𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 || 𝐎𝐍𝐄

2.1K 249 42
                                    

❞بەردەوامپێدانی ژیان❝


دەسـتـپـێـڪـیـے پـایـز

- ژیان ناوەستێ لەسەر ئێمە چارەنوس ڕێگەی خۆی گرتۆتە بەر و بەنیاز نییە بوەستێ بۆ ئێمە هەرچەند گەر ڕۆژەکان و شەوەکان دڕێژ و بێزارکەربوون ئێمە تەنها کاتمان بەفیرۆدەدەین لەخەم خواردنیان چونکە٠٠٠

''هـــێـــشـــتـــا ژیـــانے بـــەردەوامـــە''

لەمڕۆوە یەکەم ڕۆژی پایز دەستی پێکرد ئاسمان جیاوازترە لەڕۆژەکانیتر هەورەکان ڕکابەری یەکتردەکەن لە نێوان یەکتری وە ئەوەش ساماڵێکی سامناکی دروستکردووە لە ئاسمان

دەمێکبوو چاوەڕێی ئەوەبووم

لەماڵ چومە دەرەوە و بەپێ دەڕۆشتم و پیاسەم دەکرد و سەیری ئاسمانم دەکرد و چێژم لەو دیمەنە خۆشیهێنەرەی هەورەکان وەردەگرت وە دوای دە خولەکێ گەشتمە شوێنی پاسەکە چاوەڕێی پاسەکە بووم تابێت و بەزووترین کات بگەمە شوێنی مەبەست...

ئێرە ئەو شوێنەیە کەڕاهێنانی پیانۆی لێئەکەم هەمیشە پیانۆم وەک هاوڕێیەکی ڕووحی خۆم سەیرکردووە ئەوە تاکە شتە پڕم کا لە هەستە ئارامەکان مەگەر مرۆڤ بەدوای شوێن ئارامگەی خۆیەوە وێڵ نییە؟


دوای تەواوبوونی وانەی پیانۆکەم بەڕێکەوتم بۆلای شوێنی پاسەکە دووبارە بەڵام لەدەرەوە بارانێکی بەهێز بوو هەر لەیەکەم ڕۆژی پایزەوە ئەوە تۆزێ سەیربوو پایز زۆر زوو دەستبەکاربوو.

_______________

«VOTE»

✓ بــەهــەشــتــے ڪــاتــے || 𝐊.𝐓𝐇Where stories live. Discover now