کۆمێنت جێبهێڵە سویتی 💋ڕاستەوخۆ سەیری چاوەکانیم کرد و دووبارە لێیم پرسییەوە
" ئایا من ئەو کچەی ناو چیرۆکەکانتم وایە؟ "
بەڵام ئارام بوو
فرمێسکی زیاتر لە چاوەکانم هاتە خوارەوە" نامجوونی ..بیرت دەکەم.. "
وتم و زەردەخەنەیەکم بۆی کرد.
چاوەکانم داخست و رێگەم دا فرمێسکی زیاتر بکەوێتە خوارەوە.
لەناکاو هەستم کرد جووتێک قۆڵ بە دەوری کەمەرما پێچران و دەستێکی خستە سەر سەرم. بیری ئەم هەستەم دەکرد... لە باوەش گرتنم لەلایەن ئەو کەسەی خۆشم دەوێت. لەناکاو هەستم کرد فرمێسک دەکەوێت سەر شانم
تێگەیشتم کە دەگری." دواجار بیرت هاتەوە ؟ "
بەڵێ هەموو شتێکم لەبیرە.. بیرمە چۆن هەستم پێ کردی.. ئەو پەپوولانەم لەبیرە هەر کاتێک لە باوەشت دەگرتم دەستیان بەخولانەوە دەکرد . ئەو سەرئێشەیەم لەبیرە کە لەگەڵ تۆدا هاوبەشم پێی کرد کاتێک بەهۆی بارانەوە نەخۆش کەوتین. هەموو ئەو خەون و ئامانجانەم لەبیرە کە هەمانبوو. هەموو ئەو زانیاریانەم لەبیرە کە بە گوێ گرتن لەسەر شتە هەڕەمەکییەکان بەدەستم دەهێنا. ئەو ساتەم لەبیرە کە نزیک بوو ماچم بکەیت و چۆن هەوڵمدا دەم و چاوم داپۆشم کە زۆر سوور بووبومەوە
" هەموو یادگاریەکانم لەبیرە. ئێستا کە منت هەیە ئامادەی لەگەڵمدا بمێنیتەوە؟ "
" سەرەتا دەبیتە هی من؟ "
پێکەنیــم
" بێگومان."
پاشان هەستم کرد جووتێک لێو بە لێوەکانمەوە نیشتەوە
دیسانەوە وەک پێشتر هەموو شتێک بە جوڵەی خاو یاری دەکات هەر وەک پێشتر.194 word
بەردەوام دەبێت ~وە ئەخیرەن شتەکە قەوما 😂
دڵتان گەورەبێ شتێ وا هەر ڕووئەدات 🙂😂
ئەم بەشەتان بەڵاوە چۆن بوو ؟؟