ئەکسس بارز

119 21 2
                                    


ئەکسس دروستکردنی واقیعێکی دیکەیە
کە پێکهاتووە لە چەند پرۆسەیەک بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر

و چۆن ژیان باشتر ئەکەیت؟

ژیان بریتیە لە حوکم هەست و بیرکردنەوەی تۆ

واتا بیرلەچی ئەکەیتەوە ئەوە ڕوئەدات بەسەرت

ئەوانیش لە پرسیارەوە دەست پێ ئەکەن

من ئەمەوێ چۆن بم  ؟
چی بکەم ؟
چیم هەبێت ؟

کاتێک تۆ ئەم پرسیارانە دوبارە ئەکەیتەوە
تۆ پێویست ناکات بۆ وەڵامەکەی بگەڕێیت

بەڵکو پێویستە گەردوون نیشانی تۆی بدات 
چونکە یاسایی گەردوون بریتیە لەوەی کە تۆ پرسیار بکەیت و ئەویش پیشانت بدات

پاشان کە پیشانی دایت ئەو کات خۆت بڕیار لەسەر دۆخەکە ئەدەیت

جا ئەکسس پێکهاتووە لە چەند خاڵێکی سەری مرۆڤ کە هەر یەکێک لە خاڵەکان بۆ شتێک بەکاردێت
و ئەکسس لە چەند ڕستەیەک پێکهاتووە کە ئەویش بە هەمان شێوە بۆ شتێکی تایبەت بەکارهێن

ڕستەی ئەکسس بۆچی بەکارهێت ؟

1 بۆ جوڵاندن و لابردنی ئەو ئینێرجیەی کە هەتە چونکە ئەو وزەیە گونجێندراوە لەگەڵ ئەم واقیعە و مەرج نیە بەدڵی خۆت بێت بەڵکو تەنها لەبەر ئەوە بوبێت لەگەڵ واقیع بگونجێ

2 ڕستە ئەکسسەکان بۆ ئەوە دروستکراون بگەنە لایەنی ناهوشیاری مێشک

ڕستە ئەکسسەکان کامانەن ؟

"  هەموو شتێک لە ژیان بە ئاسانی و دڵخۆشی شکۆمەندانە بەرەو ڕووم دێن"

وتنی ئەم ئەکسسە دە جار لە بەیانیان و ئێواران ئەتوانێت ژیانت بگۆڕێت
بەڵام لەگەڵیشی پێویستە باوەڕت بەوە هەبێ کە ئەیڵێیت
چونکە وەک لە سەرەتادا ئاماژەم پێدا بیر لە چی بکەیتەوە ئەوەت بەسەر هێت


" right and wrong good and bad pod and poc all 9 short boys and beyond "

ئەم ڕستەیەیان بۆ نەهێشتنی بیرکردنەوەی نەرێنیە
و خۆشبەختانە پێویست ناکات لێی تێبگەیت بۆ ئەوەی گۆڕانکاریەکە ببینیت

چەند کاتت پێویستە تاوەکوو کاریگەری ئەکسس ببینیت ؟

پێویستت بە نزیکەی 3 هەفتە ئەبێت تاوەکوو گۆڕانکاریەکانی ژیانت تێبینی ئەکەی

گـەشـتـی ڕۆح | پـاراسـایـکـۆلـۆژیWhere stories live. Discover now