من کێم؟

142 20 8
                                    


سەرەتای هەر شتێک پێویستی بە پرسیار هەیە
مەرج نیە هەمیشە پێویست بکات بە دوای وەڵامەکانیان ڕابکەین

لەوانەیە تەنها ڕێ بە گەردوون بدەین نیشانمان دات

وە پرسیارێک لێرە هەیە
من کێم لە بنەڕەتدا ؟
یانیش من چیم؟

ئێستا لەگەڵ من خەیاڵ بکە کە مردوویت
ئایا ئەوە کۆتایی چیرۆکەکەی تۆ یە؟

ڕاستە کەسێک بەناوی تۆ لە ژیان نامێنێت
بەڵام مانای ئەوە نیە کە تۆ چیتر بوونت نیە

هەر ئەو کات گەردون پێشانت ئەدات کە تۆ ئەو مرۆڤە نەبوویت کە مردیت بەڵکو ئەو ڕۆحە بوویت کە مایتەوە

بە شێوەیەکی دی ئەوەی کە مرد تۆ نەبوویت ئەو جەستەیە بوو کە تۆی تێدا بووی

و هۆکاری ئەوەی کە تەواوی ژیانت لە نێو ئەو جەستەیە بوویت بۆ ئەوە بوو کە بتوانیت کارلێک لەگەڵ جیهانی فیزیک بکەیت

و هەر شتێک کە لێرە هەتە و خاوەنییت
هی تۆ نیە !
بەڵکو هی ئەو جەستەیە بوو کە تۆی تێدا بوویت

ئەمانەش مانای ئەوە ئەگەیەنن کە تۆ بوونت هەیە و ناتوانرێت بوونی تۆ بەتەواوی بسڕدرێتەوە تەنانەت لە ڕێگەی مەرگیشەوە بێت

چونکە گەر نەبوون بونی هەبوایا ئەوا شتێک بەناوی نەبون نەئەبوو

زانیمان کە ئێمە ڕۆحین
ئەی مرۆڤ چیە؟

تەنها یەک چاوی مرۆڤ گەردیلەی لە هەموو گەلەئەستێرەکان زیاترە
ئۆرگانیزمەکانی مێشکی مرۆڤ تاکە شتن کە هەرگیز زانست نەیتوانیووە بەتەواوی لێی تێبگات
تەنانەت درێژی ڕیشاڵەکانی مێشک کە دووری نێوان زەوی و مانگ زیاترە

گەر مرۆڤێک ئەوندە تایبەتمەندی و ئەو هەموو نهێنیەی هەبێت کەواتە ڕۆحی ئێمە تایبەت بووە کە توانیوویەتی بچێتە ناو جەستەی یەکێک لەو بونەوەرە تایبەتانە

چونکە چەندها بونەوەری تر هەن کە ڕۆحیان لەبەرە بەڵام وەک مرۆڤ نین و ئەکرێت زۆر بە ئاسانی لەلایەن مرۆڤەوە ڕاوبکرێن

گەر مرۆڤ هێندە تایبەت نەبوایا چۆن ئەم دەسەڵاتەی پەیدا کردووە؟

ئەی باشە بۆچی هیچ ژیانی ڕۆحەکەمم بیر ناهێتەوە ؟ واتا زۆربەی یادگاریەکانمم بیرە کە لەناو ئەم جەستەیە و ئەم مرۆڤە هەم بووە بەڵام بیرم ناهێتەوە پێش ئەم جەستەیە لە کوێ بووم و چیم ئەکرد؟

هەرچەن وەڵامێکی دەقیق نیە بۆ ئەو پرسیارە
لە ڕووی ئاینیتەوە لە فەرموودەی پێغەمبەر محەمەددا هاتووە کە ڕۆح لە دوو بەش پێکهاتووە کە بریتین لە نەفس و ڕوح

نەفس ژیانی جەستەتە واتا ئەو ژیانەی ڕۆحە کە لە ناو جەستەت بەڕێت کردووە

و ڕۆح ئەو ژیانەیە کە تایبەتە بە ڕوحی سادە

یانی ئێمە ژیانی نەفسمان ئەزانین بەڵام ژیانی ڕوحمان نازانین

ئەویش لەبەر ئەوەی کە ڕۆحمان لە پێش مرۆڤەوە دروست کراوە

کاتێک ئێمە ڕۆحی سادە بووین لەگەڵ  ئادەم باوەڕمان بە خودا هێنا و پاشان خراینە ناو بونەوەرێکەوە بە ناوی مرۆڤ

و ئێمە هێشتاش بەتەواوی نازانین مرۆڤ چیە سەرەڕای هەموو لێکۆڵینەوە زانستیەکان

گـەشـتـی ڕۆح | پـاراسـایـکـۆلـۆژیWhere stories live. Discover now