PART 13 🥂

1.4K 184 340
                                    


꧁✸꧂

شەوێکی کش و ماتە زۆر هێمن شنەبایەکی هێمن یاری بە تاڵە ڕەشەکانی سەر چاوی گەنجەکە ئەکات ڕاستر بڵێم پیرەکە چونکا گەر ناخ وێران بوو تەمەن هیچ گرنگی نیە تۆ لە ناخەوە مردووی) .. مانگ جوانی خۆی دەرخستووە و ئەبریسکێتەوە وەک چاوە ڕەشەکانی جیۆن"... چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و بیری قسەکانی خاتوونە پیرەکەی کەوتەوە...

Flash back:

کوڕەکەم وەک تۆ جوان بوو بەڵام ئەو مرد.. تۆ زۆر بە کوڕەکەم ئەچیت یانیش لەوانەیە من زۆر بیری ئەوم کردبێت بۆیە تۆم وەک ئەو دێتە بەرچاو.. کوڕەکەم لە چرچی ڕوخسارم مەڕوانە زۆر جوان و قەشەنگ بووم ژیان وێرانی کردم و هەموو شتێکی لێ بردم.. خانمێکی جوان بووم ژیانێکی باشم هەبوو بەڵام...
(هەموو شتێک لەو ساڵەوە دەستی پێکرد کە ئاگری تۆڵە بەرچاوی هاوسەرەکەمی گرت و لەگەڵ یەکێک لە بنەماڵە خانەدانەکانی ئەو سەردەمە بووە شەڕ و ناکۆکی..ئێمە هەمیشە لەدەست ئەو وێران بووین کوڕەکەم تووشی نەخۆشی بوو ئێمە خانەدان بووین بەڵام وەک ئەوە وابوو نەبین چونکا هاوسەرەکەم ڕێگری نانخواردنیشی لێ ئەکردین کوڕەکەمی چارەسەر نەکرد تا.. مرد... دوای ئەو هێشتا بەرگەم گرت و لەگەڵ کچە بەدبەختەکەم ژیانم کرد هەمیشە هەستی بە شەرم ئەکرد لەبەر ئەوەی ئەو ژیانەی نەبوو کە هاوڕێکانی هەیان بوو... ئەو بابەی نەبوو کە باوەشی پڕ لە هەستی بۆ بکاتەوە.. ئەو زۆر باش بوو لەگەڵم و هەمووکات لەبەر من هیچ گلەیی نەئەکرد چەندین جار تووشی لێدان و قسەی بە ئازار بویەوە بەڵام بەو تەمەنە کەمەی بەرگەی گرت کاتێک نەخۆش ئەبووم شەو تا بەیانی لام ئەوەستا بەردەوام خواردنی بۆ ئامادە ئەکردم وە هیچ کاتێک بەرامبەر خراپی بابی نەوەستا و بەڵکو زۆر ڕێزی لێ ئەگرت ئەو کچێک نەبوو کە هەمبوو بەڕاستی ئەو فریشتەیەک بوو*
کووک: مەبەستت چیە لە (بوو) پورێ؟
فرمێسکەکانی کەوتن و.. (ئەو زۆر ئاگاداری من بوو بەڵام بەهۆی ئەوەی دوای ڕووداوەکە من نەمتوانی قسە بکەم و نەخۆش کەوتم بە تەواوەتی پارەی چارەسەرمان پێ نەبوو منی لای پوری دانا و هەموو ڕۆژێک ئەهاتە سەردانم و وشەی تازەی فێر ئەکردم تا بتوانم دووبارە قسەبکەم و لەو شۆکیە بێمە دەرەوە بەڵام ئەوە بۆ ساڵانێک ئەچێت نەمدیوە دواین جار ماڵئاوایی لێمکردوو وتی بەیانی دووبارە دێتە سەردانم بەڵام دیار نەما شوێن نەما بەدوای نەگەڕێین بەڵام نەبوو من زۆر بیری ئەوم کردووە) فرمێسکەکانی کەوتن'......

End Flash back :

واتا تۆ ژیانێکی بەم شێوەیەت هەبوو منیش تۆم لە ژیانێکی خراپەوە هێنایە خراپتر... ن/ت؟ سەیرکە ئێستا دایکت ئەتوانێت قسەبکات بەهۆی تۆ ناتەوێ بێیتەوە لامان؟ من هەڵە بووم ئەبوایە بمزانیایە چەند کەسێکی دڵپاک و خۆڕاگری ئاگری تۆڵە بەرچاوی منیشی گرت و هەموو شتێکم خراپتر کرد ئێستا چۆن چاکی بکەمەوە؟ چی ئەگەر بە دایکتم وت من هۆکاری مردنی ن/ت بووم؟ چۆن بیڵێم؟...تاتا و کوڕەکان زۆر بیری تۆ ئەکەن.. بیری خواردنەکانم کردووی کیژۆڵەی شەرمن.. بیری سەیرکردنەکانم کردووی کاتێک بە چەندین کاتژمێر سەیری چاوەکانی منت ئەکرد.. بیری بێدەنگیم کردووی... من بۆچی ئەو جوانی و باشیەی تۆم نەبینی؟ ئاخر بۆچی؟...چاوەکانی کردەوە کاتێک گوێی لە دەنگێگ بوو لە خەیاڵ و بیرکردنەوەکانی دەری هێنا....

the depth  sea‼️✔︎Where stories live. Discover now