کۆمێنتەکانتان جێبهێڵن 🍓ڕۆژی دواتر ~
بە دەنگی نەرمی دڵۆپە بارانەکە خەبەرم بۆوە کە بە هێواشی دەدات بە پەنجەرەکەمدا بیرم کەوتەوە کە دوێنێ چی ڕوویدا. ئای خوایە ئەبێت ئێستا لە کوێ بێت.
بۆ نانی بەیانی دەچمە کافێیەکی نزیک شوقەکەم، ڕەنگە قاوە بخۆمەوە و هەندێک وێنە بکێشکم
دوای وەرگرتنی ژەمەکەم ، لە لای پەنجەرەیەک دادەنیشم. کتێبی وێنەکێشانەکەم دەرهێنا و بیرم لەوە دەکردەوە کە چی بکێشم. دەستم کرد بە وێنەکێشان. تەنها خەیاڵم کرد و شتێکم کێشا. دوای کاتژمێرێک، تێگەیشتم تەنها جووتێک چاوم کێشاوە. نازانم بۆچی بەڵام لە کەسایەتییەکی ئاشنا دەچن کە چەترێکی بەدەستەوەیە. خوای. ئەوە غەریبە قۆزەکەیەئەو هاتووە بۆ ئێرە !!!
دوای بینینی لەناکاو تێگەیشتم. ئەو کەسەیە چاوەکانیم کێشاوە بەڵێ ئەوە چاوە جوانەکانی ئەون
سەیری ئەو دەکەم، کاتێک دەرگای کافێیەکە دەکاتەوە و زەنگە بچووکەکان لێدەدات. بەپەلە لێی نزیک بوومەوە و
پێیم وت" دەتەوێت لەگەڵ من دانیشی ؟ "
ئەویش وەڵامی منی دایەوە " بێگومان "
" ناوی تۆم نەزانی "
هەر بە ڕاستی زۆر بەپەرۆش بووم بۆ زانینی ناوەکەی
" ناوم کیم نامجوونە "
وەڵامی دامەوە
" منیش ناوم کیم ئێلایە "
" من خۆشحاڵم کە تۆم ناسی ئێلا "
وی خوایە ناوم چەن خۆش کاتێک ناوم ئەهێنێ
باقی ڕۆژەکەمان بە ناسینی یەکتر بەسەر برد. قسەمان کرد و قسەمان کرد تا بارانەکە وەستا.
" بارانەکە وەستاوە " وتی
" بەڵێ وایە "
" بەڕاستی پێویستە بڕۆم بۆ شوێنێک بۆیە بەهیوام جارێکی تر یەکتری ببینینەوە "
وتی و ڕۆیشت تەنانەت نەمتوانی ژمارەکەی لێ وەربگرم . نەفرەت .
210
بەردەوام دەبێت ~چۆنە بەلاتانەوە تا ئێرە ؟
جونی گیان لێرەش کەسێکی هێمن و قۆزە 🥹سەرنجی خۆتانم بدەنێ
لە هەڵەی ڕێنوسیم ببورن