«10ـی مـانـگـے 12 / ڪـاتـژمـێـر 2:30ی بـەرەبـەیـان»
Taehyung's Pov:
28ـەمین زسـتـانـیـے تـەمـەنـم
لەسەر سیسەمەکەمەوە بەرەو مێزی کارکردنەکەم بەڕێکەوتم هێشتا نازانم دەمەوێ چیبکەم بە لەسەر دانیشتنم لەسەر ئەو مێزە هیچ کارێکم نەبوو بۆ ئەوەی تەواوی بکەم بەڵام وەک شەوانیتر بیرکردنەوە خەوی لێسەندبووم
پشتم بە کورسیەکە دا و هەناسەیەکی درێژم دایەوە وەک ئەوەی شتێک لەخۆم دەرکەم لە ڕێگەی هەناسە درێژ و ساردەکانم
سەیری بنمیچی ژوورەکەم دەکرد بەبێ جووڵەیی وەک ئەوەی بمەوێ دووبارە بگریم لەهەمانکاتیشدا نەمەوێ بۆیە تەنها چاوەکانم بەکراوەیی لەسەر بنمیچی ژوورەکە هێشتەوە
خۆم لەسەر کورسییەکە ڕێکردەوە کۆمپیتەرەکەم داگیرساند خستمە سەر بەرنامەی تیبینی تۆمارکردن چاوەکانم داخست دەستەکانم خستە نێو قژم لە سەرلێشێواویدا دەمویست قسە بۆ ئەو بکەم بەڵام نەمدەزانی چۆن دەستپێبکەم وە چ شتێکی پێبڵێم لەکاتێکدا هیچ شتێک لە مندا نەگۆڕاوە ، پەنجەکانم خستە سەر دوگمەی پیتەکان بۆ ئەوەی دەست پێبکەم
[ فریشتەکان وەک من بەپەرۆشبوون بۆ ئەوەی بتبینن هەر بۆیە
دڕندانە شەڕیان لەگەڵ من کرد بە بەدەستهێنانت ڤایۆلێت
دەمەوێت بگەڕێیتەوە و خۆم وونبکەم لەنێو باوەشت وە ئەو دڵەش
بدۆزمەوە کە دوای تۆ وونم کرد چونکە دەزانم کە تەنها دەتوانم دڵم بۆ جەستەم بگەڕێنمەوە لای تۆ چونکە بەشێک لەخۆمم لای تۆ جێهێشت کاتێک ڕۆشتیت من خۆم گۆشەگیر و تەنیا دەکەم تا بتوانم تۆ زیاتر بژیێنم لەنێو مێشکم تا بوێری نەکەم دەنگ و شێوەتم بیرچێ ئێمە چەندین ژیان ژیاوین ڤایۆلێت چەندین ژیانی جۆراوجۆر وە هەمووشیان لەگەڵ ئێمە لەنێو باوەشی یەکتری کۆتایی هاتووە بەڵام ئەوە تەنها لەنێو خەیاڵەکانمدا ڕوویداوە من بەرەو خەیاڵەکانم ڕادەکەم کاتێک دەمەوێت چاوم پێتبکەوێ و لەباوەشت بگرم وە ئەو شتانەی دەمەوێت پێتیان بڵێم یان ئەو پرسیارانەی کە ناتوانم وەڵامەکانییان بدۆزمەوە لەنێو خەیاڵەکانمدا لەوێ کە تەنها من و تۆ بوونمان هەیە هەمووشتێكت بۆ دەدرکێنم تۆش زۆر بە هێمنی دوای تۆزێک بیرکردنەوە لە قسەکانم دەستەکانت لە ملم دەئاڵێنی و سەیری چاوەکانم دەکەیتەوە وەڵامم دەدەیتەوە ، دەزانم کە لە ئاسمانەوە سەیرم دەکەی دیمەنێکی سەرنج ڕاکێشت پێنابەخشم بۆ ئەوەی شانازیم پێوەبکەی کە چەند دوور ڕۆشتووم بەبێ بوونی تۆ وە بەوە دڵگرانت دەکەم کە من هێشتا لەو ساتە جۆراو جۆرانە دەژیم کە ئێمە بەیەکەوە بووین ، ڤایۆلێت من چیتر ئەو پیاوە بە توانایە نیم کە ڕاهاتبووی سەیری بکەی بێ بێزاربوون بێ ئەوەی بزانی کە چەند دەخایەنێت کە چاوەکانتی لەسەر دەهێڵیتەوە ڤایۆلێت من لاواز و دامرکاوم وە من زۆر کزم ئێستا وە نازانم گەر ئێستاش حەز بکەی چاوەکانت لەسەرم بهێڵیتەوە بۆ چەندین کاتژمێر بەهۆی ئەوەی ئێستا زۆر شێواوم و تەنانەت خۆشم ناناسمەوە وە هێشتا خۆشتبووێم بەهەمان شێوەی ئەوکات چونکە من هێشتاش خۆشمدەوێی ڤایۆلێت تۆ دەڵێی هەمووشتێك باشدەبێ تۆ ئەوە بەمن دەڵێیت وە باوەڕت پێدەکەم هەرچەندە هێشتا شتەکان ڕووخاون و ناتوانم بنیاتیان بنێمەوە من پەشیمان نیم لە خۆشویستنت بەمشێوە زۆرە وە نامەوێ قورساییەی کە بەهۆی پەیوەستبوونم بەتۆ هەڵم گرتووە لەسەر شانەکانم بیهێنمەوە خوارەوە چونکە هەموو لەوانە وام لێدەکەن بەرگەی هەمووشتێك بگرم تۆ جوانییەکی دەگمەنی ، تۆ دیوێکی تری ژیانی کە توانای لێبڕیوم بتوانم بەهەمان ئەو چاوانە سەیری هەر کەسێک بکەم کە سەیری تۆم پێدەکردن یان بەو شێوەیە بیر لە هەر کەسێک بکەمەوە کە تۆ نیت یاخود بچمە شوێنێک و بتوانم بۆ ماوەیەکی درێژ لێی بمێنمەوە بەهۆی ئەوەی تۆ لەوێ بەرجەستە نیت ، هەندێک جار خۆزگە دەخوازم کە بمتوانیبا لەوێ بام کاتێک لەدایکبوویت بۆ ئەوەی هەر لەگەڵ یەکەم هەناسەوە سەیرت بکەم و هەست بە لێدانەکانی دڵت بکەم وە سەیرت بکەم کە گەورە دەبی و دەبیتە خانمێکی پێگەیشتوو کە بەرگەی ژیان دەگرێ تا ئەو چرکە ساتەی کە ڕۆحت لە دەرەوەی جەستەتدا باڵدەگرێ ]کۆمپیتەرەکەم داخست و بەرەو سیسەمەکەم ڕۆشتمەوە و پاڵکەوتم دووبارە گریام زۆر زیاترم لەوە هەڵگرتبوو کە پێم دەزانی بەڵام هەمووی لەنێو مندا هێندە ئاڵۆز ببوو کە جیاکردنەوەی دانە بە دانەی ئەو هەست و بیرکردنەوانە زۆر مەحاڵ بوو
_________________
«VOTE»
_________________
YOU ARE READING
✓ بــەهــەشــتــے ڪــاتــے || 𝐊.𝐓𝐇
Romanceچـۆن بـتـوانـم لـەبـیـرت بـڪـەم لـەڪـاتـێـڪـدا تــۆ لـە نـاوەوەی سـەرمـدا درێـژە بـە ژیـان دەدەی؟! - Kim Taehyung - Ahn Violet 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇