Part30ھی خۆم

220 32 50
                                    







~jimin🍡~

سونمی: ئەوە تۆیت گیانم بەقوربانت بێت.
کاتێک لەبەر دەرگاکەیا وەستاو بوو.

خێرا لەباوەشم کرد.

"بەڵێ منم خۆشەویستم."
دەستی کرد بە گریانێکی قوڵ.

سونمی: ھ ھ بەقوربانت بم..زۆر بیرم کردنی ھ ھ ھ...خوایە سپاس بۆتۆ ئەم جارەش گەڕایەوە.
بەگریانەوە ھەمووی وت.


"بەقوربانی ئەو فرمێسکانەت بم...من زۆر زیاتر بیرم ئەکردیت..ئیتر ئەوەتام لێرەم قەت جێت ناھێڵم."

سونمی: بۆت نیە جارێکی تر بڕۆیتو من جێبھێڵیت وە ئەو ھەمووە خەفەتەم بەیتەوە..تۆ نازانی من شەوان بە گریانەوە خەوم لێکەوت ھ ھ تۆ زۆر خراپی ئەو ھەمووە ئازارم ئەیەیت.

"ببورە ئیتر تەواو ھەرگیز بە جێت ناھێڵم."
بە قوڵی کردمە باوەش و بۆنیم ئەکرد.

دوای نیو سەعات.

"گیانم ئادەی باسەیرت بکەم."
جیابووینەوە.

سەیری ئەو دەموچاوەیم کرد کە پێوەی دیارە کە زۆر مانووە وە فرمێسکەکانی چاوی لەگەڵ لوتە سوورەکەی.

"ئیتر لەمەولا ناھێڵم فرمێسک بڕیژیت دڵنیابە."
فرمێسکەکانیم ئەسڕی.

سونمی: فیدات بم..لەحەد بەدەر بیرم ئەکردی.
کاتێک دەستی گرتم و ماچی کرد.

"من فیدات بم."

سونمی: دەی وەرە با بڕۆینە ژوورەکەم مانوویت.

"باش."

سونمیم ھەڵگرت و ڕۆیشتینە سەرەوە.

سونمی: دامەگرە با ھەر لەباوەشتا بم تکایە زۆر بیرم کردویت.

"باش گیانم..با لەسەر بێدەکە دانیشین ھەر لە باوەشما بە."
سەری لەقاند بە باشە.
پاڵکەوتم ئینجا ئەویش ھاتە باوەشم.

سونمی: گیانم لەکوێ بوویت ئەو ھەمووە ماوەییە؟
لەباوشمدا بوو وتی.

"بۆ بەیانی باسی دەکەم بۆت ئێستە با کات بەیەکەوە بەسەر بەرین."

سونمی: باشە ئەو پیاوەت کوشت نیکۆڵاس؟

"بەڵێ..کوشتم."

سونمی: خۆشەویستم ئەوتوانی بیکەیتە زیندان.

" نەخێر ئەو تۆی ڕفاند وە وتی-"

قسەکەی پێ بڕیم.
لێوی لەسەر لێوم دانا.

Fifty shades of jimin [✔️]Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang