𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~14~

442 77 48
                                    

JONGKOOK POV:

؟؟؟:سجنی(زیندانی) ژمارە 2003 سەردانی کەرت هاتووە"دەرگاکەی کردەوە"

دەستمی کەلەپچە کرد و دوای کەوتم

بیرم ئەکردەوە سەردانیکەرەکە کێ بێت من کەسێکی زۆر بەوەفام هەیە خەمم بخوات؟؟ تەنانەت خێزانەکەم بەڕاستی پێکەنینم یەت کاتێک ئەڵێم خێزان چونکە من هەرگیز لای ئەوان گرنگ نەبووم تەنها من گرنگ بووم چونکە میراتگری جیۆن بوو و یەکێک لە نەوەکانی باپیرە ئۆجو بووم

پۆلیسەکە دەرگاکەی کردەوە هەرکە سەردانیکەرەکەم بینی پێکەنینێکی گاڵتە جاڕانەم کرد

جۆنگ کوک: چەند ڕێکەوتێک جوانە تۆم بینیەوە خاتوو کیم"لەسەر کورسی لای مێزەکە دانیشتم "

ئەو بە بێدەنگی سەیری ئەکردم بێ ئەوەی هیچ کاردانەوەیەکی هەبێت و ژورەکەش کەسی لێ نەبوو دڵنیا نیم بۆچی بەڵام ئەوانە گەمژەن کە وا بیر ئەکەنەوە کچێک بتوانێت چاودێری من بکات

کراسێکی سپی لەبەر بوو کە شانەکانی ڕووت بوو و پانتۆڵێکی ڕەشی لەپێ بوو و قژە کورتەکەی نیوەی بەستبوو و نیوەشی بە کراوەی جێهێشتبوو و پەرچەمەکەی بەڕێکی وەستابوو ڕاستیەکەی ئەگەر بڵێم ئەو ناشرینە ئەوە درۆیەکی گەورە ئەکەم چونکە بەڕاستی ئەو جوانە لە هەموو ڕویەکەوە

جۆنگ کوک: ئەگەر ناتەوێ قسە بکەی ئەوە من ئەڕۆم ها"هەستامەوە و پشتم لێ کرد"

بەڵام ئەو دەستی گرتم و ئاوڕم یایەوە بۆ ئەوەی پرسیاری لێبکەم بەڵام شۆک بووم چونکە ئەو ماچی کردم لە شوێنی خۆم وشک بوو و ئەوە چەند خولەکێکی خایاند هەستم بە تامی خوێن کرد لە دەمما و سولیۆنگ گازی لە لێوم گرت وای لێکرد بریندار بێت و خوێنی لێ بێت و خوێنەکەی مژی

سولیۆنگ جانتاکەی هەڵگرت و سەیری کردم

سولیۆنگ: ئەوە بەڵێنی خوێنیە باوڕم پێ بکە جۆنگ کوک"زەردەخەنەی کرد"

چاوەکانم هێشتا کرابووەوە شۆک بوو بووم تێناگەم ئەو منی خستە زیندانەوە و ئێستا ماچم ئەکات؟ ئەو کچە کێشەی چیە؟ ئەوە یەکەم جاربوو بە ناوی خۆم بانگم بکات

ئاوڕم یایەوە پۆلیسەکە بە شۆکەوە سێری ئەکردم کاتێک لەبەردەم دەرگاکە وەستابوو دیاربوو لە ناوەڕاستی ماچە هاتووە گرنگی نایەم

ڕۆشتمە دەرەوە پۆلیسەکە یاوەری کردم تاوەکو بەردەم ژورەکەم و دەستەکانی کردمەوە ڕۆشتم لە سوچی ژورەکە دانیشتم هەموو ئەوانەی ئەوێ سەیریان ئەکردم

یەکێک نزیک بووەوە لێم و کلێنسێکی لە بەردەمم گرت

؟؟؟:سڵاو من ناوم سیۆجونە من فانێکی گەورەی تۆم"بە زەردەخەنەوە وتی و کلێنسەکەی بۆم گرت"

کلێنسەکەم وەرگرت و گرنگیم نەیا گوێم لە هەواڵەکان بوو سولیۆنگ قسەی ئەکرد ئەوە ڕاستەوخۆیە لە بەردەم زیندانەکەیە

 𝐿𝐴𝑊𝑌𝐸𝑅 𝑉𝑆 𝑀𝐴𝐹𝐼𝐴𝑆 || 𝐉𝐤 ✔︎Where stories live. Discover now