بۆ زانیاری ئێستا بەرەو وەرزی ھاوین دەڕوات.~sun mi🌹~
من و جیمین ئێستە لە کافتریاییەک دانیشتووین ساردەمەنیەک ئەخۆین.
وە ئەمەوێت شتێکی لێ بپرسم کە دەمێکە لە مێشکم دایە."جیمین."
جیمین :گیانی جیمین.
"چۆن ئەو پیاوە بوو بە دوژمنتان؟"
جیمین :کێ؟نیکۆڵاس؟
"بەڵێ."
جیمین :ئەمە لەکوێوە ھات ئەم پرسیارە؟
سەیری کردم.
"ئیتر ھات، دەی پێمی بڵێ ئەگەر ئاسایی بێت."
جیمین :داوای ڕێککەوتنی لە من و مایکڵ کرد ،من وتم بە مایکڵ کە نەیکەین لەگەڵی چونکە باش نەئەھاتە بەرچاوم بەڵام مایکڵ وتی لەوانەیە وانە بێت کە تۆ بیری لێ ئەکەیتەوە ،ئیتر شەوێک لە خانوویەکی کۆندا یەکترمان بینی بۆ ئەوەی ڕێک بکەوین ،وتی مەرجم ھەیە دەبێت لەھەر تاڵانێکدا لە سەدا حەفتای بۆ من بێت ،ئێمەش ڕازی نەبووین چونکە ئەو داوای ڕێککەوتنی کردووە و مەرجیش بۆ ئێمە دادەنێت بۆیە وتمان نایکەین ویستمان بڕۆین دەستیان کرد بە تەقە کردن ،وە ئێمەش کردمان دواتر مایکڵ وت کە بڕۆین پیاوەکانمان شەڕ ئەکەن ،وام کرد کە ئەو وتی بەڵام نیکۆڵاس فیشەکێکی وەشان بەری پشتم کەوت دواتر مایکڵ منی ھێنا بۆ ماڵەکەی تۆ چونکە نەئەکرا ئاوا بەئاسانی من بەرێت بۆ نەخۆشخانە وە تۆش منت چارەسەر کرد خاتوونم.
"ئۆھ ئەو کاتەم بیرە ھ،وە بەڕاستی ئەو پیاوە شێتە چۆن ئاوا ئەکات بەزۆر ڕێککەوتنتان پێ بکات ھھ."
لەلایەک پێکەنینم ئەھات و لەھەمان کاتدا دڵتەنگ بووم بەوەی جیمینی بریندار کردووە.
جیمین :باشە ئەو بابەتە با دابخرێت...با ڕۆژی ھاوسەرگیریەکەمان دیاری بکەین.
"باشە ، ئەمڕۆ یەک شەممە یە باا....پێنج شەممە بێت چۆنە؟"
جیمین :ئەی بۆ دوە بەیانی نەبێت بۆ ئەوەنە دووری ئەکەیتەوە؟
بە بۆڵەوە ئەیوت."ھیچ دوورم نەکردۆتەوە...."
ڕاستیەکەی زۆر سترێسم نازانم بۆ؟؟شەرم لە شتێکدا دایگرتووم !کاتێک جیمین دەستم لێبات ئۆھ؟؟ئەو تەنھا ماچی کردووم...نازانم خۆم چۆن لەو شەرمە بۆ ئەوە ڕزگار بکەم؟ھیوادارم لەم چەن ڕۆژە بتوانم ئەو شڵەژانە و شەرمەم بۆ ئەوە نەھێڵم چونکە ئەو دەبێتە ھاوسەرم نابێت شەرم لەو بکەم دەربارەی ئەوە.....
![](https://img.wattpad.com/cover/261119200-288-k203841.jpg)
VOCÊ ESTÁ LENDO
Fifty shades of jimin [✔️]
Açãoپێشەکی چیرۆک ... کوڕێک بە ناوی پارک جیمن لە سیئۆل دەژی ئەو دڵڕەق و بەدناو و بێمانای و هتد بوو بەڵام هەموو ئەو شتانە هۆکاری لە پشتەوەیە . ئەو سەیرێکی زۆر ترسناکی من دەکات بەڵام لە دڵیدا زۆر شکانی هەیە کە کەس ناتوانێت تەقەل بکات . ڕۆژێک هەموو شتێک گۆڕ...