Part18داوای لێبوردن ئەکەم

232 30 65
                                    






~sun mi~


لەسەر بێدەکەم دانیشتم..ھەدیەکەی جیمینیشم ھێنا تا سەیری بکەم..بزانم ئەم شتە چیە وا وتی دوای سەیری بکە.
ھەدیەکەم کردەوە...کاغەزەێکی بچووی تێدابوو سەیرم کرد"داوای لێبوردن ئەکەم" چی؟

باشە با ئەم جارە ئەمەیان بکەمەوە..چونکە قوتوەکە لاکێشەیە وە گەورەشەچەن قوتویەکی ترشی تێدایە بچوک. کردمەوە سەعاتێکی زیوی تێدا بوو زۆر جوانە من حەزم لەو جۆرانەیە دەرم ھێنا کردمە دەستم واا زۆر جوانە.

قوتوەکەی تریانم کردەوە ئەویش کاغەزەێکی تێدا بوو "داوای لێبوردن دەکەم" ناتوانم زوو لێت ببورم.

ئەوەی تریانم کردەوە "زۆر زۆر داوای لێبوردن ئەکەم" ئەی باشە ئەمە لێم ببوری وا ئەزانێت کە بیبورم ئیتر ئەتوانێت خۆی نزیک بکاتەوە..؟!

تەنھا یەک دانە ماوە بیکەمەوە...... "ئەوە ژمارەکەمە تکایە ئەگەر منت ببوری ئەوە تەلەفۆنێکم بۆ بکە باشە؟!"
"ژمارەکەت سەیڤ ئەکەم بەس جارێک پەیوەندیت پێوە ناکەم."

قوتوەکانم ھەڵگرت وە ڕەقەمەکەیشیم ھەڵگرت.

کوک وابزانم چوو یۆجین بەرێتەوە ھۆتێلەکە ناھاتن بۆ ئێرە بۆئەوەی من نەزانم سوپڕایزەکە تێک نەچێت.



ئێستەش کاتی خەوتنە.






~jimin~

مۆبەکەم بەدەستەوەیە ھیچ تەلەفۆنێکم بۆ نەھاتوە من چاوڕێی تەلەفۆنی سونمیم، لەوانەیە نەیبووریبێتم بۆیە نەیکردوە..

بەڵام دڵنیام کە ھەدیەکەی بەدڵ بووە چونکە مایكڵ وتی کە سونمی حەزی لە شتی زیوە وە بەیەوە لەگەڵ مایكڵا ھەدیاکانمان کڕی ئەو ملوانکەیەکی ئەڵماسی کڕی بۆی وە ئەوەی منیش ئەڵماسە بەڵام ئێستە خۆی وادەزانێت کە زیوە
منیش حەزم کرد شتێکی گرانبەھای بۆ بکڕم چونکە ھەستەکەم شایەنیەتی.

باشە ئێستە من وەکو جاران زۆر نەماوم ئیتر بۆ نام ببورێت...باشە من بۆ ئەوەنە بیر لە سونمی ئەکەمەوە؟!

نەخێر جیمین شتی وا نابێت!

باشە مادەم تەلەفۆنی نەکرد بەیانی خۆم دەڕۆم بۆ نەخۆشخانە بۆ لای.

.
.
.
.
.

کاتژمێر١١:٠٠

ئای من کەی ئەوەنە درەنگ ھەڵساوم.... خێرا گەرماوێکم کرد و خۆم گۆڕی من ئێستە لە خانوەکەی لای ماڵەکەی سونمیم ڕۆیشتم بۆلای پەنجەرەکە سەیری ماڵەکەیم کرد ئەو زوو ئەڕوات بۆ کارەکەی وە ئۆتۆمبێلەکەشی لێنیە.....چی ئەوە سونمی بۆ ئێستا دەڕوات؟





Fifty shades of jimin [✔️]Onde histórias criam vida. Descubra agora