❞پیاسەیەڪے دوور لە ڪێشە❝
پەنجەکانم لەسەر پیانۆکە دانا بەمەبەستی ژەنین ، بەتەواوی بیرم لەهەموو شتێک دەکردەوە دەربارەی ئەمڕۆ چاوەکانم داخرابوون و پەنجەکانم پیانۆکەی دەژەنی خەیاڵەکانم لەگەڵ دەنگی پیانۆکە دوور دەڕۆیشتن
هاتمەدەرەوە و دوورکەوتمەوە لەپیانۆکە ئەوەم بیرکەوتەوە من کاتێکی زۆرم لەدەستچووە من دەبوایە بڕۆشتمایە پێشئەوەی بەم کاتەبگەم
بەخێرایی چاکەتە درێژەکەم کردە بەرم و ڕۆشتمەدەرەوە کاتێک لەسەر پەیژەکان دەچوومەخوارەوە بیرم لەوەدەکردەوە کەدەبێ بڕۆم بۆ کوێ من هیچ دەربارەی ئەو نازانم تەنانەت ناویشی ..
گەشتمە وێستگەکە و بینیم دەستەکانی لەنێوگیرفانەکانی دانابوو وە بەڕێکی وەستابوو نەمویست چیتر ڕایگرم لەم سەرمایە بۆیە چوومەدەرەوە و خۆمم نیشاندا بەخێرایی بەدەستەکانم "سڵاو"م لێیکرد ئەویش بەهەمانشێوە .. لەخولەکە بەتەوای چووینەدەرەوە
"دەمێکە وەستاوی؟"
پرسیم.
"نەخێر"
بەخێرایی وەڵامەکەم دەسکەوت.
بیرمدەکردەوە کەدەبێ بچین بۆکام شوێن ، دەستمکردەوە بەقسەکردن و بەهێمنی و بێ شلەژان ووتم:"بەپێ دەڕۆین؟!"
"بەڵێ ، چونکە کەشوهەوای ئەمڕۆم زۆر بەدڵە"
ووتی کاتێک سەیری پەڵەهەورەکانی ئاسمانی دەکرد.
"ئممممم ، لەڕاستیدا منیش بەهەمانشێوە!"
هەناسەیەکم دایەوە بەپێ دەڕۆیشتین و سەیری بەردەمی خۆمانماندەکرد تا گەیشتینە شوێنی مەبەست....
_______________________
«VOTE»
YOU ARE READING
✓ بــەهــەشــتــے ڪــاتــے || 𝐊.𝐓𝐇
Romanceچـۆن بـتـوانـم لـەبـیـرت بـڪـەم لـەڪـاتـێـڪـدا تــۆ لـە نـاوەوەی سـەرمـدا درێـژە بـە ژیـان دەدەی؟! - Kim Taehyung - Ahn Violet 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇