𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~20~

434 65 103
                                    

SULIONG POV:

هەر چەندە ئەو پاسەوانە بە زۆر ڕایکێشام بەڵام دەنگێک ئەوی وەستاندن

؟؟؟:بوەستە ئەو ئەتوانێت"بە دەنگێکی بەرزەوە وتی"

پاسەوانەکە وەستا لە ڕاکێشانم دەستی لە من بەریا بۆیە کەوتمە سەر زەویەکە

سەرم بەرز کردەوە چاوم کەوتە سەر گۆزە گران بەهاکەی نامجوون ئەو گۆزەیە ئەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەو بەر و نامجوون زیاتر لە سەد ملیۆن وۆنی پێ یاوە

بەرەو گۆزەکە ڕۆشتم

ببورە نامجوون

بە هەموو هێزم بۆکسێکم کێشا بە شوشەی گۆزەکە ئەوەندە بە توندی کێشام پێیا کە ئەو شوشەیە و ئەو گۆزەیەی ناوی شکا

؟؟؟: تۆ چیت کرد سولی؟؟"بە شۆکەوە وتی"

تای ڕای کرد بەرەو من و دەستی گرتم بەڵام پاڵم پێوە نا

هەستم کرد کە دەنگی قاچ هات

سولیۆنگ : لێرە بڕۆن گەر نا ئاشکراتان ئەکەم "بە ساردی وتم"

نامجوون : مەبەستت چیە؟؟"هەستم بە توڕەی ئەکرد لە دەنگیا"

سولیۆنگ : وەک ئەوەی بیستت تا بیستو چوار سەعاتی تر لە کۆریا دەربچن"ساردیەکی زۆر لە وشەکانم بوو و سوتانێکی زۆر لە ناخم"

تای : تۆ بێ هیچ هۆکارێک هاتووی بۆ ئێرە و ئەڵێی ئاشکراتان ئەکەم؟؟؟ "بەتوڕەییەوە نزیک بووەوە لە بەردەمم"

نزیک بوومەوە لێی و دانەیەکم کێشا بە سنگیا

سولیۆنگ : بێ هۆکار؟؟"بە پرسیارەوە وتم"

تای : تۆ چیت ئەوێت لە ئێمە بۆ ناهێڵی ئاسودە بین ئێمە براتین سولیۆنگ هیچ نەبێ ڕێزێک بۆ ئەو شەڕانە بگرە لە پێناو تۆ کردوومانە"بە هاوارەوە وتی"

سولیۆنگ : ڕۆژێک تێئەگەیت ڕێز مانای چیە"بە ئارامی وتم"

جین : ئێمە بۆ هیچ کوێ ناڕۆین"بە ساردی وتی"

جیمین : تۆ بوێری ئەوەت نیە وابکەی یان ئێمە ئەتکوژین یان ئەمانترسێنیت"بێ گرنگی دان وتی"

سولیۆنگ : تۆ ئەمکوژیت ئەگەر چارەنوسم کوشتن بوایە زۆر دەمێکە بە دەستی جیۆن کوژرابووم"بە گاڵتە جاڕیەوە وتم"

نامجوون : ئێمە ناترسین لە هیچ چارەنوسێک "مەبەستی ئەوە بوو بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆن "

سولیۆنگ : بۆچی تێناگەنن؟؟"هاوارم کرد"

سولیۆنگ :  تەنها لێرە بڕۆن  نەفرەتی خواتان لێبێ"هاوارم کرد"

سولیۆنگ : تکایە بڕۆن لێتان ئەپاڕێمەوە"نەفرەت فرمێسکەکانم ڕێچکەیان گرتە بەر بۆ سەر ڕوخسارم"

بۆ چەند ساتێک ئەوان شۆک بوون چونکە من ئەو خانمە نەبووم لە هیچ کەسێک پاڕێمەوە

گەردوون ناچاری هەموو شتێکمان ئەکات ئێمە ئەگۆڕیت بەو کەسەی کە هەرگیز نەمان ویستوە

هەندێک کات ناچار ئەبین کاری وابکەین کە پێشتر بێزمان ئەکردەوە لەو کارە یان هەرگیز نەمان ئەکرد

نامجوون لەسەر کۆتا پەیژە هاتە خوارەوە و بەتوندی لە باوەشی گرتم

نامجوون : تۆ ئەو خانمەی کە ئێمە ئەمانەویست بەهێز و زیرەک و چاونەترسی  "زەردەخەنەی کرد لە کاتێکا فرمێسک لە چاوی ئەهاتە خوارەوە"

تای و جین و نامجوون باوەشیان لێ یام

تای : خۆشمان ئەوێیت خوشکە بچووکەکەمان سولی"لەدوای ئەوە لەباوەشیان هاتمە دەرەوە"

سولیۆنگ : باشە تەواو لێرە بڕۆن"پاڵم پێوە نان"

ئەوان ڕۆشتن لێرە سێری دەوروبەرم کرد فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە

چۆن گەشتینە ئێرە؟

بۆچی ناتوانم لە نێو ئەو هەمووە کێشانە ڕزگارم بێت؟

پێشتر هەموو شتێک لە ژێر کۆنترۆڵی من بوو بەڵام ئێستا هیچ شتێک لەژێر کۆنترۆڵی من نەماوە








سولیۆنگ : بمبوورە "سەرم دانەواند  و دەستم لەسەر مێزەکە دانابوو"

؟؟؟: ئەوە هەڵەی تۆ نەبوو"بە دەنگە قوڵەکەیەوە وتی"

سولیۆنگ : نەخێر ئەوە هـ"قسەکەی پێ بڕیم"

دەستی لەسەر دەستم دانا سەرم بەرز کردەوە زەردەخەنە شیرینەکەیم بینی

ئای خوایە جیۆن چیت لە دڵم کردووە

جۆنگ کوک : تۆ هەموو هەوڵی خۆتت یا بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بین"زەردەخەنەی کرد"

سولیۆنگ : من هەموو هەوڵێکم یا بەڵام چاوەڕێی ئەمە نەبووم "بە خەمباریەوە "

جۆنگ کوک : ببورە بۆ وتنی ئەمە بەڵام پێویستە تۆ میهرەبانیت لەناو ببەیت بۆ سەرکەوتن "دەستی لادا و خۆی حەساندەوە لەسەر کورسیەکە"

سولیۆنگ : مەبەستت چیە؟؟ "برۆیەکم بەرز کردەوە"

جۆنگ کوک : هەموومان ڕوویەکی ترسناک و خراپمان هەیە وە هەندێک کات پێویستە پیشانی بەرامبەری بدەین تاوەکو وەکو ئەو دەربکەوین " سەری نزم کردەوە بۆ ئەوەی بە چپە قسە بکات"

بە ئاماژە داوای کرد نزیک بمەوە

سەرم نزیک کردەوە لێی

بەڵام ئاماژەی دا زیاتر نزیک بمەوە

گوێیەکانم لەلای لێوی دانا و وتی

جۆنگ کوک : بۆ لەناو بردنی مافیایەک پێویستمان بە مافیایەکی تر هەیە "بە دەنگێکی گڕ و قوڵەوە وتی"

602 words

 𝐿𝐴𝑊𝑌𝐸𝑅 𝑉𝑆 𝑀𝐴𝐹𝐼𝐴𝑆 || 𝐉𝐤 ✔︎Where stories live. Discover now