about story

162 20 5
                                    

سڵاو هاوڕێیان

ویستم دەربارەی ئەم چیرۆکە قسە بکەم

من ئەم چیرۆکەم نوسی نزیکەی ساڵێک لەمەوپێش لە ڕاستیدا ئەو کات هیچ بەهرەی نوسینم نەبوو وە نەمئەزانی چۆن بینوسم یان چۆن وابکەم چیرۆکێکی تایبەت دەرکەوێت

ماوەیەک لەمەوبەر درکم بەوە کرد چیرۆکەکە چەندین هەڵەی ڕەنوسی زۆر زۆری تێدایە وە شێوازی نوسینی هیچ باش نیە بۆیە ئەن پەبڵیشم کرد هەندێک کات بیرم ئەکردەوە بیسڕمەوە بەڵام پەشیمان ئەبوومەوە چونکە ئەوە یەکەم چیرۆکم بوو بڕیارم دا دەستکاری بکەم بەڵام پارتەکانی زۆر بوو

بۆیە لەسەرەتاوە پلانم داڕشتبوو بەرگی دووەمی ئەم کتێبە پەبڵیش بکەم بۆیە پەبڵیشم کرد بەڵام دوبارە لە پارتی نۆدا ئەنپەبڵیشم کرد بۆیە زیاتر بیرم کردەوە دەربارەی ئەم چیرۆکە

لەوانەیە بیرۆکەکەی مناڵانە یان دوبارە و بێزارکەر بووبێت بەڵام پێم وابێت بڕیارە ڕاستەکە ئەوەیە ئەم چیرۆکە بمێنێت وەک یادگاریەک و ببێتە وانەیەک بۆ من کە باشتر بم لە نوسین

هەندێک شەرمەزار کەرانەیە چونکە بەڕاستی چیرۆکەکە زۆر بێ بەهرانە نوسراوە بەڵام بڕیارە ڕاستەکە ئەوەیە کە وەک یادگاریەک بمێنێتەوە

وە ویستم سپاسێکی گەورەی ئەو کەسانە بکەم کە خوێنەری ئەم چیرۆکە بوون سپاس کە لەگەڵم بوون و بەجێتان نەهێشتووم تاوەکو ئێستا

وە بەرگی دووەمی چیرۆکەکە بەم زوانە پۆست ئەکەم بۆیە بەراوردی بکەن بەم بەرگە و بزانن لەو کاتەوەی من دەستم کردووە بە نوسین باشتر بووم یان خراپتر بووم یان هەر نەگۆڕاوم

دڵخۆش ئەبم گەر وەڵاممم بدەنەوە ئایا من گۆڕاوم یان نا ؟

وە دوبارە سپاس هەمووتانم خۆشەوێت ئازیزەکانم

219 words

🎉 You've finished reading 𝐿𝐴𝑊𝑌𝐸𝑅 𝑉𝑆 𝑀𝐴𝐹𝐼𝐴𝑆 || 𝐉𝐤 ✔︎ 🎉
 𝐿𝐴𝑊𝑌𝐸𝑅 𝑉𝑆 𝑀𝐴𝐹𝐼𝐴𝑆 || 𝐉𝐤 ✔︎Where stories live. Discover now