناو ئۆتۆمبێلەکە ئەبم.» ووتی و ڕۆیشت.
« بلوو.. من تەنها ئەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەگەر تۆ خوشکی من بیت هەرگیز بەجێو ناهێڵم و وەک برایەک خۆشمئەوێیت»ووتم بە فرمێسکەوە لە چاوما.
سێری چاویم کرد و ئەویش فرمێسک لە چاویا بوو.
دەستی گرتم و ووتی « ئەی ئەگەر برای من نەبووی؟»ووتی.
« ئەو کات ئەم شارە بەجێئەهێڵم و کێشە بۆتۆو کووک دروست ناکەم.»ووتم.
« رانگ تۆ کەسێکی باشیت... وە دڵنیشم جۆنگکوکیش وا بیر ئەکاتەوە بۆیە لەتۆ خۆشبوو بە ئاسانی.. وە ئەگەر براشم نەبیت، مەڕۆ.. جۆنگکوک پێویستی پێت ئەبێت.. ئەو کەسێکی وای نییە.. براکەی هەمیشە سەرقاڵە و تا ئێستا نەم دیوە بەیەکەوە بن جگە لە کار، جیمینیش... ئەو تەنها پاسەوانی تایهیۆنگە.. جۆنگکوک کەسی نییە بەڵام ئەگەر تۆ لێرە بیت بۆی، دڵنیا ئەبم کە جۆنگکوک لە دڵەوە دڵخۆش ئەبێت..وە جگە لەوەش من کەسم نییە ئەتوانین من و تۆ ببین بە هاوڕێ..» ووتی بە زەردەخەنەوە.. بەڕاستی بلوو یەکەم کەس بووە کە تا ئێستا قسەیەکی کردبێت و دڵم خۆش بکات بەڵام لە هەمان کاتدا ناخۆش..
« کەواتە با وابکەین باش؟» بە زەردەخەنەوە ووتم. و ئویش زەردەخەنەی کرد و بەرەو ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشتین.. دواتر بەرەو نەخۆشخانە بەڕێ کەوتین.

لە ناخۆشخانە..:
-Blue Pov
من و رانگ پشکنینی DNA مان کرد و ئێستا چاوەڕێی ئەنجام ئەکەین هەردووکمان زۆر ئەترسین بەڵام باشە من جۆنگکوکم
لەگەڵایە ئەو ئارامم ئەکاتەوە.. وا کاتژمێرێکە چاوەڕێین.. لەناکاو دکتۆرێک هات و ووتی ئەنجامەکان ئامادەن. من و رانگ بە ترسەوە سێری یەکمان کرد و هەرسێکمان چووینە ژورێ. کە چوینە ژورێ دانیشتین لەسەر کورسیەکان. وە دکتۆرەکە هەندێ قسەی ئەکرد بەڵام جۆنگکوک ووتی « کاتی قسەکردن نییە ئێمە تەنها ئەنجامەکانمان ئەوێت بۆیە پێمان بڵێ.» ووتی.
« بەڵێ.. ئێوە خوشک و بران..» دکتۆرەکە ووتی.
فرمێسک لە چاوەکانما هاتە خوارێ و سێری رانگم کرد ئەویش بەهەمان شێوە. بەڵام هاستاو بە توندی باوەشێکی پیا کردم منیش بە هەمان شێوە.. لە لایەکی ترەوە جۆنگکوک شۆکبووە بە ئەنجامەکان بەڵام لە دڵەوە دڵخۆشە کە هەموومان ئێستا پێکەوە ئەبین.

دوای ڕۆژێک ئێمە بە تەیارە گەڕاینەوە کۆریا. و ئێستا جۆنگکوک و رانگ هاوار ئەکەن بەسەر یەکدا بە تەنها.
« پێم ووتی من دڵخۆشم بە ئەنجامەکان بەڵام ئەمە مەترسیە بۆ بلوو ئێمە هەردوکمان مافیاین و کاری خراپ ئەکەین تۆ دوژمنی خۆتت هەیەو منیش هی خۆم.. چی بکەین کاتێک یەکێک پێی زانی بلوو خۆشەویستی منەو هەروەها خوشکی تۆ؟!» جۆنگکوک بە هاوارەوە ووتی.
« کەواتە ئەبێت ئێمە بیشارینەوە ئەگەر تۆ ناڕۆی بە کەسی بڵێی ئەوە شتەکە ئاسایی ئەمێنێتەوە!» رانگیش بە هاوارەوە ووتی.
« باشە رانگ من کێم هەیە پێی بڵێم ها!! کێ؟!!» کووک ووتی.
ئەم دوانە هەر بەردەوام بوون هەتا دارگاکە بە توندی کرایەوە هەردووکیان سێری ئاڕاستەی دەرگاکەیان کرد. سێریان کرد ژنێکی باڵا بەرز بە چاوێلکەیەکی ڕەشەوە.. « تۆ کێی؟» رانگ ووتی. و ژنەکە چاوێلکەکەی دانا.. ووتی « سڵاو کوڕەکەم..» لی سۆجون.
نەخێر... چۆن شتێکی وا ئەبێت؟ باوکی من دایکی لی رانگی کوشت بە دەستی خۆی.. جۆنگکوک لە مێشکیا ووتی.
« د-دایکە.» لی رانگ بە شۆکەوە ووتی بەڵام بە دەنگێکی دڵ شکاوەوە.
.
.
.
لی رانگ هەرگیز نەئەبوایە بەوەی بزانیایە کە بلوو خوشکی ئەوە.. هەربۆیە سۆجون هاتەوە..و نەخێر ئەو هەرگیز نەمرد.

Vote & Follow 💜

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکWhere stories live. Discover now