لیسا؛ ئای جاکی چەند جارم پێت وت ئەوان لەگەڵی نەخەووتوون بۆچی وەک نازناوێکت بۆ ئەو کچە داماوە داناوە ئەو ناوی هەیە گەمژە ئەو ناوی سانایە تێبگە
جاکی؛ چی بکەم هەمووان وا ناوی دێنن خۆ بەس من نیم
لیسا؛ دەتوانی تۆ بەوە بانگی نەکەیت دەی با بڕۆین...لەگەڵ ڕۆزێ و ئالیس ڕۆشتن....
ئالیس؛ ئەو مەبەستی چی بوو لەوە
لیسا؛ سانا کچێکی باشە بەڵام ئەو نازناوەی هەڵگرتووە
ڕۆزێ؛ مەبەستت کامەیە
لیسا؛شەیدای جیکووک ئەوە نازناوەکەیە بەڵام ئەوان هەر پێی دەڵێن کە سانا لەگەڵ جیکووک خەوتووە
ئالیس؛ جیکووک کێیە
لیسا؛ ئۆو ببوورن ناوی جیمین و جۆنگکووک شیپ کراوە بۆ جیکووک واتە کورتکراوەیە
ڕۆزێ؛ بەڵام ئەگەر لەگەڵیان نەخەوتبێ بۆچی دەبێت ئەو نازناوەی بۆ دابنێنن
لیسا؛ چونکە ئەو پێشتر دایکی ئەو کارانەی کردووە بە بڕوای ئەوان کچەکەشی وایە بەڵام سانا وا نییە
ئالیس؛ ئ ئە ئەوە چ چییە...وتی کاتێک سێری ئەو جێگەی کرد کە هەمووان بە جلی جوان و کەشخەوە وەستاون و هیچ کێشەیەکیان نییە هەنێ کەسی تیایە کە نە ڕۆزێ نە ئالیس بە خەیاڵ بە مێشکیانا نەهاتووە لە جوانیدا وە شوێنەکە هیچ بەو شوێنە تاریکە نەدەچوو کە ئەوان بینیبوویان بەڵام ئەمە ناو بیناکە نییە بەڵکوو ژێرزەمینی بیناکەیە کە نەخشێنراوە بە ڕەنگی گۆڵدی مێزێکی تێدا بوو کە هەموو جۆرە گۆشتێکی تێدابوو بەرازێکیان بینی کە تەنها برژابوو ئەگینا پارچە پارچە نەکرابوو هەنێ گۆشتی سوری جوانی ئاژەڵیان بینی لەسەر سینیەکە کە زۆر سور و جوان بوو خەڵکەکە بە گشتی کەنج و لاو بوون بەلام هەنێ پیاوی تێدابوو کە تەمەنیان سەروو 50 ساڵ دەبوو ڕۆزێ چاوی دەگێڕا چوونکە شۆک بووبوو لەو دیمەنە جوانە بەڵام لەناکاو دیمەنەکە جوانتر بوو کە بینی جیمین سێری ئەکات و بتڵێک شەڕابی بەدەستەوەیە و قاتێکی ڕەشی پیاوانەی لەبەر بوو ئایا ئەمە نەخۆشخانەی دەرونییە یاخوود ئاهەنگی گەورە بازرگانەکانی جیهان.....!
ئەوانەی ئەوێ بە شێوەیەکی زۆر ئاسای ڕەفتاریان ئەکرد کە ئەم ئاسییە بووبووە هۆی گوومان لای ئالیس و ڕۆزێ ئەمە سەیر نیە....?! ئایا هیچ ڕوو ئەدات...!? ئالیس هێشتا جیمنی نەبینیوە بەهۆی قەرەباڵخیەوەلیسا؛ چاییۆنگ ئالیس وەرنە ئێرا با بڕۆینە سەر ستەیجەکە
ئالیس؛ چ پێویست ئەکات
لیسا؛ دەی وەرن
لیسا بە زۆر ئەوانی بردە سەر ستەیجەکە و مایکەکەی هێناو چاکیان کرد بۆی و دەستی کرد بە قسە کرد.
لیسا؛ئێ سڵاو لە هەموو بەژدار بوان ئەکەم سڵاو لە هەموو نەخۆشەکان و دکتۆرە ئازیزەکان ئەم ئاهەںگە بۆ نەخۆشەکانە بەهیوای ئەوەی کە باری دەرونیان باشتر بێت ڕاستە ئەوان نەخۆشی دەرونین بەڵام هەر دەبێت یەک ببینن و بڕۆنە ناو خەڵک و تێکەڵی دەور و بەرەکانیان بن بۆ ئەوەی کە نەخۆشیەکە زاڵتر نەبێت لەسەریان وە ئەوانەی ئێرە بەڕادەی پێویست تێکەڵی دکتۆرەکان دەبن هەر وەک کەسی ئاسای بەڵام ئەم ماوەیە دیاردەکانی نەخۆشی بەرەو خراپر دەڕوات دەبێت ئێمە بەرەو باشتر بڕۆین نەک خراپتر من سەرەتا خۆم نەخۆشی دەرونیم هەبوو بەڵام وا لێرە وەستاوم باسی باشبونەوە بۆ ئێوە دەکەم من زۆر لە ئێوە خراپتر بووم(فرمێسکێک لە چاوی هاتە خوارەوە)
ڕابردووی لیسا
بەرەوە ماڵەوە دەهاتەوە بە گریانەوە گەشتە بەردەم دەرگای ماڵەکەیان کلیلەکەی لە ژێر بەردەکە هەڵگرت و دەرگاکەی کردەوە و سێرێکی ماڵەکەی کرد تەواو بێدەنگ و ترسناک بوو بۆ منداڵێی 13 ساڵان بە خێرای و بە گریانەوە ڕۆشتە سەرەوە دایکو باوکی لیسا ئەویان ڕادەستی کوڕە مامی کرد بەڵام ئەو بێ ویستی خۆی بەسەرخۆشی دەستدرێژی کردە سەری لیسا ڕۆشتە ژورەکەی و دەرگاکەی داخشت و پاڵی دایەوە بە دەرگاکەوە و دەستی کردە گریانێکی بەکوڵ ئاخر تەمەنی ئەو بۆ ئەوە زۆر بچوکە ڕوداوەکانی بیر کەوتەوە و زیاتر و زیاتر گریا دەیکێشا بەسەری خۆیدا و بەخێرای ڕۆشتە گەرماوی ژورەکەی و ئاوەکای کردەوە و لەبەردەمی دانیشت ___ماوەی 7 ڕۆژ دەبێت کە ئەو کچە بەتەنها لەو ماڵە گەورەیەدایە وە ئەو ترسی لە تەنهای نەمابوو ترسی لەوە بوو کە دوبارە ئەووی بەسەر ڕوباتەوە ماوەی 2ساڵ بەسەر ئەو کێشیە ڕۆشت لیسا باری دەرونی خراپ بۆ چراپتر دەچوو وای لێ هاتبوو کە تەنها نانی لەگەڵ خێزانەکوی دەخوارد دایکو باوکی ئەو بە بابەتەکەیان نەدەزانی بۆیە حەپەسابوون لە ڕەفتارە لەناکاوەکانی کچەکەیان داپیری لیسا ئەوانی ناچار کرد کە لیسا ببەن بۆ نەخۆشخانە تا بزانن چی ڕوو دەدات بەڵام لەوێ بیستیان کە نەخۆشی دەرونیەکەی زۆر قوڵە ماوەیەک بەسەر ئەوە چوو کوڕە مامی لیسا زۆر خۆش دەژیا لیسا کە ئەوەی بینی بڕیاری دا کە خۆی چاک بکات هەر بۆیە زۆر بە قورسی هەوڵی داو نەخۆشیەکەی تێپەڕاند و بوو بە دکتۆری دەرونی بۆیە ئێستا لەونەخۆشخانەیە وە هۆکاری سەیر ڕەفتار کردنەکەی ئەوەیە هەر کاتەوە مێشکی بابەتێک لێک دەداتەوە هەنێ جار پۆزەتیڤانە هەنێ جار نێگەتیڤانە( خۆ پێتان ناخۆش نییە کە ئاوا ژیان نامە باس ئەکەم...!?)
هاتینەوە ئێستا
لیسا؛ وە من ئێستا هەندێ خاڵتان پێ دەڵێم بۆ ئەوەی زوو چاک ببنەوە یاخوود چی بکەن و چی نەکەن
1.ئەو شتە خراپانەی لە ڕابردوو ڕووی داوە لە بیری بکە
2.هەموو کات لە 99 ئەگەری خراپ تۆ ئەو 1 ئەگەرە باشە بکە بە نمونە
3.بیر لەوە بکەوە ئەوی بوەتە هۆی تێک دانی دەرونت چۆن دەژی
4.بیر بکەوە کە ڕابردووت چەندە ناخۆش بێت لەوانەیە داهاتووت دووهێندە خۆش بێت
5.کاتێک لە تەمەنی هەستیاری هەڵەیەک ئەکەی مەیکە بە واهیمە تازە ڕووی داوە لەبیری بکە
6.لە ئێستادا بژی نەک بڵێی ئۆو من ڕۆژێک ئەوە لەدەست ئەدەم یان هەر شتێکی دیکە
7.بۆ بچوکترین بەهانە بگەڕێ تا خۆتی پێ دڵخۆش بکەی....لیسا بەردەوام بوو وە زۆر هانی ئەوانەی ئێرەی دەدا کە دەرونیان باش بکەن ....لیسا؛ وە من داوایەکم لەم دوو کچە هەیە دەمەوێ کە ئەوان بۆ هەتا هەتایە لێرە خزمەت بکەن ئایا ڕازین
ئالیس؛ چ چی
ڕۆزێ سێری جیمینی کرد کە سەری بە بەڵێ جوڵاند بەڵام ئایا ئەو بە گوێی جیمین ئەکات ئاخوود ڕای خۆیەتی ....!?
ڕۆزێ؛ئمم ئێ بەڵێ من دەبم
لیسا؛ براپۆ ئەی تۆ ئالیس
ئالیس؛ نازانم نازانم من زۆر دوودڵم
ڕۆزێ؛ ئالیس ئێمە وا دەکەین کە کەسانێک لە نەخۆشی ڕزگاریان بێت ئەوە دەرونمان ئارام دەکات دەی ڕازی بە....ئەمەی بە شێوەیەکی هێمن و دڵسۆزانە وت کە هەمووان شۆک بووبوون لە دڵپاکی ئەو کچە ....
ئالیس؛........
لەوانەیە بۆ ماوەیەک نەیەمە خەت بمبوورن🤍❤
YOU ARE READING
لای لایەی مردوو(کۆتای هاتوە)
Actionتەواوکراوە جیمین؛ ئێرە خاکی منە ئەوەی هات ناگەڕێتەوە ئالیس؛ هەر خۆی ئەوەم بە دڵە جاک؛ گوتان لەو دەنگە بوو. ماری؛ سام تکایە بروسک؛ ئەوەی کە ڕوویدا لە بیری کە ئانی؛ جاک خۆشمەوێی جیمین؛ بۆچی دڵتەنگ دیاری ئالیس؛ من بێ دڵم ئانی؛ بیرت لەوە کردۆتەوە...