ڕۆژێکی بەفر

197 13 26
                                    


هەموو شوێنێک بەفرە سپی سپی زەوی وەکو بووک تارای پۆشیوە هەموو دڵخۆشن شادی هێنرا بۆی ئەشقان لەکاتێکە هیچ هەستێکی نیە بۆهەندێکمان وەکو ئەوەی شتێک لەژیان کەم بێت

لای پەنجەرەکەم وەستاوم سەیری دەرەووە ئاکەم هەمووی بەفرە بەڵام من هیچ حەزم پێنیە چونکە توانای بەرگە گرتنم نیە لەنێو بەفر شتێکی خۆش نیە بۆم بۆیە هەرگیز ناچمە بۆیاری لەکاتی بەفر لەکاتێک هەمووان دەچن

دەی چ کێشەیەک هەیە بەبڕۆمە خوارەوە
سەیرم کرد خێزانەکەم دانیشتوون نانی بەیانی دەخۆن منیش وتم
کۆسێتا:بەیانیتان باش خێزانە جوانەکەم
هەمووان بەقسەکەم پێکەنین وتیان

خێزانەکەم:بەیانی تۆش باش شازادە
براکەم دووبارە قسەی کردەووە

کیران:هێی شازادەی بەهار تۆ دووبارە لەگەڵ کاکت نایەیت بۆ یاری لەنێو بەفر دەیی لێنۆ ئەوانیش دێن

ئەی ئەوان هەموو ساڵ دەچن بەڵام بەڕاستی ناتوانم کچە پور و خاڵەکانیشم ئەچن من حەزم ئەکرد بەڵام ئەوە بۆمن نابێت ئەستەمە

کۆسێتا:ئەهــ کاکە بوورە ناتوانم
کەمێک دڵگرانبوو سەری داخستو دەستی کرد بەنان خواردن منیش وەمکرد لەدوای نانەکە من یارمەتی دایکم داو چوومە ژوورەکەم لەپەنجەرەکەوە سەیرم کرد کاکم ڕۆیشت منیش بەبێ ئومێدی ئەهێکم کرد دەستم کردەووە بەکتێب خوێندنەوە

کاتێک سەرم هەڵبڕی چەن کاژمێرێک ڕۆیشتووە هەڵسام و ویستم بڕۆم بەڵام تێڵکم بۆهات سەیرم کرد لینۆی کچە پوورمە منیش هەڵمگرتوو وتی

لینۆ:هێی کۆسێتا چۆنیت بۆچی نەهاتی کچێ ئەزانی چیبوو شتێکی زۆر خۆشت لەدەستدا باوەڕبکە
هههه ئەی ئەم زۆربڵایە خۆ هەناسەشی بۆناردێت منیش ووتم

کۆسێتا:سەرەتا هەناسە بدە ئنجا باشم ئەی تۆ چۆنیت

لینۆ:تۆ وازی لەوەبێنە کچێ ئەزانی چی ئەمڕۆ کوڕێکم بینی ئەی کچێ ئەو پێی وتم کە بچمە ژوان لەگەڵی و وە ئەو دڵی زۆر بردووم باوەڕبکە بۆستە وێنەکەیت بۆ بنێرم بزانە چۆنە جوانە یان نا
لەوکاتەیە وێنەکەی بۆناردم کەسەیرم کرد لەنێو بەفربوو دیارە ئەمڕۆ لەو کاتەیە گرتوویەتی بەڵام کەسەیری دەکەم هەست بەشێکی سەیردەکەم نازانم ئەمە چیە زۆر پیاوان جوانیشە تەنها بەسەیرکردنی چاوت تێرئەبێت حەز بەجوانێکی تر ناکەیت ئاگام لەخۆم نەمابوو کە لینۆ بانگم دەکات

لینۆ:هێی کچێ لەکوێی
ئۆهــ وەبزانم کەوتوومە کێشەوە
کۆسێتا:لینۆ دایکم بانگم دەکات ئێستا دەڕۆم کاتێکی تر بەدوور درێژی بۆمی باس بکە باش

لینۆ:باشە کچێ خوات لەگەڵ

کۆسێتا:خوا حافیز
پەیوەندیەکەم پچڕاند بەڕاستی نازانم بۆچی ئەوندە کاریگەری هەبوو لێم ئەترسم من نابێت هیچ هەستێکم هەبێت دەی خۆ سەیرکردن بەو مانایە نایەت ئەو وەکو برای منە ئەو لینۆی خۆشئەوێت

لەگەڵ خۆم کەوتمە شەڕ کردن هەستم بەوە نەکردبوو کەمن خەریکە قسە لەگەڵ خۆم دەکەم چ سەیرم ئەم ماوەیە هەڵسوکەوتەکانم زۆر گۆڕاون وەکو جاران نامەوم وەکو بڵێی کەسێکی تر هەتبێتە جێی من

ئەمە چیرۆکی نوێیە هیوادارم پشتگیریم بکەن پێشتر دامنابوو باس بەهۆی سووتانی وەتپایدەکەمەوە ئەویش نامە ئنشااللە بەدڵتان ئەبێت چونکە زۆر جیاوازە و دڵ ئاکەت بەئاو هەندێک ڕووداوی ژیانی خۆشم تێکەڵ بەچیرۆکەکە کردووە

تۆم بیر ناچێتەوە"   I won't forget youWhere stories live. Discover now