𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~15~

416 66 41
                                    

JONG KOOK POV:

ماوەی پێنج مانگ تێپەڕیوە کە لێرەم هەر ڕۆژەو وەک ساڵێکە ئەوە ئەستەمە کە دەستەکانت بەسترابن و نەتوانی هیچ بکەیت بێگومان ئەویش گەر مافیایەکی گەورەت بە دەستەوە بێت

شتەکان لێرە دوبارەن لەو ڕۆژەوە کە سولیۆنگ سەردانی کردم کەس نەهاتووە بۆ سەردانم بێگومان دڵنیام کوڕەکان ئەو هەڵەیە ناکەن کە سەردانم بکەن و شتی زۆر هەیە ئەمەوێ بیکەم یەکەم کارم کە دەرچووم لێرە کوشتنی سولیۆنگە

سیۆجون:گەورەم "بانگی کردم"

سەیرم کرد وەک ئەوەی بڵێم چیە

سیۆجون:ئەزانیت کە مانگێکی تر لێرە دەرئەچم"بە دڵخۆشیەوە وتی"

زەردەخەنەم بۆی کرد ئەو کەسێکی باشە و بەوەفایە تەواوی ئەم هەمووە مانگە لەگەڵ بووە بۆ ساتێکیش بەجێی نەهێشتووم باشە کە تۆ هەواداری کەسێک بوویت ئەوەنە خۆشەویستە لات؟؟

ئەو هەمیشە بۆم باس ئەکات کە چەندە سەرسامی من و من دڵخوازترین بازرگانم لای ئەو و ئەو جارێکیان ویستویەتی وەک مافیایەک دەربکەوێت چونکە مۆدێلەکانی من وەک مافیا بووە

هەوڵی داوە وەک کوڕێک خراپ بێت بەڵام شەقێکی زۆری خواردووە بەڕاستی پێکەنینم ئەهات بەو

سیۆجون: گەورەم من زۆر بیرت ئەکەم بەڵام هەموو ڕۆژێک سەردانت ئەکەم بەڵێن بێت "بە زەردەخەنەوە وتی"

جۆنگ کوک: بۆچی تۆ هێندە منت خۆشەوێ لەکاتێکا بە هیچ جۆرێک پێشتر منیشت نەبینیوە لە نزیکەوە؟"سەیری ڕوخساریم کرد "

سیۆجون:ڕاستیەکەی من هەمیشە لە ئیشەکانم نەمئەتوانی سەربکەوم کاتێک من و براکەم پێکەوە ئەژیاین نەمتوانی بەرگری لێبکەم و تاوەکو خەمێکی زۆر زۆر وای کرد خۆی بکوژێت "فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس بوو"

سیۆجون:بەڵام کاتێک هەمیشە سەرکەوتنەکانی تۆم ئەبینی کە هەمیشە سەرئەکەوتیت لە هەموو کارەکانت و داهێنانە نوێیەکانت و بەرامبەر هیچ شتێک نەئەدۆڕایت ئەوە من تۆم خۆشویست چونکە تۆ سەرکەوتوبوویت بە پێچەوانەی منەوە من هەمیشە دۆڕاوێک بووم"چەند فرمێسکێک هاتە خوارەوە لە چاوی"

جۆنگ کوک: ئەوەی تۆ بینیوتە سەرکەونتنێک نەبووە من هەوڵی بۆ بدەم هەموویان سەرکەوتنی کەسانی ترن منیان پێ بەناوبانگ بووە"سەیری ئاسمانم کرد"

ئەوەی سیۆجون بینیویەتی تەنها ڕوکەشە پاکەکەی منە

چی ئەگە مافیا نەبوومایە؟؟؟

ئەو کاتە چی ڕوی ئەیا؟ ئەمتوانی وەک کەسانی ئاسای بژیم؟ ئەمتوانی بگرم ؟ ئەمتوانی دڵخۆش بم؟ ئەگەر مافیا نەبوومایە هەرگیز نزیک نە ئەبوومەوە لە باڕەکان و شوێنە بەناو بانگەکان

تاکە ئاواتم ئەوەیە تەنها ڕۆژێک تەنها ڕۆژێک لە ژیانم پێش مردن وەک

کەسێکی ئاسای بژیم

ئاواتەکەی من هێندە گەورەیە ؟ ئاواتەکەی من ئەوەندە گەورەیە ؟ بۆچی ناتوانم وەک کەسانی ئاسای بژیم

ئەو ڕۆژە کە بە ئاسای ئەژیم

سەرەتا کاتژمێر هەشتی بەیانی لە خەو هەڵئەسم و دواتر خواردنی بەیانی بۆ خۆم ئامادە ئەکەم ئەیخۆم ئەڕۆم بۆ پارکێک و دائەنیشم دواتر ئەڕۆم بۆ بازاڕە ئاسایەکان و سەیریان ئەکەم تەواوی ئەو ڕۆژە زەردەخەنە ئەکەم خواردنی ئاسای ئەکڕم و ئەیخۆم لە کۆتایدا شەوەکە لە سەربانی خانووە بچووکەکەم

ئەڵێم ئەمڕۆ هەستم بە چێژی ژیان کرد

تەواوی شەوەکە سەیری مانگە درەوشاوەکە ئەکەم و لە کاتی سەیرکردندا خەوم لێ ئەکەوێت

ئێرە ناوی زیندانە ئەزانی بۆچی؟
چونکە هەندێک کەس وا بیر ئەکەنەوە هیچ ئازادیەک لێرە بوونی نیە بەڵام ئەگەر بمەوێت

ئەتوانم ئازادی تەواو بە دەست بهێنم

ئەمەوێ چاوەڕێبم

چاوەڕێی ئەو چارەنوسەی کە بۆم دانراوە

ئایا چارەنوس ئەمبات بۆ کوێ؟

ئاواتەکانم یەنە دی؟

بیر ئەکەمەوە زەوی پڕە لە کەسانی جیاواز پێکدێت لەم دوو کۆمەڵەیە

کەسانی باش
کەسانێک بە بەزەین و دڵخۆشن و پارەیەکی کەمیان هەیە بەڵام هێشتا ڕازین لەوە و خاوەنی زۆر شتن کە کۆمەڵەکەی تر خاوەنی نین

کەسانی خراپ
کەسانێکی بێ بەزەین و خراپن وەک مافیا چەتە بکوژ ئەوان خاوەنی پارەیەکی زۆر زۆرن بەڵام هیچ دڵخۆشیەک لە نێوان ئەوان بوونی نیە

هیچ دڵخۆشیەک بوونی نیە لە ژیانی مندا

هەستام لە شوێنەکەم و بەرەو هۆڵی خواردنەکە ڕۆشتم سیۆجونیش لە دواوەم بوو ئەوانەی ئێرە

بەڕقەوە سێرم ئەکەن

بەڵام ئەترسن

های 👽👋

550 words

 𝐿𝐴𝑊𝑌𝐸𝑅 𝑉𝑆 𝑀𝐴𝐹𝐼𝐴𝑆 || 𝐉𝐤 ✔︎Where stories live. Discover now