𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 || 𝐓𝐖𝐎

1.5K 214 30
                                    

ڕێڪەوتێڪ لە چارەنووسەوە❝

"پێویستت بەیارمەتیە؟!"

لەژێر باران بووین سەیری چاوە بریسکەدارەکانیم دەکرد وە پۆشاکە تەڕەکەی

"چارەنووس سەیرە!"

لەبەر خۆمەوە ووتم...

"چی؟!"

ووتی بە تۆنێکی هێمن !

"نا...ئەوە...هیچشتێ نییە"

"با..بابڕۆین"

زۆر بەخێرایی ووتم بە مەبەستی پەسەندکردنی پێشنیارەکەی. چەترەکەی لەسەرەوەی هەردووکمان ڕاگرت و بەخێرایی بەو شەقامە شێدارەیا ئەڕۆیشتین کە بارانەکە تەڕیکردبوو ، گەیشتینە نێو پاسەکە و دانیشتین دڵم لەناوەوە بەخێرا هەڵبەزودابەزی دەکرد بێ هۆکار وە دەکرێ واشنەبێ ، بیرم لەهەموو ئەو چەند ساتە کورتەدەکردەوە کەکەمێک پێش ئێستا ڕوویدا

"کورت بەڵام باشترین"

ئەو ئێستا لەدووری منەوە دانیشتووە لەڕاستیدا ئێمە لەکورسی دواوەین چونکە ئێمە درەنگ کەوتین بۆ پاسەکە وە بەزۆر ئەوشوێنەمان دەستکەوت چەند کەسێک لەنێوان ئێمە دانیشتووە

من بەهێمنی سەیری دەورووبەری خۆم دەکرد وەبیرم دەکردەوە لەوەی کەپێشتر ئەوم نەبینیوە لێرە ڕاستە پەیوەندیم لەگەڵ ئەوانەی ئێرە زۆر پتەو نییە بەڵام ناسراون بۆم

لەوانەیە بۆسەردانی کەسێکی نزیکی هاتبێ یان خوێندن یان هەرشتێکیتر

پاسەکە وەستاو زانیم کەدەبێ دابەزم سەیرێکی ئەوم کرد و بەخێرایی و شڵەژاوی ڕۆشتم کاتێک بەڕێوە بووم بۆ ماڵەوە بیرکەوتەوە من بەڕاستی سوپاسی ئەوم نەکرد

"ئای گەمژە.."

وام ووت کاتێک کێشام بەسەرم

"لەوانەیە دەرفەتێک هەبێ کە بیبینمەوە.."

ووتم و سەیری پەڵە هەروە ڕەشەکانم کرد بارانەکە وەستابوو بۆنی خاک دوای باران لەهەموو شوێنێکەوە بەر لووتم دەکەوت

-

بەیانی زوو خۆم ئامادەکرد و ڕۆشتم گەیشتمە شوێنی پاسەکە سەیری دەورووبەرم دەکرد بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەو بەڵام ئەو لەوێ نەبوو تۆزێ بێهیوابووم وە پێموابوو ئێستا دەرفەتی

"دووبارە بینینەوەم نییە"

_________________

«VOTE»

✓ بــەهــەشــتــے ڪــاتــے || 𝐊.𝐓𝐇Where stories live. Discover now