واقیع

119 17 21
                                    



════ ⋆★⋆ ════

تاکە ڕێگە بۆ دوبارە بینینەوەی ڕابردوو یادگاریەکانە

کاتێک بیر لە یادگاریەکان ئەکەینەوە دوبارە هەست بە ڕابردوو ئەکەینەوە
بەڵام خودی یادگاری خۆی ڕاستی نیە

یادگاریەکان هەرگیز بەشێک نەبوون لە واقیع و ڕاستی نەبوون

بەڵکوو یەکێکی تر بوون لە دروستکراوەکانی مێشک
واتا کاتێک بیر لە ڕابردوو ئەکەیتەوە مێشکت ڕابردووت پێشان ئەداتەوە بە ناوی یادگاری

هەروەک هەستەکان
زۆر جار وتراوە هەستەکان لە ناو دڵی مرۆڤەوە هەڵئەقوڵێن

حەز ئەکەم ئەو قسەیە بە درۆیا بخەمەوە
چونکە هەستەکان لەلایەن مێشکەوە دروستکراون

و بەپێی بیرکردنەوەکانت ئەگۆڕێن
لە کاتی گریانا هەرچی شتی ناخۆشە هێتەوە بەرچاوت کە هەستێکی وات بۆ دروست ئەکات بتەوێ بەردەوام بیت لە گریان

لەبەر ئەوەی مێشکت تێگەیشت لەوەی بیرکردنەوەکانت نێگەتیڤن و دەستی کرد بە دروستکردنی هەستێکی نێگەتیڤ کە پێی ئەوترێت دڵتەنگی

و مادام دروستکراوەکانی مێشک هەرگیز بەشێک نەبوون لە واقیع و هەستیش هەر خولقاوێکی تری مێشکە
ئەوە ئەسەلمێنێت کە تەنانەت هەستەکانیش ڕاستی نین

جا هەتا زیاتر کۆنترۆڵیان بکەیت باشترە
مەڵێ منیش تەنها مرۆڤم و هەستم هەیە

هەستەکانت ڕاستی نین

بگرە وەک خاڵی لاوازیت وایە چونکە لە ڕێگەیەوە کەسانی تر زۆر بە ئاسانی کۆنترۆڵت ئەکەن

با ئەو ڕستەیە ڕوون بکەمەوە

هەرگیز بیستووتە کەسێک بە کەسێکی تر بڵێت مێشک تۆی هەیە
نا ، بەڵکو ئاسایی ترە گەر بڵێین تۆ مێشکت هەیە

واتا تۆ ئەو کەسەی کە دەسەڵاتت بەسەر مێشکت دا هەیە و تەنها خۆت ئەتوانیت دەسکاری بکەیت و بیگۆڕیت

گەر وابێت خۆ هەر هەموومان مێشکمان هەیە بەڵام جیاوازین لە یەکتر بە پێی دەوروبەر و کۆمەڵگە

چۆن خەڵک و کۆمەڵگە ئەتوانن مێشکی ئێمە بگۆڕن

خۆی ئەوان مێشکت ناگۆڕن و کەسیش ناتوانێت کەسایەتی و بیرکردنەوەی کەسێکی تر بگۆڕێت

ئەهاا ئەوان تەکنیکێک بەکار ئەهێنن کە لە ڕێگەی قسە کردنەوە وا لە تۆ ئەکەن کە بیر لە قسەکەیان بکەیتەوە و کە قسەکەف قبوڵ بوو وا لە مێشکت ئەکەی کە ئەویش قسەکە قبوڵ بکات

واتا مێشکت لە ژێر فرمانی تۆیایا

بۆ نموونە کە یەکێک پێت ئەڵێت تۆ زۆر خۆپەرەستیت

و تۆ کاتێک بیر لە قسەکەی ئەکەیتەوە و کردارە خۆپەرستانەکانت پێشانی خۆت ئەدەیت یەکسەر قسەکە قبوڵ ئەکەیت و کە تۆ قبوڵت کرد مێشکیشت مەجبور ئەبێ وەک تۆ بکات

واتا تۆ خۆتیت قسەکان قبوڵ ئەکەیت و ڕێگە ئەدەیت کۆنترۆڵت بکەن

بۆیە زاڵبە بەسەر هەستەکانت و هەرگیز حوکم لەسەر کەس مەدە و مەهێڵە کەسیش حوکم لەسەرت بدات

════ ⋆★⋆ ════

گـەشـتـی ڕۆح | پـاراسـایـکـۆلـۆژیWhere stories live. Discover now