❞لێسەندنەوەیەک بەرامبەر بەخشینێک❝
دوای تۆزێ بێدەنگبوون داپیرە دەستیکردەوە بەقسەو ووتی:
"ڕۆژانە بەچییەوە سەرقاڵی؟"
داپیرە قاوەکەی دانا و چاوەکانی بەلای منەوە سوڕاند چاوەڕێی وەڵامی پرسیارەکەی بوو
"پێشتر دەچوومە خولی پیانۆکەم وە دوای تەواوبوونی ئەوە هیچشتێکی تایبەت ناکەم هەندێ ڕۆژ دەچمەدەرەوە لەگەڵ تایهیۆنگ چونکە ئەو تاکە کەسە کەهەمبێ واتا تاکە هاوڕێمە"
"من دڵخۆشم بەو پەیوەندییە بەهێزەی نێوانتان"
ئەو قسەی داپیرە وایکرد کە شەرم هەردوولامان بگرێتەوە وەتەنها سەیرێکی یەکمان کرد و زەردەخەنەمان کرد
ئەوە وەک کۆبوونەوەیەکی خێزانی وابوو وەک پێشتر بوو کاتێک لەگەڵ خێزانەکەم بووم
"چی دەربارەی دایک و باوکت ئەوان لەگەڵ تۆ دەژین؟!"
ئەو پرسیارەی لێیدەترسام دووبارە ڕووبەڕووی بوومەوە وەڵامدانەوەی زۆر سەختە چونکە دەترسم کەچیتر نەتوانم فرمێسکەکانم بگرم و بکەون
"ئەوە...ئەوان...نین واتا من تەنهام ئەوان لەژیان نەماون"
سەرم هێنایە خوارەوە و چاوەکانم بەتوندی داخست ، داپیرە دەستی خستە سەر پشتم و هانی هێورکردنەوەی دەدام
هەوڵمدا ئاسایی ڕەفتاربکەم بۆیە دەستمکردەوە بە قاوەخواردنەوەکە
تایهیۆنگیش تەنها بەبێدەنگی سەیری بارودۆخەکەی دەکرد
شەو درەنگبوو وەبەداپیرەم ووت کەدەبێ بگەڕێمەوە بەڵام نکۆڵی لەوە دەکرد
"داپیرە پیویستە من بڕۆمەوە"
ئەوەم ووت و دووبارە هەوڵم دایەوە بۆی
نەخێر کچم ئەمشەو لێرەبە و بەیانی لەگەڵ تایهیۆنگ ئەتوانی بگەڕێیتەوە لەئێستایا پاسەکانی شەوان زۆر سەلامەت نین.
سەرم بەڕازی بوونەوە هەژاند و چیتر نکۆڵیم نەکرد
____________
«VOTE»
YOU ARE READING
✓ بــەهــەشــتــے ڪــاتــے || 𝐊.𝐓𝐇
Romansaچـۆن بـتـوانـم لـەبـیـرت بـڪـەم لـەڪـاتـێـڪـدا تــۆ لـە نـاوەوەی سـەرمـدا درێـژە بـە ژیـان دەدەی؟! - Kim Taehyung - Ahn Violet 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇