~jimin~ئەم شەو شەوێکی زۆر خۆش بوو...ھەستێکی زۆر خۆش بوو کاتێک سونمی لە باوەشما خەوتبوو، نەمەتوانی بخەوم تەنھا حەزم ئەکرد سێری ئەو بکەم کە چۆن خەوتوە لە باوەشما....نەمەزانی ئاوا ئاشقی کچێک ئەبم!
من ئەمشەو بۆیە مامەوە لای سونمی چونکە بۆ ماوەی مانگێک ئەڕۆم بۆ کالیفۆڕنیا ئیشم ھەیە لەوێ....وە بەسونمیشم نەوتوە کاتی نان خواردن پێی بڵێم...وە ئەزانم نیگەرانیش ئەبێت بەڵام پێویستە بڕۆم.
دەنگی دەرگا ھات ڕۆیشتە خوارەوە وتی ئێستە دێمەوە بەڵام نەھاتۆتەوە جارێ بۆیە خۆم دەڕۆمە خوارەوە.
~sun mi~
دایک و باوکم ھاتوون بۆ ئێرە.... زۆرم پێ خۆشە کە ئەوان ھاتوون بەڵام گەر جیمین ببینن تیا ئەچم چونکە ئێستە زووە وە دیارە ئێستا ھەڵساوم وە جیمین ببینین بە ھەڵە تێدەگەن!
ئێستا چی بکەم؟!
خێرا باوەشم بە دایک و باوکما کرد.
"بەخێر بێنەوە.... من زۆر بیر ئێوەم کردبوو."
خ.کریس: ئێمەش زۆر بیرمان کردی کچە جوانەکەم.
دەستی بەسەرما دەھێنا."وەرنە ژوورەوە."
ب.پاڕک: ئێ کچە جوانەکەمان سوپڕازەکەت بە دڵ بوو؟
"ھەر زۆر باوکە....ئێ یەک دەقە بۆستن ئێستە دێمەوە."
خ.کریس: ئێ کچەکەم من نان ئامادە دەکەم.
"باشە دایکە گیان ئێستەش منیش دێمەوە."
خێرا ڕامکردەوە سەرەوە.
دەرگاکەم کردوە.
"ئاھ."
جیمین لەبەر دەما وەستا بوو."وەرە."
دەرگاکەم داخست و قۆڵیم گرت.
جیمین: کێ ھات بوو؟
"گیانەکەم دایک و باوکم ھاتونەتەوە...گەر تۆ ببینن ئەوە بە ھەڵە تێدەگەن..ئێستە چی بکەین؟"
جیمین: ئێ چیە ئێستە ئەچم بە باوکت ئەڵێم من ئەم کچەتم خۆش ئەوێ بمەرێ.
"من خۆم پێیان دەڵێم کەخۆشەویستم ھەیە بەس ئێستا نا کاتێکی تر... ئێستە تۆ ببینێت وا ئەزانی شەو بەیەکەوە خەوتوین."
جیمین: بۆ ئێمە ئەم شەو پێکەوە نەخەوتین!؟
ئیتر خۆی لە گێلی ئەیا!
![](https://img.wattpad.com/cover/261119200-288-k203841.jpg)
KAMU SEDANG MEMBACA
Fifty shades of jimin [✔️]
Aksiپێشەکی چیرۆک ... کوڕێک بە ناوی پارک جیمن لە سیئۆل دەژی ئەو دڵڕەق و بەدناو و بێمانای و هتد بوو بەڵام هەموو ئەو شتانە هۆکاری لە پشتەوەیە . ئەو سەیرێکی زۆر ترسناکی من دەکات بەڵام لە دڵیدا زۆر شکانی هەیە کە کەس ناتوانێت تەقەل بکات . ڕۆژێک هەموو شتێک گۆڕ...