o n e

178 14 38
                                    

لە ژورێکی باڵەخانەیەکا کە لاشەی مردوو ئەهێڵنەوە، بۆ دروست کردنی شوێنێک بۆ پشکنین تا لاشە مردووەکان ئەنێژن یان سوتاندنی لاشەکانیان.

...
10 August 2015
9:30pm

-namjoon

ئاسمان تاریک بوو کاتێک من و گروپەکەم ویستمان بەدزیەوە چوین بۆ ئەو شوێنەی کە لاشەی مردووی تیا هەڵەگیرێ،شتە خۆشەکەش ئەوە بوو کە پلانەکە تا بەیانی بوو، وە ئێمە تەنها دوانزە کاتژمێرمان هەبوو، نوقورچم لە خۆم ئەگر لە پەشیمانیا چونکە زووتر ئەو پڕۆژەیەم نەکرد وە ئەمبینی هاوڕێکانی ترم خوتبوون بە بێ خەمی، وە ئەمزانی کە چەند ئەستەمە بۆ تەواو کردنی ئەم پڕۆژەیە.

"بڕواناکەم کە ئێمە بە دزیەوە هاتینە ئێرا" جین بە هێواشی وتی.

"ئایە ئەمە یەکەم جارتە یانـ؟" یونگی وتی بە گاڵتەوە و چاوی سوڕاند.

"بێگومان، من کوڕێکی باشم، بـــاشــە؟"جین وتی بەگاڵتە پێکردنەوە.

وە لەدوامانەوە کە چوار کوڕی تری لێبوو، هۆسۆک، جیمین،تایۆنگ وە جەنکوک، پێئەکەنین بە قسەکانیان.

"شــــش، لەوانێیە یەکێک گوێی لێمان بێت" من بەوانم وت.

ئەوان یەکسەر بێدەنگ بوون، ئێمە ژورەکەمان بە دزیەوە جێهێشتبوو وە ئێمە گەشتینە شوێنی تەرمەکان لە قاتی چوارەما، بەرامبەر بەشە ناوخۆی خوێندکاران، لەکوێوە دەست بکەین بە پڕۆژەکەمان، ئێمە لاشە مردوەکەمان دەست نیشان کردبوو، بۆیە چوین بۆ شوێنی لاشە مردووەکان.

The mortuary||bts Where stories live. Discover now