سـیـانزەیـەم

147 35 7
                                    



کۆمێنت جێبهێڵە سویتی :)




« ئـێـلا »



مانگێک تێپەڕی لەو کاتەوەی نامجونم ناسیوە
ئێمە بەتەواوی لە یەکتری نزیک بووینەتەوە . پێم وایە کەمێک هەستم بۆی هەیە . شتێکی خۆشە. هەمیشە چیرۆکی کچەکەی بۆ دەگێڕامەوە کە لە چیرۆکەکەیدا زۆری خۆشدەویست  دەمتوانی تەنها بە سەیرکردنی چاوەکانی بزانم چەندە دڵتەنگە. تا ئێستاش پێی نەوتووم کە  کێیە.هەر کاتێک کە پرسیار دەکەم دەیگوت "با بۆ جارێکی تر بێت".


من و نامجون خەریک بوو بچینە دەرەوە بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ بەڵام شتێکم لەبیر چوو بۆیە داوام لێکرد لە دەرەوە چاوەڕێ بکات.

خەریکی گەڕان بووم کاتێک سەیری ژێر جێگاکەم کرد سندوقێکی نامۆم بینی.. بردم و کردەوە. تووشی شۆک بووم. وێنەی نامجونم بینی.. مۆبایلێکم بینی لەناو بۆکسەکە بۆیە سەیرم کرد کە دوا نامەی بۆ هاتبوو..

نامجون تۆ لە کوێی؟ تۆ بۆچی من جێئەهێڵیت ؟ تکایە بمێنەوە .. خۆشم دەوێیت...

*ناتوانیت نامەکە  بنێریت *

زیاتر سەیری  سندوقەکەم کرد و کتێبێکی سکێچم بینی ..کردمەوە و وێنەیەکی نامجونم بینی..

یادگاریەکان لە سەرمدا دەستیان کرد بە جوولە
. یادگاریەکانی من و نامجوون. خەریکە دەگریم کاتێک گوێم لە باران دەبێت لە دەرەوە، بیرم کەوتەوە کە چۆن یەکترمان ناسیوە. هەروەها لەبیرمە چ نەهامەتییەکم توش بوو کاتێک ڕۆیشت.. زۆر بیریم دەکرد..


سەیری پارچە کاغەزەکانم کرد و شتێکم بینی..
زیاتر لە بامەیەک دەچوو...

ئازیزەکەم ئێلا

ببورە ئەمەم لە تۆ شاردۆتەوە. ڕۆژێک دێت ئەمە دەبینیت و بیرت دێتەوە.. نەمدەویست بیرت بێتەوە .. تەنها لەبەر ئەوەی نامەوێت جارێکی تر ئەوەندە دڵتەنگ بتبینمەوە. ببورە تکایە لێم خۆشبە.. بەڵام تکایە لێم تێبگە.. تەنها ویستم دڵخۆش بیت..

نامجوون خۆشی دەوێی


پاشان لەناکاو دەرگاکە بە پەلە کرایەوە.

" بۆچی ئەوەندەت پێ چوو ؟ "

بە چاوی پڕ فرمێسکەوە سەیریم کرد

" من ئەو کچەی ناو چیرۆکەکانتم... ڕاستە؟ "






250 word
بەردەوام دەبێت ~






هاهـ لە کۆتاییدا ئاشکرا بوو 🙂💔
هەستان چۆن بوو کاتێک ئەمە ڕوویدا ؟؟ :))

|| بـاران ||🔚Where stories live. Discover now