بەشی ١٣: جاکسۆن وانگ

1.3K 195 114
                                    

-Jackson wang Pov
من جاکسۆن وانگ.. پیاوێکی خراپ نیم، پیاوێکی باشیش نیم. ئەو کەسانەی کە ئازاری خۆشەویستانم ئەیەن ئەبنە هۆی پشاندانی لایەنی خراپ. وە ئەو کەسانەی کە دەبنە دڵخۆشیم بەتەواوی دەمگۆڕن. وەک ئەوەی نەخۆشی D.I.Dم هەبێت. ( نەخۆشی D.I.D نەخۆشییەکە کە دەگمەنەو ئەو کەسەی هەیەتی چەند کەسایەتیەک لەناویا دەژین بۆ نمونە کەسایەتیەکی خراپ یان کەسایەتیەکی باش..هتد..) من خەڵکی کۆریا نیم بەڵام لە منداڵیەوە هێنراوم بۆ کۆریا هەروەک بلوو..بەڵێ بلوو، بلوو هاوڕێی منە لە منداڵیەوە هەرگیز لەیەک دوور نەبوین هاتا دایکی بلوو مرد.. باوکی بلوو خراپ بوو بە خێزانەکەی ئێمەی ووت کە هەرگیز لە ئێمە نزیک نەکەونەوە دیسان و منیش بێگومان زۆر توڕەبووم ئەو کاتە من و بلوو زۆر منداڵ بووین. و بە زۆر ئێمەی لەیەک دوورخستەوە. زۆر ویستم بلوو ببینم بە نهێنی بەڵام باوکی بلوو ماڵەکەی گواستبۆوە ئەوکات.. بۆ ئەوەی کەس نەزانێت و لەبەر ئەمەش بووم بە کەسێکی خراپ. و بەردەوام بووم لەوەی بە دوای بلوو بگەڕێم و گروپێکی خۆمم دروست کرد بە نهێنی کە لە من و بامبام و یۆگیوم پێکهاتووە. تا ئەم ماوە زانیم کە جیۆن جۆنگکوک.. خراپترین و بەهێزترین پیاوی کۆریا بلوو ی ڕفاندووە .. بۆیە دۆزینەوەیان زۆر ئاسان تر بوو بۆ من. لە ڕاستیدا من لە خێزانێکی دەوڵەمەند هاتووم بۆیە بە نهێنی پارەم ئەیا بە دەسەڵات.
دوای چەند ماوەیەک لە بەدواداچوون پیاوێک بە ناوی لی رانگ هات بۆ پاریس .. بۆ کوشتن و تۆڵە کردنەوە لە جۆنگکوک و ئەو کاتە تەقەی لە بلوو کرد. زۆر بەمە توڕە بووم و لەهەمان کاتدا خەمبار وام دەزانی بلوو لەدەست ئەیەم. بەڵام لە کۆتاییدا بلوو خوشکی لی رانگ دەرچوو. من بڕوام نەدەکرد.. بەڵام هیچ سەری خۆم نەئێشاند بەم مەسەلەیەوە چونکە تەنها من دەمەوێ بلوو ڕزگار کەم. وە ئەمڕۆ دەیکەم.

دەرگای هۆتێلەکەم کردەوە بە خێرایی چومە ژورێ بلوو م بینی و بلوو ئاوەڕی دایەوە چونکە من بە توندی دەرگاکەم کردەوە. و شۆک بوو. فرمێسک هێواش هێواش کەوتە خوارەوە لە چاوم و بە هێواشی بەرەو لای چووم.
« ج-جاکسۆن.؟» دەنگی بلوو م گوێ لێبوو دوای چەندەها ساڵ. دێری چاویم کرد چاوی پڕ بوو لە فرمێسک و بە خێرایی بۆ لای چووم و بە توندی باوەشم پیاکرد و ئەویش بە هەمان شێوە.
« بلوو » ووتم بە دەنگێکی کزەوە.
چەند کاتێک وا ماینەوە لە باوەشی یەکتریدا دەگریاین لەناکاو دەرگای هۆتێلەکە کرایەوە، بەڵام ئێمە ئەگامان لێ نەبوو هەتا دەنگێک هاو.
دەرگای هۆتێلەکە کرایەوە و رانگ و کووک و سۆجون دیمەنەکەیان بینی. جۆنگکوک زۆر شۆک ببوو نەی دەزانی ئەم پیاوە کێیە و بۆچی بلوو لە باوەشیدایە و زۆر توڕەش بوو چونکە بلوو بەس هی خۆیەتیو کەس نابێت دەستی لێبدات. لەناکاو سۆجون شتێکی ووت کە وای کرد جاکسۆن و بلوو سێری ئەو شوێنە کەن کە دەنگەکەی لێ هات و نەک ئەوەش.. جۆنگکوک و رانگیشی شۆک کرد.. سۆجون ووتی.
« ج-جاکسۆن وانگ.!» ووتی بە ترسەوە.
هەردوکمان ئاوڕمان دایەوە هەرسێکیانمان بینی.
لی رانگ ئەو پیاوە خراپەی کە من زانیاریم لەسەر کۆکردۆتەوەو تەنها من ئەزانم چەندە خراپە.
لەگەڵ لی سۆجون دایکی رانگ و بلوو بەڵام بلوو هێشتا نازانێت ئەوە دایکیەتی.. بەڵام ئەو..ئەو چی دەکات لێرە؟.
لەگەڵ...جیۆن جۆنگکوک.. ئەو پیاوەی من لێی ئەترسم بەڵام پشانی نادەم.. نا جاکسۆن خۆت بگرە..تۆڵە بکەرەوە بۆ ئەوەی کە ئازاری بلوو ی یا.. تۆش لی رانگ تۆڵەی ئەو ئازارای بلوو ت لێ ئەکەمەوە. وە بەتایبەتی لی سۆجون.. هەمووی بەهۆی ئەمەوە ڕووی یا. ئەگەر ئەو درۆی نەکردایە بۆ ڕزگارکردنی خۆی.. ئەوا هیچ شتێک لەمانە ڕووی نە ئەدا.
سێری هەرسێکیانم کردو پێکەنیم.
« سێری کێی لێیە..هەرسێ دوژمنەکەی بلوو.» بە پێکەنینەوە ووتم و لی رانگ توڕە بوو و ووتی « ئەوە باسی چی ئەکەی!؟ بلوو هەرئێستا وەرە ئێرە ئەو پیاوە مەترسیدارە.» رانگ وای بە بلوو ووت. « چی؟ مەترسیداری چی رانگ!؟» بلوو ووتی وەک ئەوەی لەسەر تیمی جاکسۆن بێت. « جاکسۆن دووربکەوەرەوە لێی.. ئەزانم بۆچی لێرەیت بەڵام نابێت! ئێستا کاتی ئەوە نییە خۆمان هەموومان دوژمنمان هەیەو بووە بە مەترسی لەسەر بلوو بۆیە تۆش دوژمنی ترمان بۆ زیاد مەکە تکایە ئێرە بەجێ بێڵە!» لی سۆجون ووتی. بەڵام جاکسۆن هاواری کرد و ووتی « دوژمن؟! تاکە دوژمنی من ئێوەن.! ئەوەندە پیسن نامەوێ سێرتان کەم ئێوە مرۆڤ نین ئێوە مارن مار!!» جاکسۆن ووتی بە هاوارەوە. « ئەوە چی ڕوودەدات!؟» بلوو ووتی بە پەشۆکاوی.
و جاکسۆن سێری کرد و ووتی « خەمت نەبێت بلووکۆیا من ڕزگارت ئەکەم.»
بلووکۆیا ئەو ناوە بوو کە جاکسۆن لە بلوو ی ئەنا بە منداڵی و هەتا ئێستا. ( نیکۆیا: یانی شتێک یان کەسێک کە هی تۆ بێت، بەڵام جاکسۆن ئەی ووت بلووکۆیا بەمانای بلوو ی من بە زمانی کۆری.)
جاکسۆن دیسان سێری هەرسێکیانی کردەوەو چاوی چووە سەر جۆنگکوک کە هیچ توڕە دیار نییە .. جۆنگکوک کەسایەتیەکی هەیە کە دەگمەنە. لە هەموو حاڵەتێکدا هەستەکانی دەرنابڕێ... نە هەستی توڕەیی.. نە هەستی دڵخۆشی ( بەڵام لەگەڵ بلوو وا نەبوو.. لەگەڵ بلوو هەموو هەستەکانی دەرئەبڕی چونکە زۆری خۆشدەویست.. لەگەڵ بلوو نە ئەبوایە جۆنگکوک خۆی بنوێنێت.. دەی توانی کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی پشانی بلوو با.. کە کەس لەو کەسایەتیە تێنەدەگەیش تەنها بلوو نەبێت.
جاکسۆن سەیری لێهات.. جۆنگکوک ئەو هەموو کاتە هیچ توڕەییەکی دەرنەبڕیەوە.. نا هەر یەک وشەشی نەوتووە. چاوی جۆنگکوک لەسەر چاوی جاکسۆن بوو و چاوی جاکسۆن لەسەر چاوی جۆنگکوک بوو. جیۆن. وانگ. جیۆن. وانگ. کامیان؟ لەلایەکەوە جاکسۆن لە دڵی خۆیدا ئەیویست کەسایەتییەکی وەک جۆنگکوکی هەبێت. جۆنگکوک ٣-٤ ساڵ لە جاکسۆن و بلوو گەورەترە. و لە لایەکی ترەوە جۆنگکوک بە جوانی لەو هەموو کاتەدا پلانی کوشتنی جاکسۆنی ئەدا.
جۆنگکوک لەناکاو زەردەخەنەیەکی فیزی کرد و جاکسۆن سەیری لێ هاو.. جۆنگکوک بەرەو جاکسۆن ڕۆیش بەهەمان زەردەخەنەوە هاتە بەردەمی. و سێری بلوو ی کرد و زەردەخەنەکەی نەما. « بڕۆ بۆ لای رانگ.» بە ڕەقی دانی بەو وشانە نا. چاوی ئاگری لێ هەڵدەستا. بلوو بەو سێرکردنەی جۆنگکوک زۆر ترسا و ویستی بڕوا بۆ لای رانگ بەڵام جاکسۆن قۆڵی گرت. « بلوو ناڕوا بۆ یەک شوێن.» جاکسۆن ووتی لە کاتی سێرکردنی جۆنگکوک. جۆنگکوک زۆر توڕە تر بوو ویستی شتێکی خراپ کات بەڵام بلوو وەستاندی و ئەمەی ووت. « جاکسۆن نا.. کاتێکی تر یەکتری ئەبینینەوە..» بلوو ووتی. « بەڵام..» جاکسۆن قسەکەی تەواو نەکرد بلوو ووتی. « تکایە بڕۆ..» ووتی و جاکسۆن بۆ کۆتا جار سێری کرد پێش ئەوەی لە شوێنەکە بڕوا.. کو جاکسۆن لای دەرگاکەوە نزیک بۆوە لی رانگ بە چرپەوە ووتی « هەر خۆم کۆتایت پێ ئەهێنم.» رانگ ووتی بێ ئەوەی سێری کات و بە چرپەوە ووتی بۆیی کەس گوێی لێ نەبێت بەڵام بە لا چاو سێری جاکسۆنی کرد و جاکسۆنیش بەهەمان شێوە.. جاکسۆن زەردەخەنەیەکی فیزی کرد و ووتی « کۆتاییم پێبهێنە دڵنیام کە بلوو هەرگیز لێو خۆشنابێت و ئەزانی لەبەر چ هۆیەک بەمزوانە بەڵام ئەگەر وا بکەی هەرگیز بلوو  پێوناڵێتەوە برا.» جاکسۆن بە چرپەوە ووتی و شوێنەکەی بەجێهێشت. رانگیش زیاتر توڕە بوو..

کاتێک جاکسۆن شوێنەکەی بەجێ هێشت رانگ بەرەو بلوو ڕۆیشت ویستی باوەشی پێداکات بەڵام جۆنگکوک ووتی. « لە شوێنی خۆو بمێنەرەوە رانگ. » بە توڕەییەوە ووتی لەکاتی سێرکردنی بلوو.. بلوو زۆر ئەترسا فرمێس لەچاویدا دەرئەکەوت. جۆنگکوک دەستی هەڵبڕیو هەمویان وایان زانی جۆنگکوک زلە لە بلوو ئەدات بەڵام جۆنگکوک دەستی بەرزکردەوە کردیە سەر سەری بلوو و ڕایکێشا بۆ باوەشی خۆی. بلوو زۆر ئەترسا بەڵام بیری هاتەوە کە جۆنگکوک هەرگیز شتی وا ناکات و لەباوەشیدا هێمن بوەوەو ئەویش باوەشی پێداکرد. « ئێرە بەجێبێڵن هەموو تان.» جۆنگکوک ووتی بە سۆجون و رانگ.. ئەو دوانەش بەقسەی جۆنگکوکیان کردو شوێنەکەیان بەجێهێشت.
« بلوو جارێکی تر بەقسەی من و رانگ ئەکەت تێگەیشتی.» جۆنگکوک بە هێمنی بە بلوو ی ووت و بلوو ش بەمانای بەڵێ سەری جوڵاند و جۆنگکوک ماچی لێوی بلووی کرد..
وە ئەو شەوەش دیسان خۆشەویستیان بۆ یەک دروست کرد..
.

.

.
ـ لە دۆزەخی دڵما کە من شەیتان و پاشایم، تەنها تۆ فریشتەو شاژنی دڵمی.

هیوادارم بەدڵتان بووبێت ئەم پارتە.. پارت داهاتوو لەسەر تایهیۆنگ ئەبێت💜

Vote&follow 💜love you all💜

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکWhere stories live. Discover now