SULIONG POV:
ئەوە گەمژانەیە بەڵێ زۆریش
ئێستا نێوەڕۆیە و من لە کاتژمێر شەشی بەیانیەوە بە خەبەرم بەڵام هیچم نەخواردووە
زۆر بێزارکەرە ڕقم لە دۆسیەیەکە کە ناگەیت بە هیچ ئەنجامێک ئەوە زۆر سەیرە دڵنیام کە تاوانبارەکە قوربانیە و قوربانیەکە تاوانبارە بەڵام هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ سەلماندنی ئەوە
گوێم لە دەنگی دەرگا بوو و وتم وەرێتە ژورەوە ئەوە سێنا بوو بەزەردەخەنەنەوە هاتە ژورەوەو وتی
سێنا:سڵاو سولیۆنگ چۆنیت؟"بە زەردەخەنەوە"
سولیۆنگ:باشم سپاس "زەردەخەنەم بۆی کرد"
سێنا :سێرکە خواردنم بۆ هێناویت"زەرفەکانی بۆم دانا"
سولیۆنگ: زۆر سپاس بەڕاستی زۆرم برسی بوو"بە خێرای شتەکانی نێو زەرفەکانم دەرهێناو دەستم کرد بە خواردنی"
سێنا: نەمتوانی هیچ قسەیەک لە تای دەربهێنم تەنانەت بە سەرخۆشیش یاسای خێزانی ئۆجو ناشکێنێت "بە خەمباریەوە"
سولیۆنگ:هیچ شتێکی نەوت؟"وەستام لە خواردن و پرسیم"
سێنا: وتی کە گوێم نزیک بکەومەوە لێی و دواتر بە چپەوە قسەی کرد بەڵام قسەکانی زۆر بێمانا بوون "بە بێزاریەوە"
سولیۆنگ:وتی چی؟"دوبارە پرسیم"
سێنا:وتم کێ هاوکاری جۆنگ کوکە وتی "دەستی جوڵاند کە نزیک بمەوە لێی و نزیک بوومەوە"
سێنا: وتی کە یۆنتانە"بە خەمباریەوە دورکەوتەوە"
سولیۆنگ:چییی؟؟؟!!!"بڕۆیەکم بەرز کردەوە"
سێنا شانەکانی وەک نازانم جوڵاند
سولیۆنگ:ئەو کوڕە بە سەرخۆشیش بێ مێشکە"دەستم بە سەرمەوە گرت"
سێنا:من ئەڕۆم هەر شتێکت پێویست بوو بانگم بکە لە ژوری کارەکەم ئەبم"بە ئارامی وتی و ڕۆشت"
تای کاتێک سەرخۆشبێت ڕاستیەکان ئەڵێت
بەڵام مەبەستی چیە لە یۆنتان ئەو تەنها سەگێکە سەگە نازدارەکەی تایە و ئەو خۆشەویست بوو لای منیشپێویست ئەکات بڕۆم یۆنتان ببینم؟
ئای سولیۆنگی گەمژە خۆ یۆنتان مرۆڤ نیە قسەت بۆ بکات
هەستامەوە سویچەکەم هەڵگرت لەسەر مێزەکەو ژورەکەم بەجێهێشت
ڕۆشتمە نێو بەرز کەرەوەکە و هاتمە دەرەوە بەرەو پارکینگەکە[گاراج]ی ئۆتۆمبێلەکان ڕۆشتم و سەری ئۆتۆمبێلەکەم کەوتم تەلەفۆنم بۆ سێنا کرد
سولیۆنگ:پێویستە کوڕەکان بدۆزینەوە سێنا ئەوان تاکە شایەتی ڕاستگۆن کە بینەر و بیسەری هەموو شتێک بوون "بە خێرای وتم و چاوم لەسەر ڕێگاکە بوو"
![](https://img.wattpad.com/cover/318795841-288-k529207.jpg)
YOU ARE READING
𝐿𝐴𝑊𝑌𝐸𝑅 𝑉𝑆 𝑀𝐴𝐹𝐼𝐴𝑆 || 𝐉𝐤 ✔︎
Actionپـــارێــزەر دژیے مـــافـــیـــا گـــەورەتـــریـــن ڕێـــکــخـــراویے جــیـــهـــانــیے کــە ئـــەم ڕێــکــخــراوە دامـــەزراوە بــۆ گـــرتـــن و دۆزیـــنـــەوەیے مــافــیـــاکـــان ئـــایـــا هـــەریـــگــیــز بــەخــیـــاڵــت هـــاتــووە کــە سـ...