ژنەکە؛ ئاخر ئەو کوڕەی باسم کرد لە هامان ژووری جیمینە بەلام وریابە توڕەی نەکەی
جاک؛ خاتوون ڕۆزێ خۆشەویستی منە
ژنەکە؛ چی بەڵام بۆچی زوو واتان نەوت
ڕۆزێ؛ ئا لە فکرمان نەبوو
ئالیس؛ ڕۆزێ تۆ وەرە لەگەڵم ئەمەوێ تۆشم لەگەڵ بێت
ڕۆزێ؛ باشە
ڕۆزێ و ئالیس چوونە ژورەکە ڕۆزێ دەرگاکەی بە هێواشی داخست ئەمە دەنگێکی دروست کرد وای کرد ئەو کوڕەی لای پەنجەرەکەوە وەستاوە و سێری دەرەوە ئەکات چاوی لابات و سێری ئالیس و ڕۆزێ بکات ئالیس و ڕۆزێ؛ هێشتا شۆکی ئەوە لێی دابوون کە چۆن پەنجەرەیەک هەیە لەم بینایە چونکە ئێرە دەبوو هیچ ڕوناکیەکی نەبێت ڕۆزێ سێرێکی جیمینی کرد کە ژێر چاوەکانی سور و ئاوساو بوو جلێکی نەخۆشی لەبەر بوو دەستێکی گرتبوو بەو ئاسنەی کە ئاوەکەیان بۆ هەڵواسیبوو تیایدا وە قژی ڕەش و سیلڤەری بوو کە هەندێکی بەرچاوی گرتبوو ڕۆزێ لە دواوەی ئالیس بوو وە پستی بە دەرگاکەوە بوو کەسیان قسەیان نەدەکرد تا ئەو کاتەی جیمین وتی
جیمین؛ ئالیس...بە هێواشی و هێمنی....
ئالیس؛ بەڵێ
جیمین؛ من ببورە
ئالیس؛ چی مەبەستت چییە
جیمین؛ من ببورە من تەنها وام دەزانی کە تۆم خۆشدەوێت بەڵام من ڕۆزێم خۆشەوێ
ئالیس؛ چ چی ج جیمین تۆ بەڕاستیتە
ڕۆزێ ڕۆشتە لای جیمین و زلەیەکی لێدا و وتی؛ چەند جارم پێ وتیت کە دڵی نەشکێنی ئەبوایە ئەو بێ هەستیەت لە دڵت بهێشتایەتەوە
ئالیس؛ مەبەستت چییە لەوەی کە چەند جارم پێ وتیت واتە ئێوە یەکتان دیوە و خۆشەویست بوون
ڕۆزێ؛ ئێمە یەکمان دەبینی بۆ ئەوەی من یارمەتی جیمین بدەم تا لە تۆ نزیک ببێتەوە بەڵام ئەو نەفرەتیە درۆی کرد
جیمین؛ ببورە ئالیس ببورە ڕۆزێ ئەمە تەنها نواندنێک بوو تا بزانم ڕۆزێ خیانەت لە ئالیس ناکا بەڵام تۆ دەرچوویت لەم تاقیکردنەوەیە ئافەرم
????؛ جیمین چی بوە
جیمین؛ جۆنگووک ببورە کە بەئاگامان هێنای
جۆنگکووک؛ ئەمانە کێن
جیمین؛ ئەمە ئالیسە کە بۆم باس کردبووی کە خۆشمەوێ ئەمەش ڕۆزێیە
جۆنگکووک؛ پێم وابوو کەسێکی جوانە نەک ئەو مارمێلکەیە
جیمین؛ جۆنگکووک تۆ دەرمانەکانت خواردووە
جۆنگکووک؛ نەخێر ئەمڕۆ دەچمە بەهەشت
ڕۆزێ؛ چی ڕوو ئەدات
جیمین؛ ئەو نەخۆشی دەرونی هەیە
YOU ARE READING
لای لایەی مردوو(کۆتای هاتوە)
Actionتەواوکراوە جیمین؛ ئێرە خاکی منە ئەوەی هات ناگەڕێتەوە ئالیس؛ هەر خۆی ئەوەم بە دڵە جاک؛ گوتان لەو دەنگە بوو. ماری؛ سام تکایە بروسک؛ ئەوەی کە ڕوویدا لە بیری کە ئانی؛ جاک خۆشمەوێی جیمین؛ بۆچی دڵتەنگ دیاری ئالیس؛ من بێ دڵم ئانی؛ بیرت لەوە کردۆتەوە...