𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~17~

391 67 42
                                    

NO ONE POV:

نامجوون: ئەو کاتەی ڕات کرد باوکم دوای ئەوە کۆمپانیاکەی بە ئێمە سپارد چونکە دەرکەوت دایکم ماوەیەکی زۆرە توشی نەخۆشی ژێرپەنجەی سیەکان بووە"یاری بە شەربەتەکەی دەستی ئەکرد "

نامجوون: کاتێک ڕۆشتمە نێو کاری کۆمپانیا تێگەشتم کە کۆمپانیاکەی ئێمە تەنها کۆمپانیای دیزاین نیە ئەوە نوێ بوو بۆ من کاتێک زانیم لە پشت ئەو دیزاینەوە هەزاران کاری نایاسای ئەکەن "سەیری چاوەکانی سولیۆنگی کرد کە چەند بە پەرۆشیەوە گوێ بۆ ڕاگرتووە"

سولیۆنگ: بۆچی ڕازی بوویت کە کاری نایاسای بکەیت"بە خەمباریەوە وتی"

نامجوون: چونکە............

flash back............

نامجوون : تۆ نازانی بەو کارانەی کردوتە ژیانی چەند کەست وێران کردووە؟"هاواری کرد"

نامجوون:تۆ تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆت ئەکەیتەوە هەرگیز باوکێک نەبوویت کە خۆشەویستی بە ئێمە ببەخشی"هاواری کرد"

؟؟؟: بێدەنگ بە"هاواری کرد"

؟؟؟: ئەگەر ئەو کارانەم نەکردایە ئێستا وەک میلیاردرێک ئەژیایت ؟ بە دڵی خۆت هەر شتێکت بوێت بە دەستی بێنی "سەرەتا هاواری کرد و دواتر بە ئارامی قسەی کرد"

جین: هیچ شتێکت بۆ ئێمە نەکردووە هەمووی لە بەرژەوەندی خۆت بووە"بە ئارامی قسەی کرد"

؟؟؟: من بۆچی ئەبێت لەیاسا دەربچم تەنها بۆ ئەوەی خێزانەکەم بەبێ کەموو کورتی بژین "هاواری کرد"

نامجوون:ئێمە بێ کەموو کورتی ناژین "هاواری کرد "

تای:سولیۆنگ ئێرەی بەجێهێشت ئایا تا ئێستا پرسیارت کردووە بۆچی وای کرد؟ تا ئێستا بەدوای گەڕاویت ؟ "بە ئارامی "

تای: تا ئێستا بیرت کردۆتەوە تاکە کچە بچووکەکەت لە کوێیە باوکە؟"هاواری کرد"

تای : کاتێک لە قوتابخانە هاوڕێکانم باسی پشووی هاوینیان ئەکرد کە لەگەڵ خێزانەکانیان چەند دڵخۆش بوون من هەمیشە ئەبوایە گوێ بگرم چونکە هەندێک ڕۆژ هەبوو کە هەرگیز تۆم نەئەبینی "فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس بوو"

جین:تۆ هەمیشە هەوڵت یاوە پارەت دەست کەوێت هەرگیز بۆ ڕۆژێکیش بیرت نەکردۆتەوە لەگەڵ خێزانەکەت بیت تۆش دایکە تۆ هیچ کەمتر نیت لە باوکم"بە ئارامی"

؟؟؟: تۆ وا ئەزانیت ئەم جلە گرانبەهایانەی بەرت هی کێیە؟"دایکی بە هاوارە وتی"

جین: پێم وتیت ڕقم لە جلی گرانبەهایە بەڵام لەبەر ئەوەی خەڵک وابیرنەکەنەوە وەک سواڵکەر واین بێ ئەوەی پرس بە من بکەیت جلم بۆ ئەکڕیت"بە ئارامی وتی"

نامجوون: هەرگیز لە ژیانت ئامۆژگاریت کردووین دایکە؟؟"هاواری کرد"

جین:تۆ سولیۆنگت لە ماڵەوە بە تەنها جێهێشت و ڕۆشتیت کار بکەیت لە کاتێکا ئەو تەنها تەمەنی پێنج مانگ بوو"فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە"

جین: تۆ چجۆرە دایکێکی؟"سەرەڕای توڕەیەکەی ناخی هێشتا ئارام بوو"

جین: هەر چەندە گەورەترین منداڵی ئەم ماڵەم هەرگیز منت لە باوەش کردووە و دەست بە سەرما بێنی لە کاتە سەختەکان بڵێی هەموو شتێک باش ئەبێت؟ "پرسیاری کرد لە کاتێکا ڕوخساری سور بوو بووەوە لەبەر فرمێسک"

تای:بۆچی وەڵام نایەنەوە!!!!"هاواری کرد"

تای: چونکە ئەوە ڕاستیەکەیە کە ئێوە تەنها منداڵتان ویستووە بۆ میراتگری "زەردەخەنەی کرد "

؟؟؟: ئێوە نازانن کە من و باوکتان چەند ئێوەمان خۆشەوێت "فرمێسکە تیمساحێکانی دەستی کرد بە ڕژان و سەری لە باوەش هاوسەرەکەی شاردەوە"

جین: من براکانم بەخێو کرد نامجوونم فێری قسە کردن کرد ئامۆژگاری تایم کرد ئارام بمێنێتەوە لە هەموو کاتێک پشتی سولیۆنگم گرت هەموویانم فێرکرد کە بۆ یەکتری باشترین بن"سەیری ئەو دوو کەسەی کرد کە بە ناو ناویان دایک و باوکە"

جین:کاتێک سولیۆنگیان ڕفاند و داوای پارەیان کرد سولیۆنگ گریا و ناوی براکانی هێنا ئەو تەنها دوو ساڵ بوو پێویست بوو هاواری ناوی دایکی بکات بەڵام تەنانەت نەهاتە باوەشیشت"فرمێسکەکانی زیاتر ئەبوون"

جین:من پێم

نامجوون:شەرمە

تای: بە دایکە و باوکە

end flash back..........

سولیۆنگ:بانگتان بکەم"ڕستەکەی تەواو کرد "

سولیۆنگ: من پێویستم بە دایک نەبوو کاتێک تەنها پێنج مانگ بووم چونکە تۆ و ئۆپا جین منتان بەخێو کرد و ئێستاش پێویستم پێی نیە "زەردەخەنەی کرد "

نامجوون زەردەخەنەی کرد

سولیۆنگ:منت کرد بەو کچەی ئێستا کە دژت ئەوەستێت ئەوە پێکەنیناویە ئۆپا"پێکەنی "

نامجوون: من شانازیت پێوە ئەکەم خوشکە بچووکەکەم "زەردەخەنەی بۆی کرد"

نامجوون: ئەتوانم بزانم چی ڕوو ئەدات؟؟"پرسی"

سولیۆنگ: شتەکان ئاڵۆزن پێویستم بە وشە ڕاستیەکانە"بە ئارامی وتی"

نامجوون:ئێمە تەنها فەرمانمان لەلایەن جۆنگ کوکەوە جێبەجێ کردووە  ئەوە ڕاستیەکەیە" بە بێزاریەوە "

سولیۆنگ: شتی زۆر هەیە لە پشت ئەمانەوە ئۆپا کە تۆ نایزانی "زەردەخەنەی کرد"

دوای ئەوە لەوێ ڕۆشت و سەری ئۆتۆمبێلەکەی کەوت و دەستی کرد بە لێخوڕین و نامجوون سەیری کرد

نامجوون: چی ڕوئەدات سولیۆنگ "بەخەمباریەوە وتی"

ئاگاداربە دوو پارتە!!
635 words

 𝐿𝐴𝑊𝑌𝐸𝑅 𝑉𝑆 𝑀𝐴𝐹𝐼𝐴𝑆 || 𝐉𝐤 ✔︎Where stories live. Discover now