کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵە 📚🇰🇷دوای ٤ ساڵ من هێشتا باشم.
بە دڵنیاییەوە قورس بوو لە خۆشەویستی یەکەمم جیاببمەوە. زۆر شت هەبوون کە پێویست بوو درکیان پێ بکەم و زۆر برین هەبوون پێویستیان بە ساڕێژ بوون هەبوو.
ئەو برینانەی کە بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکەمانەوە دروست بوون و ئەو ئازارەی کە بەهۆی جیابوونەوەمانەوە توشم بوو.
هەندێک جار شەوان ناتوانم لە تاو گریان بخەوم . بەجۆرێک نەمەتوانی قسەبکەم و هەناسەدانم قورس دەبوو . بەڵێ.. ئەو شەوانە، دەموچاوم لەناو بالیفەکەمدا نقوم دەکرد، هەستم بە تەنیایی دەکرد، دەمهێشت خەمم زاڵ بێت بەسەرمدا.
باران لە هەمان کاتدا دڵتەنگم دەکات و دڵخۆشم دەکات. هەروەک چۆن هەستم دەکرد کاتێک لەگەڵی بووم. ئەو پیاوێکی نایاب بوو و تا ئێستاش هەروایە. بەڵام پێم وایە ئێمە بەشی ئەوەندە سەبرمان لەگەڵ یەکتر نەبوو.
بەڵام ئایا خۆشەویستی ئەوە نییە؟ سەبر گرتن لەگەڵ یەکتر و توانای قوربانیدان بۆ خۆشی هەردووکمان؟
یان یەکترمان خۆشدەویست، یان پێمان وابوو عاشق بووین، یان ڕەنگە.. عاشقی بیرۆکەی عاشقبوون بووبوین. کەمێک سەرلێشێواو بوم .. دەزانم.. وە کاتێکی زۆری پێچوو تا لەوەش تێبگەم. ڕەنگە ئەوەندەی بیرم لێیدەکردەوە خۆشم نەویستبێت.
ڕەنگە هەستی خۆشەویستی ئەوم بەدڵ بووبێت. ڕەنگە لەو کاتەدا لە مانای ڕاستەقینەی خۆشەویستی تێنەگەیشتبێتم. وە ڕەنگە ئەویش پێی وابووبێت کە بەو شێوەیە خۆشی دەوێم. پێم وایە تەنها خۆشەویستی هاوڕێیانە بووە. من گەنج بووم و لە هەموو شتێک تێنەدەگەیشتم.
بەڵام باشە. مەبەستم لە "خۆشەویستی یەکەم " هەر ئەوەیە. ئەوە ئێوەن کە لە هەڵەکانتان فێر دەبن و لە پەیوەندی داهاتووتاندا باشتر دەبن.
بەڵام دووای ئەو هەموو شتەش من هەرگیز ئەو یادگارییە جوانانە لە بیر ناکەم لە...
باراندا.
𝔗𝔥𝔢 𝔢𝔫𝔡
ڕاتان چۆن بوو سەبارەم بەم چیرۆکە ؟؟؟
ئەزانم زۆر کورت بوو بەس بەڕاستی مانادار بوو
وایە !!!