f o u r

7 2 22
                                    


11 August 2015
12:15

-jungkook

"پفــــــت نامجوونی گەمژە" بەدەم خۆمەوە قسەم ئەکرد لەکاتێکا بە ڕێڕەوەکەیا ئەڕۆیشتم.

چ نەفرەتیەکی بەسەردا هاتووە؟

چاوم سووڕاند، لە بیرکردنەوەی کە چی ڕوویدا لە تەرمەگاکە.

کاتێک بە قادرمەکانەوە ئەهاتمە خوارەوە لە قاتی چوارەوە بۆ سێ، یەکێکم بینی لە سووچێکی قادرمەکانەوە دانیشتبوو. تێبینیم کرد کە ئەوەــ تێهیۆنگ بوو.

"هێی، تەی، چی ئەکەی لێرە؟" وتم لەکاتێکە پشتی لێم بوو.

هیچ جوابێکی نەبوو لەوە ئەچوو ئاگای لێم نەبێت، چەند هەنگاوێکی تر هاتمە خوارەوە تا گەیشتمە نزیک پشتیەوە. هێشتا، ئینچێک نەئەجووڵا.

"تەی، تۆ باشیتـــ" گەیشتمە نزیکی ئەوو، دەستم خستە سەر شانی بەڵام بە سەرسامیەوە، لەبەردەمما کەوتە سەر ئەرزەکە.

شۆک بووم، قیژەیەکم لەدەم هاتە دەرەوە بەهۆی ئەم باروو دۆخەی ئێستا، بەخێرای دەمووچاویم ڕووکردە خۆم، لەو ساتەیا، سەرم سووڕما بەهۆی ئەوەی کە چی بەسەر ڕووخساریا هاتووە. خوێن و پەڵەیەکی مۆرێکی سوورباویەوە بوو، پەتێکی بە ملەوەوە بوو کە هەر چواردەوری پەتەکە خوێنی وشک کراو بوو. دەستەکانم دەستیان بە لەرزین کرد بەهۆی ئەو ترسە لەناکاوەم نەمەزانی کە چی بکەم، خستمە سەر ئەرزەکەو چوومەوە بۆ سەرەوە بۆ تەرمەگاکە (ئەو شوێنەی کە هاوڕێکانمی لێیە)

The mortuary||bts Where stories live. Discover now