𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 || 𝐓𝐄𝐍

690 166 20
                                    

❞ڪاتێڪ تۆم دۆزییەوە دڵم لەڪۆتاییدا گەشت بە ماڵی خۆی❝

دەرگاکەم کردەوە بەدەستم پێشنیاری چوونەژوورەوەم بۆ کرد و چووینەژوورەوە ، پێمووت کەلە هۆڵەکە دابنیشێ تا خواردنەکە ئامادە دەبێ ، دوای کەمێک هات بەبێ دەنگی ئەوقاپانەی بردە سەر مێزەکە کە ئامادەمکردبوو تا بیانبەم.

"خۆم ئامادەیان دەکەم تۆ دابنیشە"

ووتم نەمدەویست ماندوویی بکەم بەخۆمەوە تەنانەت ئەو هات بۆ شانۆی خولەکەش بەڵام ئەو تەنها ئەوەی کرد کە دەیەوێ.

"من یارمەتیت دەدەم ، نامەوێ وەکو میوانێکی بێگانەبم بەڵکو دەمەوێ وەک هاوڕێیەکی نزیک بم"

ئەوەی ووت کاتێک خەریکی چاکردنی قاپەکانی سەر مێزەکەبوو.

"باشە '' تای '' ئەوە بکە کە دەتەوێ"

ئەوەم ووت پێکەنیم بۆی ، یەکەم جار بوو ناوی بێنم هەرزوو ئاوڕی بۆدامەوە کاتێک گوێی لەناوی خۆیبوو یەکسەر خۆم خەریکردەوە بەئامادەکردنی خواردنەکە ، "ئای ئەوە چیم ووت" لەژێرلێومەوە سەرزەنشتی خۆمم دەکرد.

_____________________

«VOTE»

✓ بــەهــەشــتــے ڪــاتــے || 𝐊.𝐓𝐇Where stories live. Discover now