بەشی ٢٤: کۆتایی.

2K 193 52
                                    

-Blue Is The Warmest Color.

-Jungkook Pov
بلوو..
دڵخۆشترین ساتمە.
تاریکترین نهێنیمە.
دەریا قوڵەکەی ناو دڵمە.
بەهەشتمە لە ژیانما.
بەڵام هەمووی داگیر کرا لەلایەن ڕەشەوە.
ئەو تەنها کەسێک نەبوو لە ژیانما، نەخێر ئەوە کەسێک بوو کە چارەنووس بۆی ناردم. چارەنووسیش دەیزانی لە یەکەم ساتەوە ئاشقی دەبم. و ئازاری دام. ئەمەش پاداشتی ئەو کارە خراپانەیە کە کردوومە. وە ئێستا کە خۆشەویسترین کەسم ڕۆیشتووە بۆچی بژیم؟ سودی ژیان چییە لە دوای تو؟
ئاهــ کوڕەکەم. کوڕەکەم بە باشی گەورەئەکەم و دڵنیای دەکەمەوە کە دایکێکی هەبووە ڕزگارکەری ژیانی هەموومان بووە.
خۆشمەوێیت.
خۆشمەوێیت، و نازانم چی بکەم لەبارەیەوە.
بیرت دەکەم و ئەمەش ئەمکوژێت.
بلوو تۆ من نەخۆش دەخەیت.

*زەردەخەنە بە فرمێسکەوە*
: بلوو گوێت لێمە؟
بلوو پێکەنی..
بلوو: بەڵێ گیانەکەم .. بەڵام کاتی ئەوەیە من بڕۆم..
جۆنگکوک فرمێسکەکانی زیاتر هاتنە خوارێ..
جۆنگکوک: ئایە بەڕاستی کاتی ئەوەیە بڕۆی؟
بلوو زەردەخەنەیەکی بە ئازاری کرد
بلوو: بەڵی گیانەکەم چونکە دایکم چاوەڕێم دەکات... تۆ منت لەبیر ئەچێتەوەو ژیانێکی خۆشت دەبێت.. و لەوەئەچێت بکەویتە داوی کەسێکی ترەوە و لەگەڵ یادەوەریەکی مندا بژیت.. لەگەڵ ئامانەتی خۆم.. کە کوڕەکەمانە..
جۆنگکوک زەردەخەنەی کرد.
جۆنگکوک: بەڵام دوای غیرە مەکە کە لەگەڵ کەسێکی تردا بووم.
بلوو پێکەنی.
بلوو: خۆشمەوێیت.
جۆنگکوک دەستی گرت بە دەمووچاویەوە..
جۆنگکوک: من زیاتر..
دەستەکانی لابرد.. نەما.. بلوو تەواو.. لە ژیاندا تەنها کەسێک بوو کە دوای دڵخۆشی دەکرد، بەڵام ئەگەر بەدەستی بهێنایە، دەبوایە ژیانی ببەخشێت..

وە ئەوە کۆتا قسەمان بوو، کۆتا کات بەیەکەوە..
ئەوەتان هەموویان لەسەر گۆڕەکەی بلوو..
جۆنگکوک.. لی رانگ...جاکسۆن.. تایهیۆنگ.. جێنی..لیسا..

جۆنگکوک دەفتەری یادەوەریەکانی داخست لەکاتێکدا کە ئێستا پیرە..
زەردەخەنەی کرد
ئەمەش ژیانی منە..
ژیان خۆش بوو.

*Life was Good*
Ahhhh I'm crying😭😭
کۆتایی


Vote & follow💜

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکWhere stories live. Discover now