❞مەڕۆ بۆ شوێنێڪ ڪە ناتوانم بەدوات دابێم❝
گەر بترسم بۆ لام ڕادەکەی ، گەر بگریم دەمخەیتە نێوان قۆڵەکانت ، گەر بشکێم تۆ لە هەوڵدای بۆ دۆزینەوەی پارچەکانم
تۆ لە پاڵ مندا شەڕدەکەی لە تاریکییدا بۆ دەستخستنی تۆزێ لە ئاشتی ڕێگەمەدە وەستانی من لاوازت بکا
تۆ مانگ بوویت لە شەوەکانمدا ، وە خۆر بوویت لە ناوەڕاستی ئەو ڕۆژانەی پێموابوو تاریکن جگە لەوە تۆ لەنێو مندا دەدرەوشایتەوە
سەختە کە ئەو کتێبەی چەندەها ساڵە بێ وەستان دەینوسم ئێستا پێویستە دابخرێ بێ ئەوەی تەواوبم لە نوسینی وە کۆتا پەڕەکانی بە فرمێسکی ئێمە دەنوسرێتەوە
من چیتر خاوەنی ڕۆحی خۆم نیم من لەو ڕۆژەوە زانیم کە تۆ چاوت بڕیە چاوەکانم تەنها چرکەیەکم برد بۆ ئەوەی بەڵێن بەخۆم بدەم نەهێڵم بڕۆی
ئەوەی هێشتا سەیرە بەلامەوە ئەوەیە کە ئێمە هەرگیز بەدوای خۆشەویستی نەدەگەڕاین کاتێک یەکمان دۆزیەوە بێ ویستی خۆمان لەیەکتری نزیک بووینەوە وە وا هەستدەکەم تۆ بەشێکی لەمن وە لەنێو مندا دەژیت و هەناسەکانت دەژمێریت
دکتۆرەکە هاتە ژوورەوە و چەند پشکنینێکی بچووکی کرد و هەندێ شتی لەسەر پەڕاوەکانی نوسی
هیچ شتێکی نوێ هەیە؟
تایهیۆنگ پرسی دەستەکانی لەنێو یەکدا ئاڵاندبوو لە ڕوانینی ڕوخساری دەتوانی تێبگەیت کە چەند نیگەران و شڵەژاو بوو بۆ وەڵامەکە
نەخێر بەڵام پێویستە ئەو دەرمانانە بێنیت بۆی
ئەوانەی ووت و وەرەقەیەکی بچووکی خستە نێو دەستی و تەنها سەری بە تێگەشتنەوە هەژاند و بەر لەوەی بڕواتە دەرەوە دڵنیای کردمەوە کە زوو دەگەڕێتەوە ، دکتۆرەکە دوای ئەو هەنگاوی بەرەو دەرەوەی ژوورەکە نا و پەرستارەکە وەک ڕۆژانی تر بەبێدەنگی کارەکانی دەکرد
بەیارمەتیت ... دەکرێ قەڵەم و کاغەزێکم پێبدەی؟
بێگومان
پەرستارەکە ووتی لەنێو پەڕاوەکانی خۆی قەڵەم و کاغەزێکی پێدام دوای ئەوەی سوپاسیم کرد کارەکانی تەواوکرد چوویە دەرەوە
•••
پێویستە هەموو ئەوانە بخۆم؟
ووتم دوای ئەوەی چەند دەرمانێکی خستە دەستم تۆزێ لەو دەنکە حەبانەم ڕووانی کە دەکرێ بمکوژن وە دەشکرێ بمژیێنن لەهەمانکاتدا ، چاوەکانم داخست هەناسەیەکم دایەوە پێش ئەوەی بیانخۆم تایهیۆنگ دانیشت لەلامەوە و ئاوەکەی پێدام
YOU ARE READING
✓ بــەهــەشــتــے ڪــاتــے || 𝐊.𝐓𝐇
Romanceچـۆن بـتـوانـم لـەبـیـرت بـڪـەم لـەڪـاتـێـڪـدا تــۆ لـە نـاوەوەی سـەرمـدا درێـژە بـە ژیـان دەدەی؟! - Kim Taehyung - Ahn Violet 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇