دوانـزایـەم

147 34 115
                                    


کۆمێنت جیبهێڵە سویتی 🫂




« ئـێـلا »




" ببورە.. ئەم چیرۆکە تەنها یادگارییەکی ناخۆشی بیر هێنامەوە.. " وتی


" ئیا تۆ کوڕی نێو چیرۆکەکەی ؟" لێیم پرسی



کەمێک بێدەنگ بوو


" بەڵێ.. "ئاهێکی هەڵکێشا


" ئەی کچەکە؟ " بە پەرۆشییەوە لێیم پرسی



" با ئەمە بۆ جارێکی تر بێت .. پێویستە ئێستا بڕۆم"

وتی و ڕۆیشت.



« نامجوون »




ئای خوایە ئەمە ئازارێکی زۆری هەیە
دەستم بە دڵمەوە گرت .. هەرچەندە قسەی لەگەڵ بکەم بیری ناکەوێتەوە . ئەوە ئازارم دەدات کە دەیبینم گرنگی بە چیرۆکەکە دەدات بەبێ ئەوەی بزانێت کچەکە خۆیەتی. ئەو کچەی پێشتر خۆشم دەویست ئەو..


ڕۆژی دواتر~



لەناکاو نامەیەکم لە لایەن ئێلاوە پێگەیشت



ئێلا : سڵاو، ئایا دەتوانین یەکتری ببینین؟

من : بە دڵنیاییەوە :)


ئێلا: باشە، دوای ٣٠ خولەک دەتبینمەوە. من چاوەڕوانت دەبم :)


« ئـێـلا »


دانیشتم و چاوەڕێیم دەکرد. بەڵام دواتر باران دەستی پێکرد بۆیە نیگەران بووم. هەوڵمدا تەلەفۆنی بۆ بکەم تا پێیبڵێم نەیەت بەڵام وەڵامی نەدامەوە. پاشان لەناکاو.. لە دوورەوە بینیم.. لەنێو باراندا ڕادەکات... وە هەموو شتێک بە هێواشی ڕوویدەدا.. بەڵام هەست دەکەم پێشتر ئەمە ڕوویداوە.



دەرگاکەی کردەوە . منیش بە خێرایی ڕۆیشتمە لای تا بپرسم باشە؟


" ئای خوایە زۆر ساردە "

بە لەرزەوە وتی


چاکەتەکەم دانا و دام بەدەوری شانیدا . ڕۆیشتم تا کوپێک چای گەرمی بۆ بهێنم.

قومێکی لە چایەکە خواردەوە، سەیری کردم و زەردەخەنەی کرد.


" سوپاس :) "

" هیچی وا نییە " وتم

تەواوی ڕۆژەکە قسەمان دەکرد و زیاتر لە یەکتر نزیک بووینەوە


« نامجوون »


هێشتا هەمان کەسە کە پێشتر دەمناسی.

لە کاتێکدا ئەو باسی خۆیم بۆ دەکات، منیش تەنها سەیری دەموچاوە جوانەکەی دەکەم.

بارانەکە وەستابوو و خەریک بوو کافێیەکە دابخرێت.

ئێمە ڕۆیشتینە دەرەوە و ماڵئاواییمان کرد
هەریەکەمان بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.







242 word
بەردەوام دەبێت ~





ئەنیۆنگهاسێیۆ هاوڕێیان
ئەمەش بەشی نوێ
چۆنە ئایا بەدڵتانە ؟؟؟

تکایە ڕای خۆتان بڵێن تا بزانم لە سەدا چەند بەدڵتانە

لە هەڵەی ڕێنوسیم ببورن :)

|| بـاران ||🔚Where stories live. Discover now