خاتوونی شین💙💎9

157 25 40
                                    

جیمین؛ ببورە بۆ هێنانە خوارەوەی فرمێسکەکانت خاتوو ڕۆزێ....ئەمەی بە هێواشی وت و دیار نەما ڕۆزێ هاتە دەرەوە لەناو بانیۆکە و بەرەو دەرەوە ڕۆشت بە قورگی پڕ لەگریان دەرگاکەێ کردەوە و ڕۆشتە دەرەوە بەڵام دەرەوە زۆر تاریک بوو هیچی نەدەبینی تەنها ڕوناکیەک نەبێ کە لای دەرگاکەی خۆیەوە بوو ئەویش لایتێک بوو خەندەیەکی کرد پێی وابوو جیمین بۆی داناوە وە  ئەمە ڕاست بوو جیمین کە زانی ڕۆزێ هیچ ڕوناکیەکی پێ نییە دانەیەکی بۆ دانابوو بەڵام جیمین ئەم ڕوناکیەی لە کوێ بوو..!

بێگوومان ڕۆشتە لای جێگای مردنی ماری چونکە ئەو کاتەی کە ماری کوشت کەسیان بیریان بۆ هێنانی شتەکان نەبوو بێجگە چەند شتێکی گرنگ نەبێ وەک کامێراکە و جانتاکەی پشتی لەبەر ئەوەی شتە پێویستەکان کە لە جانتاکەی ماری و سام هەیە و لە هی ئەوان نییە بیگوازنەوە جانتاکانی خۆیان بەڵام ماری لایتەکەی بە دەرسیەوە بوو بۆیە ئەمە زۆر گرنگ نەبوو بۆیان تا بیبین چونکە ئەوان خۆیان بەشی پێویستیان پێیە ڕۆزێ سەڕەڕای دڵ ناسکی و شکاوی ئازاری دەرون و جەستەی گوێی بە هیچ ترسێک یان شتێکی نامۆ نەکرد کە لە دەور و بەری ڕووی دەدا ئەمە ئیشی کێیە بێگومان جگە جیمین کێیتر هەیە کە بیەوێ ڕۆزێ بترسێنێ یاخود بیهێنێتەوە ژیانی ڕاستی و ئێستا چونکە ڕۆزێ بیری لە ڕابردووی دەکردەوە کە چۆن ئازاریان داوە وە بەراوردی ئەکرد لەنێوان ئازاری ڕابردووی و ئێستای ئەو ئازاری ئێستای هەڵبژارد بەڵام هیزی ئێستاشی هەڵبژارد چونکە ئەو لە چاو ژیانە ڕەشەکەی زۆر بەهێزە بێگومان ئەوانەی کە تەمەنی گەورەیە و بە شتە بچووکەکان دڵ خۆشدەبن منداڵ نین تەنها بە منداڵی بڕی پێویست نازیان نەبووە جیمین شتێکی وت وای کرد ڕۆزێ بێتەوە ناو ژیانی ئێستا ئەویش وای کرد دڵی ڕۆزێ زیاتر و زیاتر بشکی ئەویش بە وتنی
جیمین؛ گەمژە بەنەفرەت بیت تۆ ڕوخسارێکی نەفرەتیت هەیە....جیمین لێرەدا مەبەستی ئەوە بوو کە بڵێت تۆ زۆر جوانیت بەڵام بەهۆی ئەوەی مێشکی ڕۆزێ زۆر جەنجاڵ بوو وا تێگەش کە جیمین دەڵێ ڕوخسارت زۆر ناشرینە بەنەفرەت بیت ئەمە وای کرد ڕۆزێ زەردەخەنەیەک بکات کە پڕ بوو لە ئازار و خەم و فرمێسک دەستی کرد بە ماچ کردنی ڕومەتی بەڵام لەناکاو ڕۆزێ دەستی کردە قاقا بە دەنگی بەرز جیمین ئەمەی لا سەیر بوو بەڵام شتێک ناچاری کرد لەوێ ون ببێت و بڕوات

دەگەڕێینەوە ئەو کاتەی کە ڕۆزێ دیار نەمابوو لای ئالیس و ئەوان

جاک دەگێڕێتەوە

تا ئێستا خەوم ئەوەندە قورس نەبووە بەڵام ناهەقی خۆم ناگرم چونکە خوا دەزانێ چەندە دەبێت نەخەوتوین ئەسلەن نازانم ڕۆژە یان شەو چونکە هیچ ڕوناکیەک بوونی نییە جگە لەوەی دەستمان وە هەندێ جار گڵۆپی بیناکە بەیەک جاری دادەگیرسێ ئەمە تەقریبەن 1 کاتژمێر جارێک ڕوودەدات سێری دەور و بەرم کرد هەموان سەلامەتن لایتەکەم باش نییە چونکە ماوەیەکی زۆر دەبێت پیلەکەیم نەگۆڕیوە جانتاکەمم کردەوە و پیلەکانم دەکرد و هی خۆمم گۆڕی سێری هی ئەوانەی دیکەم کرد لاواز بوبو بۆیە هی ئەوانیشم گۆڕی بەڵام تێبینی نەمانی ڕۆزێم کرد لایتەکەم بە ڕاڕەوەکەدا جوڵاند لێی نەبوو زۆر ترسام ئەوانەی دیکەم بە ئاگا هێنا بروسک هێشتا ماندویەتی بە ڕوخساریەوە دیار بوو بەڵام کە بابەتەکە کەوتە سەر ئەوەی یەکێک دیار نەماوە خێرا خۆی کۆ کردەوە و جانتاکانی پێمان دا و بەڕێ کەوتین بۆ ناو نهۆمی سێیەم چونکە پێمان وابوو ڕۆزێ کوژراوە یاخود براوە وە ئەگەریش ببرێت لەو قەناعەتە نیم هەر لە نهۆمی دوو بێت یان یەک وە ئەوەش لە مێشکم هەبوو کە لەوانەیە پێویستی بە دەست شۆر بوبێ بەڵام نا چۆن دەبێت دوای هەوڵ و ماندوو بونێکی زۆر کە نهۆمی سێمان تەواو کرد بەڵام ئەمە زۆر ترسناک بوو چونکە
وەک جارەکەی دیکە نەبوو کە دەهاتنە خوارەوە بەسەر پلیکانەکان دەرگایەکی تەواو جیاوازمان بیبی

لای لایەی مردوو(کۆتای هاتوە)Where stories live. Discover now