𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~25~

431 60 117
                                    

NO ONE POV :

ڕۆنا : بۆچی منت هێنا بۆ کەنار دەریا ؟"بە زەردەخەنەوە "

سولیۆنگ : ڕاستیەکەی ماوەیەکی زۆرە لەو شوێنە باسی ڕابردووت بۆ کردم قاچەکانم هەستی بە تەزین کرد "بە پێکەنینەوە "

ئەو ئافرەتە پیرەی بەردەمی کچە گەنجەکە پێکەنی بە شیرینی کچەکە و لەسەر لمەکە دانیشت چونکە ئەو ئیتر بەساڵا چووە و قاچەکانی وەک ئەو ئافرەتە گەنجە پڕ وزەیە نیە و زوو ماندوو ئەبێت

سولیۆنگ : باشە خاتوو ڕۆنا ئەتوانی پێم بڵێی دوای گەشتەکەت بۆ پاریس چی ڕووی یا؟؟ "بە پەرۆشیەوە پرسی "

ڕۆنا : جیجۆنگ لە من و ئۆسیۆنگ جیا بوویەوە و من و ئۆسیۆنگ پێکەوە ژیاین لە خانویەکی بچووک "بە دڵخۆشیەوە گێڕایەوە "

ڕۆنا : ئۆسیۆنگ لەبەر من وازی لە خوێندن هێنا کە چەندە لای گرینگ بوو و جیجۆنگیش وازی لە هەموو شتێک هێنا لەبەر دڵخۆشی من "وەک ئەوەی شێوەی ئەو دوانەی بێتە پێش چاو "

ڕۆنا : من دوگیان بووم بە جاکسۆنەوە هەرچەندە هێشتا لەگەڵ ئۆسیۆنگ هاوسەرگیرمان نەکردبوو ئەو هەشت مانگی بوو ئەوەندەی نەمابوو لەدایک بێت و سکێکی زۆر گەورەم بوو "پێکەنی "

سولیۆنگ بە بیستنی ئەوە پێکەنی چونکە ئەو بەڕاستی ئەیەوێت ببێتە دایکێکی باش

ڕۆنا : بەڵام ئەو شەوە شتێک ڕووی یا نا نەخێر ئەوە کارەساتێک بوو "ڕوخساری لە دڵخۆشەوە گۆڕا بۆ خەمبار "

سولیۆنگ : چی ڕوویدا ؟؟"بە پەرۆشی پرسی"

flash back.........

ڕۆنا بە چەترە ڕەشەکەیەوە کە نزیکەو ئێوارە بوو دنیا تاریک هاتبوو بە شەقامەکانی نزیک ماڵەکەی بەدوای هاوسەرە ونبووەکەی ئەگەڕا

لەناکاو چاوی کەوتە سەر ئۆسیۆنگ لەوبەری شەقامەکە و بزەیەکی کرد کاتێک ئەوی دۆزیەوە

ئۆسیۆنگ : ڕۆنا !! "هاواری ناوی کرد "

ئۆسیۆنگ ویستی لە شەقامەکە بپەڕێتەوە بەڵام لەناکاو ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ئۆسیۆنگدا و لەماوەی چرکەیەکدا زەردەخەنە گۆڕا بۆ گریان

ڕۆنا چەترەکە لە دەستی کەوت خەڵکی هەمووی لە دەوری ئۆسیۆنگ کۆبووە وە وەهەروەها سەری ئۆسیۆنگ خوێنی لێ ئەهات

ئەو ناوە وەک ڕوبارێکی خوێنی لێ هاتبوو

ڕۆنا هاتەوە هۆش خۆی و بەرەو ئەوێ ڕۆشت سەیارەی فریاکەوتن بە خێرای هات و ئەوانی هەڵگرت

end flash back ........

سولیۆنگ : کەواتە ئۆسیۆنگ مرد ؟ "بە خەمباریەوە پرسی "

ڕۆنا : بەڵێ ئەو مرد "بە خەمباریەوە "

سولیۆنگ : بەداخەوە "خەمبار بوو "

 𝐿𝐴𝑊𝑌𝐸𝑅 𝑉𝑆 𝑀𝐴𝐹𝐼𝐴𝑆 || 𝐉𝐤 ✔︎Where stories live. Discover now