کۆمێنتەکانتانم بۆ جێبهێڵن 🍓ڕۆژی دواتر ~
بڕیارمدا ئەمڕۆ لە ماڵەوە بمێنمەوە و خۆم بە بەتانی بپێچمەوە چونکە بەڕاستی حەز ناکەم بچمە دەرەوە.
بۆ خۆم پیتزام داوا کرد و لەسەر قەنەفەکەم دانیشتم بەتانییکی نەرمم لە دەوری خۆم ئاڵاند . ویستم وێنەکێشانی نامجون تەواو بکەم بۆیە کتێبی وێنەکێشانەکەم دەرهێنا. لە کاتێکدا من لوتیم کێشابوو، باران دەستی پێکرد. لەناکاو یەکەم یەکتر بینینمانم بیر دێتەوە. سەیری کتێبی سکێچەکەم دەکەم و سوور دەبمەوە.
لەناکاو زەنگی دەرگاکە لێدرا، بەردەوام بیرم لێ دەکردەوە. دەبێت پیتزاکە بێت ؟ وەستام و چوومە بەردەم دەرگاکە. کاتێک دەرگاکەم کردەوە، سەرم سوڕما. ئەوە ئەوە !
" ئێلا شی فەرموو داواکارییەکەت گەیشت "
وتی
" ئای تۆ لێرەیت ڕێگەم پێ بدە پارەکە بدەم "
دەستەکانم دەلەرزین
*نەفرەت*
" ئاه! "
دەستم بە سەرمەوە گرت
" ئایا تۆ باشی ؟؟ "
لێمی پرسی
" بەڵێ باشم. :) "
وتم باشم بەڵام لەناکاو بێهۆش بووم.
ڕۆژی دواتر لە جێگاکەمدا لە خەو هەڵسام. زۆر سەیر بوو. لەناکاو بەشێکی ئەو شتانەم بیرکەوتەوە کە دوێنێ ڕوویدا بورامەوە. سەیری مێزەکەم کرد وەرەقەیەکی بچووکم بینی
زیاتر لە تێبینییەک دەچوو{ ئێلا، هیوادارم باش بیت. دڵنیابە لە خواردنەوەی ئاو :) }
- کیم نامجون
ئۆوووووو! ئێستا سوور دەبمەوە. بەڵام نەفرەت تا ئێستاش ژمارەکەیم دەست نەکەوت. ئاهـ !
قژی خۆمم تێکدا
چوومە ژووری میوانەکە و لە تەنیشت کتێبی سکێچەکەمەوە تێبینییەکی تری چەسپاوم بینی.
{ وێنەکانت نایابن ؛) }
- کیم نامجون
195
بەردەوام دەبێت
هااااااای هاتمەوانێ. 💖
تخا پێم بێژن چەن نایابە ها ؟😩نامجە گیان 😭
ئاخ چ جوان و قۆزەلەگەڵ کرانەوەی مەکتەب چۆننە حاڵتان ؟؟ 👩🍳