Lucid Dream 2

180 31 2
                                    






لوسید دریم چۆن ئەنجام دەدرێت چۆن لوسید دریمم هەبێت ؟





باشە لێرە تۆ سەرەتا پێویستە خەونە ئاساییەکانت لەبیر بمێنێت چونکە زۆربەی ئەوەی لە لوسید دریم ئەیبینیت خەونە کۆنەکانت واتە ئەو خەونانەی پێشوو بینیووتە و هەروەها میمۆریەکانتن

وە بۆ ئەوەش لەوانەیە وا باش بێت کە ئەگەر خەونێکی ئاساییت بینی لەسەر کاغەزێک بینووسە

بۆ نمونە لە خەوتدا تۆ لە دارستانێکدا ونبوویت و کەسێک ڕزگاری کردیت
هەر کە خەبەرت بوەوە خەونەکەت لەسەر کاغەزێک بنووسە
گرنگ نیە گەر نەزانیت یان لە بیرت کردبێت ئەو کەسە کێ بوو کە ڕزگاری کردیت و کێ هۆکاری ونبوونەکەت بوو



بە دووبارەکردنەوە و ڕاهێنان بۆ نووسینی خەونەکانت و تەنانەت کابوسەکانیشت وەک سکریپتێک

هەوڵ بدە بەردەوام ئەم پرۆسەیە وەک جۆرێک لە ڕاهێنانی دەروونی ئەنجام بدەیت

هێدی هێدی هەست بە پێشکەوتنەکەت دەکەیت
لە داهاتوودا وردەکاری زیاتر و باشترت بیر دەکەوێتەوە

یەکەم و گرنگترین هەنگاو: تۆمارکردن/نووسینی بیرەوەرییە ڕۆژانەکانی ئەو خەونانەی کە شەوی پێشتر ئەزموونت کردبوو

و هەنگاوی دووەم ئامڕاز و ئاماژەیە

هەوڵبدە ئامڕازێک یان نیشانەیەک دابنێیت کە جیاوازی نێوان واقیع و خەونت پێ بڵێت

بۆ نمونە من لە ژیانی ڕاستیدا عادەتەن هەمیشە ئەڵقەیەکم لە دەستە هەرگیز لە دەستمی دانانێم مەگەر زۆر زۆر زەرور بم 

بەڵام لە خەونەکەم وانیە هەر کات خەونێکم بینی یەکسەر هەوڵ ئەدەم سەیری دەستی ڕاستم بکەم و تەرکیز بخەمە سەر دەستی ڕاستم

ئەگەر ئەڵقەکەم لە دەست نەبوو واتا من ئێستا لە نێو لوسید دریم دام و
یەکسەر خودی خۆم تێدەگەم کە ئەوە خەوە و ڕاستی نیە


بۆیە تۆش هەوڵدە نیشانەیەک بدۆزیتەوە تاوەکو بزانیت تۆ خەون دەبینیت یان لە ڕاستیدایت





هەنگاوی دواتر بۆ ئەزموونکردنی خەونی ڕوونتر و کۆنتڕۆڵی بیرکرندەوەیە کاتێک تۆ خەون دەبینی :

لە هەر کاتێک هەستت بە بێتاقەتی کرد یان خەم دایگرتیت یانیش هەستت بە باشی نەکرد

بۆ چەند خولەکێک چاوەکانت دابخە و گوێ لە دەنگی سروشت بگرە
بۆ نمونە گەر باران باری بۆ چەند خولەکێک چاوت دابخە و تەنها گوێ لە دەنگی بارانەکە بگرە تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت



هەوڵبدە وێنایی دەوروبەرت بکەیت تەنها لە ڕێگای دەنگەکانەوە لە کاتێکدا هێشتا چاوت داخراوە

ئەم قۆناغە قورسترین قۆناغە کە لەوانەیە کاتێکی زۆری بووێت بەڵام هەوڵبدە لەسەر خۆتی قورس نەکەیت


ئەگەرئەوە ئەنجام دەدەیت لە بەیانییەکی زوودا

چاوەکانت دابخە و گوێ لە دەنگی باڵندەکان بگرە

دەنگەکە دوورە؟ نزیکە؟ یانیش هەندێک جار دوورە و هەندێک جار نزیک؟

بەم شێوەیە ئاسانترە بۆ تۆ تا وێنا بکەیت

گەر دەنگەکە نزیک بوو وێنای باڵندەکە بکە کە نزیکە لێرەوە
گەر دەنگەکە دوور بوو وێنای باڵندەکە بکە لە دوورەوە

لە کوێیە؟

ئایا دەنگەکەی لەوە دەچێت کە بەنزیکەی خانوویەک لێتەوە دوور بێت؟
ئایا دەنگەکەی وەک ئەوە وایە لەسەر درەختی باخچەکە بێت؟

دوای ئەوەی ئەمەت زانی پاشان دەنگی هەنگاوەکانی خەڵک کە لە دەرەوە خەریکی کاری خۆیانن

ئایا ئەو دەنگە نزیکە دوورە؟
ئایا ئەو دەچێت بۆ مارکێت بۆ کڕینی نانی بەیانی؟
یانیش ئەچێت بۆ سەر کار لە شوێنێکی دوور لێرە؟

تەنها هەوڵدە وێنایان بکەیت, دڵنیابە سوودی دەبێت

بە شێوەیەکی سادە

تۆ لە ڕێگەی ئەم ڕاهێنانەوە لایەنی ناهۆشیاری مێشکت ئاشنا ئەکەیت بە شتانێکی تەواو و ڕێک کە جیاوازن لە شتە ناتەواوەکانی ناو خەونە سەیر و سەمەرەکانت

وە تۆ وردە وردە وا دەکەیت لایەنی هۆشداری مێشکت دەست بەسەر لایەنی کەم هۆشیاری مێشکت بگرێت

و هەروەها کاتێک کە دەتەوێت لوسید دریم ئەنجام بدەیت ئەو ڕۆژە هەوڵدە کافاین کەمبکەیتەوە
چونکە دەبێتە هۆی کەمخەوی
لوسید دریم وەک فێڵکردن لە مێشکت وایە کاتێک کە مێشکت ئەیەوێت بخەوێت.


بەهیوای سوود

گـەشـتـی ڕۆح | پـاراسـایـکـۆلـۆژیWhere stories live. Discover now