جاک؛ بروسک چی بکەین هەموومان دەمرین
ڕۆزێ دەستی کردە گریان زۆر بە قوڵی
بروسک؛ ئانی تکایە تۆش دوای ڕۆزێ نوزە نوز مەکە
ئانی دەستی کردە گریان
ئانی؛ بروسک زۆر بە پیسی کوژدابوو تکایە ئەو دیمەنە لاناچێت لەبەر چاوم
ئالیس؛ تەواو هاوڕێیان تەواو ئێمە لێرە نەجاتمان دەبێت دڵنیا بن ڕۆزێ تۆ کامێراکەت هێناوە وایە....?
ڕۆزێ؛ بەڵێ هێنام ...وتی کاتێک بە دەستی بیشانەی بۆ کرد.....
ئالیس کەرەستەکان لە خوارەوەن وایە....!
جاک؛ بەڵێ ئێمە لەوێ زۆربەیمان دانابوو
ئالیس؛ وە ماری دەیویست یاری لەگەڵ شەیتانەکان بکات بۆیە وەرەقە و بانزین و قەڵەم و کهول دەبێت بەڵام ئێوە کهول و بانزین و وەرەقەتان پێبوو جگە لە قەڵەم....!
جاک؛ بەڵێ ئەمە هەقی چییە بە مەوزوعەوە
ئالیس؛ دوامکەون
ئالیس ڕۆشت ئەوانەی دواوە هەر پرسیاریان دەکرد بەڵام ئالیس بێ وەڵام بوو بە ترس و دڵەڕاکێوە گەشتنە نهۆمی 2 بەڵام شتێکی زۆر ترسناکیان بینی هەموان تۆقیبوون لە ترسناکی شوێنەکە هەمووی خوێن بوو جەستەی نمە وسوهۆ وماری و سام لەوێ بوو لەسەر زەویەکە لەناو ڕاڕەوەکان ئەم دیمەنە زۆر ترسناک بوو جەستەکان لای دەرگای 1م بوون وە ئالیس و ئەوانی دیکە لای دەرگای 5م ئالیس شتێک هات بە خەیاڵیدا چوە پێشەوە بەڵام دەستی بروسک ڕێگری لێ کرد
بروسک؛ بۆ کوێ وا دەبێنی ئەوان لە نهۆمەکانی سەرەوە مردن ئێستا لێرەن
ئالیس؛ تەنها سێری دەرگاکان ئەکەم
بروسک؛ بۆچی
ئالیس؛ بیرت دئ کاتێک هاتینە ئێرە پێش ئەوەی شەن بمرێ لەسەر دەرگاکان نوسینی سەیر هەبوو...!
بروسک کەمێ بیری کردەوە و سەری بو بەڵێ لەقاند
بروسک؛ بۆچی ئەمە ئەڵێی وام دەزانی کە کەستان ئەمەتان نەدیوە بۆیە قسەم نەکرد تا نەترسێن...وتی کاتێک سەری دەخستبوو....
ئالیس؛ مەبەستم ئەوە بوو بزانم هەمان نوسینە
ئالیس دەستی لە بروسک جیا کردەوە و ڕۆشتە لای دەرگای چوارەم نوسرابوو(خۆشەویستی) لای سەیر بوو چوە لای دەرگای سێیەم بەڵام نوسینەکە ئەم جارە زۆر ناشرین نوسرابوو خوێندنەوە قورس بوو بەڵام خوێندیەوە (ئازار) سێری دەرگای دوەمی کرد کە زۆر نزیک ببوەوە لە جەستە بێ ڕۆحەکان نوسرابوو (لە) کەمێ چویە پێشەوە بەڵام ترسێک لە ناخی بوو چونکە جەستەکان لای دەرگای یەکەم بوون کەمێ هاتە دواوە تا نوسینەکە ببینێ سودی نەبوو لایتەکەی گرتە جەستەکان بینی چاوی ماری دەجوڵێ زۆر ترسا ویستی ڕابکات بەڵام ماری قاچی گرت بروسک و جاک و ئانی و ڕۆز زۆر ترسان و ڕۆزێ هاتە پێشەوە بەڵام بروسک گرتی
YOU ARE READING
لای لایەی مردوو(کۆتای هاتوە)
אקשןتەواوکراوە جیمین؛ ئێرە خاکی منە ئەوەی هات ناگەڕێتەوە ئالیس؛ هەر خۆی ئەوەم بە دڵە جاک؛ گوتان لەو دەنگە بوو. ماری؛ سام تکایە بروسک؛ ئەوەی کە ڕوویدا لە بیری کە ئانی؛ جاک خۆشمەوێی جیمین؛ بۆچی دڵتەنگ دیاری ئالیس؛ من بێ دڵم ئانی؛ بیرت لەوە کردۆتەوە...