خاتوونی شین🥶💙2

181 29 50
                                    

ئالیس؛ چوە سەر پلیکانەکات تا ببینێ کە جیمین چی ئەکات بەڵام ئەوەی سەیر بوو تا مەوەیەک هیچ ڕووی نەدا ئەو بە دەستەکانی لایتەکەی گرتبوو تاکوو زۆر ڕۆشن نەبێت و هەستی پێ نەکەن کە زانی هیچ ڕوو نادا ڕۆشتەوە بۆ لای دەرگای سێیەم شتێکی سەیری بینی لەباتی نوسینەکەی پێشوو نوسرابوو(خۆشباوەڕ) ئەمە ئالیسی دودڵ کرد لە جیمین ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام دا خرابوو کەمێ ترسا چوە لای دەرگای چوارەم لێی نوسرابوو(منداڵی لاواز) ئالیس زۆر ترسا نەک لەبەر نوسینەکە بەڵکوو خوێنەکە تازەبوو وە بە دەرگاکە ئەهاتە خوارەوە ئالیس خێرا چووە خوارەوە بۆ لای ئانی و ئەوانی دیکە هەمووان سەلامەت بوون وە جاک پرسی

جاک؛ چییە ئالیس بۆچی وا ترساوی و ئارەقەت کردوە شتێک بوە ئێمە پێمان وتی مەڕۆ سەرەوە وە نەمان توانی یاریەکە بکەین چونکە قەڵەمەکامان لە بیر کردووە

ئالیس؛ ئا نەخێر من نەترساوم تەنها جەوەکە ناخۆشە وە هیچ وازی لێ بێنە من لەگەڵ ئێوە دەمێنمەوە ....وتی و لای ئانی دانیشت.....

ئانی لای گوێی ئالیس؛ ئالیس چی ڕووی داوە

ئالیس؛ هی هیچ شتێک...وتی بە دودڵی و ترساوی بە هەمان شێوەی ئانی...

ئانی؛من تۆ باش دەناسم بەلام لێگەڕێ با لەسەری نەڕۆین ئێمە شتێکی سەیرمان بینی

ئالیس؛ وەک و چی...بە خێرای و دەنگی بەرز....

ئانی؛ هێواش هێواش ئەو کورسیە بە شێوەیەکی سەیر جوڵایەوە بەڵام بروسک وتی هیچ شتێک نییە......وتی بە ئاسای.....

ئالیس سێری کورسیەکەی کرد چاوی بە خێرای کرایەوە چونکە هەمان کورسی بوو کە لە قاتی سێی نهۆمی دوو بوو زۆر ترسا چی ئەگەر جیمین جوڵاندبێتی سام و ماری و شەن و نمە و سوهۆ و وێنهو خەوتبوون

ڕۆز؛ئالیس

ئالیس؛ هممم

ڕۆز؛ بۆچی چویتە سەرەوە ئێمە لێرە دەترساین کەچی تۆ چوویت لە سەرەوە دەگەڕێی بە دڵی خۆت....بە خەم خۆریەوە قسەی دەکرد .....

ئالیس؛ هیچم لێ نایە ڕۆزێ گیان

ئانی؛ تکایە ئاگات لە خۆت بێت

بروسک؛ ئانی ئالیس ڕۆز وەرن سەر بخەنە سەر قاچی من و بخەون دەزانم مانوون..... وتی و قاچەکانی درێژ کرد....

جاک؛ دەخەوی بروسک?

بروسک؛ نا من و تۆ تا نیوە شەو بە ئاگا دەبین دوای ئەو سیانەی دیکە بە ئاگا دێنین

ئالیس و ئانی و ڕۆز سەریان کردە سەر قاچی بروسک و چاویان داخست

بروسک و جاک مانەوە ئالیسیش دوای مەوەیەکی زۆر خەوی لێ کەوت گەشتە سەعات 2:13 دەقە کاتی ئەوە هاتبوو سوهۆ سام و وێنهو بە ئاگا بێنن تا جاک و بروسک بخەون چونکە زۆر ماندوو بوون جاک هەستا و ڕۆش بۆ لای ئەوسیانە وە بە ئاگای هێنان

لای لایەی مردوو(کۆتای هاتوە)Where stories live. Discover now