کۆمێنتەکانتانم بۆ جێبهێڵن 🍓« نامجوون »
کاتێک ئێلام بەجێهێشت فرمێسکەکانم دەستیان کرد بە کەوتن. بەردەوام بیرم دەکردەوە.. دەمتوانی ٥ ساڵ لەمەوبەر لەوێ بومایە بۆی. دەمتوانی ڕێگری بکەم لەوەی ڕوویدا. ڕەنگە ئەگەر تەنها پێم گوتایە دەڕۆم
ڕەنگە ئەگەر ترسنۆک نەبوومایە..وەک ئەوەی بیری لێدەکەمەوە.. ئەو ساتانەی ٥ ساڵ لەمەوبەر پێدا تێپەڕین..ئەو ساتانەی کە کە هەرگیز لە بیرم ناچێت ..
زیاتر دەگریام لەگەڵ کەوتنی دەنگی دڵۆپە باران بە سەرمدا.. یەکەمین دیدارمانم بیر کەوتەوە ..ئەو دیدارە شیرینە کە ئەوم تێدا ناسی
هەمیشە لەبیرم بوە لەناو باراندا چاوم پێی کەوت. ئەو دەنگە..ئەو دەنگە ئارامکەرەوەیەی کە یارمەتی دەدام شەوانە ئارام بمەوە کاتێک خەمباردەبووم
ئەو باشترین هاوڕێم بوو.. ئەو کەسەی زۆرترین متمانەم پێی بوو . ئەو یەکەم کەس بوو کە وای لێکردم هەست بە خۆشەویستی بکەم.
ئەو ڕۆژەی کە تێگەیشتم عاشقی باشترین هاوڕێم بووم ، ئەو کاتە بوو کە خەریک بوو بڕۆم. من نەمدەویست جێی بهێڵم بەڵام هیچ بژاردەیەکم نەبوو.. پێشتر بە ئەندامەکانم وتبوو
تەنانەت لە ڕۆژانی ڕاهێنانەکانمدا بەدوای ئەودا دەگەڕام.ئێستا کە ئەوم دۆزیوەتەوە ، هەست دەکەم زۆر درەنگ بووە چونکە ئێستا، تەنانەت ناتوانێت منیشی بیر بکەوێتەوە..
هەموو لەشم بەهۆی بارانەکەوە تەڕ بوو بوو کە گەیشتمەوە ماڵەوە . ئەندامان بە ڕاکردن هاتنە لام و پرسیاریان دەکرد تەنها شتێک کە دەتوانم بیڵێم ئەوەیە..
ئەو منی لەبیر نییە...
195
بەردەوام دەبێت ~ئای نامجونی وەک خۆمان بێبەختی 🙂
پ/ ئایا لەو بڕوایەدای ئێلا شتەکانی بیربکەوێتەوە ؟؟