𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~10~

541 78 42
                                    

NO ONE POV:

خەریکی خواردنەوەی چا بوو بە ئارامی پرسیاری لە خزمەتکارەکەی کرد و وتی

؟؟؟:باشە ئەو پارێزەرەی لەگەڵ جیۆن هات هەستت ئەکرد چۆنە بێڵی؟[بە ئارامی پرسی و سەیری چاوی کرد]

بێڵی:ئمم مەبەستت چیە گەورەم؟[بە پرسیارەوە سەیری کرد]

؟؟؟:واتا لە کەسایەتیەکی چۆن ئەچوو؟؟[بە ئارامی]

بێڵی: ڕاستیت بوێت کەسێکی زۆر دەمدرێژ و توڕە بوو هێندەی مابوو بمخوات[بە شێوەیەکی کیوت وتی]

؟؟؟ پێکەنی بە قسەکانی بێڵی

بێڵی:گەورەم گەر کێشە نەبێت ئەی تۆ کەسایەتیەکەت چۆن بینی؟[بێڵی پرسی]

؟؟؟:کیم سولیۆنگ زۆر لەوە زیرەک ترە کە بیری لێ ئەکەینەوە[هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی]

بێڵی:گەورەم تۆ ئەڵێی ئەتوانێت گەورەترین مافیای جیهان بگرێت کە هەموو ناوچەیەکی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە؟[بە بێباوەڕیەوە وتی]

؟؟؟: بەڵێ سولیۆنگ ئەتوانێت بەڵام دڵنیام کە گەورەترین مافیا سوپرایزە بۆ هەمووان[بە ئارامی وتی]

بێڵی زۆر پەشۆکابوو و پێی سەیر بوو چونکە گەورەکەی بێڵی ئەزانێت گەورەترین مافیا کێیە بەڵام ئایا ئەو گەورەترین مافیایە؟ گەورەکەی بێڵ چاوەڕێی کێیە؟ سوپرایزەکە کێیە؟

لای سولیۆنگ و جۆنگ کوک..............

بۆنی مەی لە هەموو شوێنێک بوو ئەوە تەنها باڕێک نەبوو بەڵکو شتێک بوو کە زۆر لە باڕ خراپتر هەندێک ئافرەت تەنها جلی ژێرەوەیان لەبەر بوو و هەندێکیان بەشی سەرەوەی جلی ژێرەوەیان لەبەر نەبوو

هەندێکیان تەنورەی کورت و جلی نەشیاویان لەبەر بوو سولیۆنگ تاکە کچ بوو کە جلەکانی شیاو بێت هەرچەندە سولیۆنگ جلەکانی تا ڕادەیەک کراوە بوو بەڵام هێشتا زۆر لە سۆزانی و کچەکانی باڕەکە باشتر بوو(جلەکانم لە کۆتای پارتی نۆ داناوە)

ڕۆشتن بۆ لای گارسۆنێک و نزیکەی تەمەنی لە بیست ساڵەکانا بوو و جلەکانی زۆر کراوە بوون سولیۆنگ وتی

سوڵیۆنگ:Se un giorno segui gli ordini di OEJU , allora moriranno[ڕەمزە تایبەتەکەی وت]

گارسۆنەکە:خاتوو یانگ؟؟؟[پرسی]

سولیۆنگ:بەڵێ[بە ئاسای وتی]

گارسۆنەکە:دوام کەوە [وتی و دەستی کرد بە ڕۆشتن]

گارسۆنە کچەکە دەرگایەکی کردەوە کە زۆر گەورە بوو و سەری دانەواند و دەستی گرت تاوەکو سولیۆنگ بڕوات و سولیۆنگیش ڕۆشتە ژورەوە

 𝐿𝐴𝑊𝑌𝐸𝑅 𝑉𝑆 𝑀𝐴𝐹𝐼𝐴𝑆 || 𝐉𝐤 ✔︎Where stories live. Discover now